فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە
فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە. ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد ھەژار موکریانی ئامادەی کردووە و چەند کەسێکی تریش بەشدارییان تێدا کردووە. ڕزوان متەوەسل و ھادی موڕادی و ماجد ڕۆحانی و مەحموود موفتی و سەید ئەحمەد سەعادەتی ھاوکاریی نووسەریان کردووە.[١] فەرھەنگەکە واتای ٥٧٨٨٨ وشەی گشت شێوەزارە کوردییەکانی لەخۆ گرتووە.[٢] فەرھەنگەکە ساڵی ١٩٩٠ لە تاران یەکەمین چاپی بە دوو بەرگ بڵاو کراوەتەوە. دواتر بە وەشانێکی یەک بەرگی و لە ١٠٣٥ لاپەڕە چەندین چاپی دیکەی لێ بڵاو کراوەتەوە.[١] ڕێنووسی فەرھەنگەکە بە ئەلفبێی عەرەبیی کوردییە و ھەندێک لە ڕێنووسی یەکگرتووی ئێستای کوردی جیاوازە و لە پێشەکییەکەیدا ڕوون کراوەتەوە.[١]
ناونان
دەستکارینووسەر لە پێشەکییەکەیدا لە بارەی ناونانی فەرھەنگەکەوە نووسیویەتی:
ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە «ھەنبانەبۆرینە»، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: ھەر چیت بوێ دەستی تێ خە دێتە چنگت.[١]
ناوەڕۆک
دەستکاریوشەکانی فەرھەنگەکە بە گوێرەی ڕیزبەندیی پیتە ئەبجەدییەکان دانراون. لەگەڵ ھەر وشەیەکدا ھاوواتایەکی دیکەی کوردی یان چەند دانەیەک نووسراون و جارجارەش بە پێناسەیەکی کورت واتای وشە ناڕوونەکان لێک دراوەتەوە و بەشێکی کەمیش لە وشەکان نموونەیان بۆ ھێنراوەتەوە. دواتر لەپاڵ واتا کوردییەکان واتای فارسییان نووسراوە.[٣]
بەشداران
دەستکاریوەک لە پێشەکیی فەرھەنگەکەدا ھاتووە ئەم چەند کەسەش ھاوکاریی نووسەریان کردووە:[١]
- ڕزوان متەوەسل بە نووسینەوەی وشەکان بە ڕێنووسی لاتینی بەڵام دواتر لا دراون، لەگەڵ کۆمەڵێک وشەی شاری سنە.
- ھادی موڕادی بە کۆمەڵێک وشەی ھەورامی.
- ماجد ڕۆحانی و مەحموود موفتی بە کۆمەڵێک وشەی شاری سنە و واتای فارسیی ھەندێک لە وشەکان.
- سەید ئەحمەد سەعادەتی بە پاکنووسی و کۆمەڵێک وشەی ناوچەی لاجان و مامەش و ھۆزی پیران و ھۆزەکانی موکریان.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ت هەژار موکریانی (2012). فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە. تاران، ئێران: انتشارات سروش. pp. یەک - سی و پێنج. ISBN 978-964-12-0348-3.
- ^ فەرهەنگەکانی ڤەژین. لە ڕێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٠ سەیر کراوە.
- ^ هەژار موکریانی (2012). فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە. تاران، ئێران: انتشارات سروش. ISBN 978-964-12-0348-3.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |