ماجد مەردۆخ ڕۆحانی
نووسەر و فەرھەنگنووسی کورد
محەممەد ماجد مەردۆخ ڕۆحانی (بە فارسی: محمد ماجد مردوخ ڕوحانی، لەدایکبووی ١٩٥٨) نووسەر و فەرھەنگنووسی کوردی خەڵکی سنەیە. لە کارە بەرچاوەکانی پیاچوونەوە و نووسینی مانا فارسییەکانی ھەنبانە بۆرینە و سەرپەرشتیی نووسینی فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان و فەرھەنگی زانستگای کوردستانە، کە کوردی کوردییە. ھەر وەھا ماجد ڕۆحانی، جگە لە ھەنبانە بۆرینە، سەرپەرەشتیی لەچاپ درانەوەی زۆربەی بەرھەمەکانی دیکەی مامۆستا ھەژاری کردووەتەوە.[١][٢]
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1b/%D9%85%D8%A7%D8%AC%D8%AF_%D9%85%DB%95%D8%B1%D8%AF%DB%86%D8%AE_%DA%95%DB%86%D8%AD%D8%A7%D9%86%DB%8C.jpg/220px-%D9%85%D8%A7%D8%AC%D8%AF_%D9%85%DB%95%D8%B1%D8%AF%DB%86%D8%AE_%DA%95%DB%86%D8%AD%D8%A7%D9%86%DB%8C.jpg)
ژیان
دەستکاریلە ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥٨ (٢٥ی ئازاری ١٣٣٧ کۆچیی ھەتاوی) لە سنەدا لە دایکبووە. کوڕی بابا مەردووخی ڕۆحانییە و دایکی لە بنەماڵەی مفتیزادەیە. تا دیپلۆمی بیرکاری، لە سنە خوێندوویە و لە زانکۆکانی کرماشان و تاراندا بەکالۆریوسی کیمیای وەرگرتووە. پاش چەند ساڵ کار لە بواری کیمیادا ڕوو دەکاتە کاری نووسین.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "پێناسەی ماجد مەردۆخ رۆحانی". ھەوارگەی دڵا ن. 2020-06-09. Retrieved 2021-03-28.
- ^ Sorani, Basnews. "سنە.. کۆڕی خوێندنەوەی زانستیی نالی ساز دەکرێت". www.basnews.com. Retrieved 2021-03-28.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |