شەبەک بە کۆمەڵێک لە باوەڕەکان و دابونەریتێک دەوترێت کە خەڵکی شەبەک لە باشووری کوردستان و لە دەوروبەری مووسڵ لە عێراق باوەڕیان پێ ھەیە. دەوترێت کە ھەندێک لە خەڵکی شەبەک خۆی بە شیعە و ھەندێک لەوانە خۆی بە سوننە پێناسە دەکات.[١] بەڵام ئەمە لە حەڵێکدایە کە باوەڕ و نەریتە ڕاستەقینەکەیان لەگە ئیسلام جیاوازە و تایبەتمەندییەکانێکی ھەیە کە لە کۆمەڵە ئایینییەکانی دراوسێیان جیایان دەکاتەوە. لە نێو ئەم نەریتە جیاوازانەدا دەتوانین ئاماژە بە نەریتی دانپێدانان ھاوشێوەی مەسیحییەت یان ڕێگەپێدراوبوون خواردنی مادە سەرخۆشکەرەکان لە ئایینی شەبەکدا بکەین. خەڵکی شەبەک ھەروەھا سەردانی مەزارگە ئێزیدییەکان دەکەن، بەڵام لە لایەکی ترەوە سەردانی شارە پیرۆزەکانی شیعەکان وەکوو کەربەلا و نەجەفیش دەکەن و فێرکارییەکانی شیعەکانیش پەیڕەوی دەکەن.

مەزارگە دەستکاری

مەزارگەی سەرەکیی شەبەکەکان بارەگای شێخ شەھابەدین لە نێوان ھەردوو گوندی دزاوەر و تەوێڵەیە، کە بە شێخ شەھابەدینی دزاوەری یان شێخ شەھابەدینی بەغداییش ناوی ھاتووە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری