ئاشتی ھەورامی
ئاشتی ھەورامی (ناوی تەواو: عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا) (لەدایکبووی: ١٩٤٨ لە سلێمانی) سیاسەتوانێکی کوردە.
لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانە بۆ کاروباری وزە و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ھەرێمی نەوت و گازی کوردستانە.[١] ئاشتی ھەورامی لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیری سامانە سروشتییەکان بوو.[٢]
خوێندن و پیشە
دەستکاریساڵی ١٩٧١ بەکالۆریۆسی لە نەوت بەدەستھێناوە لە بەغدا، لە ھەمان ساڵ لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لە بەسرە وەک ئەندازیار کاری کردووە. ساڵی ١٩٧٥ تاوەکو ١٩٨٢ لە بەریتانیا وەک ئەندازیار لە کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی کاریکردووە. ساڵی ١٩٧٨ ماستەری لە ئەندازیاریی نەوت لە سکۆتلەند بەدەستھێناوە. ساڵی ١٩٨٢ تاوەکوو ١٩٨٥ گەورە ئەندازیاری ئینترابووە. ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[٢]
گەندەڵی
دەستکاریزۆر جاران لەلایەن پەرلەمانتارن، وەزیران، و میدیاکانەوە ئاشتی ھەورامی تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی لە وەزارەتەکەی، وەرگرتنی بەرتیل و ناڕوونیی داھاتی وەزارەتەکەی.[٣] [٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ڕووداو: ئاشتی ھەورامی دەکرێتە یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، نووسراو لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ ئ ا «ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت». ڕووداو. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٢ ئەیلوول ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «عەلی حەمە ساڵح: لای ئاشتی ھەورامی بە بەرتیل ئیش دەڕوات». سپی میدیا. ٢٠ی ئابی ٢٠١٥. لە ٨ ئەیلوول ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «نھێنییەکی ئاشتی ھەورامی ئاشکرا دەکرێت». نەتەوە.نێت. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.