ئەندازیاریی نەوت (بە ئینگلیزی: Petroleum engineering) ئەو بوارەی ئەندازیارییە کە ئەو کار و چالاکییانە دەگرێتەوە کە پەیوەندی هەیە بە بەرهەمهێنانی ھایدرۆکاربۆن، کە ئەوانیش بریتین لە گازی سروشتی یان نەوتی خاو. دۆزینەوە و بەرهەمهێنان دوو بەشی سەرەکیی سەنعەتی نەوت و گازن.

لقەکانی ئەندازیاریی نەوت دەستکاری

  • ئەندازیاریی دۆزینەوە: ئەم لقە پێوەندییەکی نزیکی لەگەڵ زەویناسی هەیە. لە قۆناغی یەکەمدا دۆزینەوەی نەوت دێتە ئەنجام. ئەندازیارانی دۆزینەوە بە کەڵک وەرگرتن لە شێوەگەلی جۆراوجۆر (وەکوو لەرزەنیگاری) هەبوون یان نەبوونی نەوت دەردەخەن.
  • ئەندازیاریی هەنبان: ئەندازیارانی هەنبان بە جێگیریی درووستی کەندەو ڕێگەکانی زۆرکردنی هەڵگواستنی نەوت، ڕێژەی بەرهەم‌هێنان زیاد دەکەن .
  • ئەندازیاریی کەندن: هەڵکەندن بۆ دۆزینەوە، بەرهەم هێنان و تێ‌شاندنی کەندە لە بواری تەکنیکیەوە بەڕێوەدەبات.
  • ئەندازیاریی بەرهەمهێنان:شامڵی ئەندازیارانی ژێرڕووبەری، هێڵی پێوەندی هەنبان و کەنده، کونەکان، ماسه، تەزووی ناوکەندەیی و ئامێرەکانی چاودێریی هەنبان، کۆنتڕۆڵ دەکەن؛ هەڵسەنگاندنی ڕێگەکانی هەڵگرتنی دەستکار و هەروەها هەڵبژاردنی ئامێرە ڕووبەرییەکان بۆ لێک جیاکردنەوەی شلەمەنییەکان (نەوت، گازی سرووشتی و ئاو و ...).

سەرچاوەکان دەستکاری