فەلەکەدین کاکەیی
فەلەکەدین سابیر حەمود کاکەیی لەدایک بووی ساڵی ١٩٤٣ لە شاری کەرکوک ، کەسایەتی ناسراوی کاکەییەکان و کوردە و ئەندام پەرلەمانی یەکەم خوولی پەرلەمانی کوردستان بووە و ھەروەھا لە کابینەکانی سێیەم و پێنجەم لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێم وەزیری ڕۆشنبیری ھەرێمی کوردستان بووە، جگە لەوەش پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە[١].، وەھەروەھا ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێم مەسعوود بارزانی بووە، لەدوای رووخاندنی رژێمی سەدام دەستپێکی نووسینەکانی فەلەکەدین کاکەیی وەک کەسێکی چەپی کورد دەستی بە نووسین و کاری سیاسی کردووە لەگەڵ چالاکڤانانی سیاسیی عەرەبی عێراقیدا بووەتە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (التاخی) لە بەغدا[٢]، کە ئەوکات یەکێکبوو لە بەربڵاوترین ڕۆژنامە عێراقییەکان. لە ڕێکەوتی ٣١ی تەمموزی ٢٠١٣ دا بە نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.[١][٣]
بەرھەمەکان
دەستکاری- ڕۆمانی یانسیب ساڵی ١٩٦٧، بەغدا به زمانی عەرەبی.
- کورتەیەک له شانۆی کوردی، موقەڕات جەبەلی له کوردستان له ساڵی ١٩٨٤ به عەرەبی.
- له بارەی خوێندن له کوردستان و له شاخ ١٩٨٥
- کاروانی کاری بەرەیی ١٩٨٥
- گەلێک بێ ڕۆژنامەی ڕۆژانه، ١٩٨٨
- قەزافی و کێشەی کورد، بەشی یەکەم، ١٩٨٩
- ڕۆمانی "کیف علمونا الحقد" نووسەری سۆڤیەتی چۆلۆخۆف له فارسی کردووه به کوردی و له ١٩٨٥ بڵاو بۆتەوه.
- کورتەیەکی بۆ لاوان نووسیوه، له شاخ، به زمانی کوردی و عەرەب
- ئەلزەمیر و ئەلحوڕیه بەشی یەکەم ٢٠٠٧
- ئەلزەمیر و ئەلحوڕیه بەشی دووەم ٢٠٠٨
- ڕۆناهی زەردەشت، به کوردی
- ڕۆناهی زەردەشت، به کوردی، هەولێر ٢٠٠٩
- موتن نور
- دفاتر کاف، هەولێر
- ایام ڕاژان، یان razhan به کوردی
- احتفالا الوجود
- البیت الزجاجی للشرق اوسەت
- لمن تتفتح الزهور
- عەلەوییەکان
- جۆرناڵیزم
- شۆڕشی ڕۆحی
- بێداری
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- کوردپێدیا ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- مەکۆی حیواری عەرەبی[بەستەری مردوو]
سەرچاوە
دەستکاریگۆڤاری مەهاباد - ژمارەی ١٤٩ ساڵی ١٣٩٢، لاپەڕەی ٢٥
- ^ ئ ا http://sbeiy.com/(S(gx3ck1rz13llrbe4ba5k44wi))/Detail.aspx?id=22417&LinkID=4&AspxAutoDetectCookieSupport=1[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ http://rudaw.net/sorani/kurdistan/3107201314
- ^ http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=129966[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]