عەبدولڕەزاق عەزیز میرزا ناسراو بە عەبدولڕەزاق فەیلی (١٩٤٥ - ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨) سیاسەتوانی کورد و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.

عەبدولڕەزاق فەیلی
لەدایکبوون١٩٤٥
مەرگ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨
حیزبی سیاسییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ژیان دەستکاری

عەبدولڕەزاق فەیلی، لە ساڵی ١٩٤٥ لەدایک بوو. لە ساڵی ١٩٦١ چالاکیی سیاسیی خۆی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکردووە. لە ساڵی ١٩٧١ دوو باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکیان گرت و یەکێتی لاوانی کوردستان دامەزراو، کە عەبدوڵڕەزاق فەیلی بوو بە ئەندامی سکرێتەریەتی ئەم ڕێکخراوە بە دوای ساڵێکیش بوو بە سکرتێری گشتی یەکێتی لاوانی کوردستان.[١]

عەبدولڕەزاق فەیلی بەدوای شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆیشت بۆ وڵاتی سووریا و لە پەیوەندی لەگەڵ جەلال تەڵەبانیدا، وەکوو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر، لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشدار بوو.[١]

عەبدولڕەزاق فەیلی لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە ئیدارەی سلێمانی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستاندا بوو بە وەزیری پەیوەندییەکان و ھاوکاری. پاش لەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ بوو بە ئەندامی لیژنەی باڵای مەکتەبی ڕێکخستن. لە ساڵی ٢٠١٠دا بەرپرسێتی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لە مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێ سپێردراو.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری