مەلا بەختیار

سیاستمەدارێکی کوردە

حیکمەت محەممەد کەریم ناسراو بە مەلا بەختیار (لەدایکبووی ٢٠ی ئابی ١٩٥٤ لە خانەقین، عێراق)[٣] سیاستمەدارێکی کوردە لە باشووری کوردستان و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنییەتە.[٤]

حیکمەت محەممەد کەریم

لەدایکبوون (١٩٥٤-٠٨-٢٠) ٢٠ی ئابی ١٩٥٤ (تەمەن ٦٩ ساڵ)
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترمەلا بەختیار
پیشەسیاستمەدار، نووسەر
چالاکبوون١٩٧٠- ئێستا
حیزبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئایینئیسلام
ھاوسەرڕووناک
مناڵ(ەکان)لاڤە
مارین[١]
خزمەکانساھیرە (خوشک)[٢]
پافڵ تاڵەبانی (زاوا)
وێبگەhttps://web.archive.org/web/20200823115540/http://www.malabakhtiar.org/index.html

ژیان و کاری سیاسی دەستکاری

حیکمەت محەممەد کەریم لە ٢٠ی ئابی ساڵی ١٩٥٤ لەشاری خانەقەین لەدایک بووە، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانی عێراق. لە ١٠ی حوزەیران ١٩٧٠ پەیوەندی بە کۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی کوردستانەوە کردووە، ئەوەش چەند مانگێک دوای دروستبوونی کۆمەڵەکەوە. لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، بەڵام بەھۆی بیروباوەڕە چەپگەرایییەکانییەوە ڕووبەڕووگوشار و ئاستەنگێکی زۆر دەبێتەوە. - لە ساڵی ١٩٧٥، شان بەشانی زۆرێک لەھەڤاڵانی بەفەرمانی سەرکردایەتی کۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی دەگەڕێتەوە بۆ شاری خانەقین، لەدوای ھەرەسی شۆڕشی ساڵی ١٩٧٥ لەدەرەنجامی ڕێکەوتننامەی جەزائیر، کە لەنێوان ھەردوو حکوومەتی عێراقی و ئێرانی لە ٦ی ئازار دا واژووکرا. حیکمەت کەریم یەکێک بووە لەوانەی لەلیستی ئەو سەرکردە داواکراوانەی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، بەڵام ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکەوتوو نەبوون. دواتر دەبێتە لێپرسراوی تەواوی شانە نھێنییەکانی کۆمەڵە لەناو شارەکاندا، بەشێوەیەکی نھێنی لەنێوان ھەریەک لەشارەکانی بەغدا، کەرکووک، کەلار، سەماوە، دیوانییە، فەلووجە، مووسڵ، سلێمانی و ھەولێر ھاتوچۆی دەکرد، بەمەبەستی پێکھێنانی شانەی چەکداری بۆ بەشداری پێکردنیان لە خەباتی چەکداریدا.[٤]

دیارترین پلەکان دەستکاری

 
مەلا بەختیار

لەگرنگترین ئەو پلە و پایانەی مەلا بەختیار ئەرکی تیادا بینیوە لە ساڵی ١٩٧٥ ەوە:[٤]

  • ساڵی ١٩٧٥ دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
  • لە ساڵی ١٩٧٦، دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
  • لە ساڵی ١٩٧٨، دەبێتە لێپرسراوی ھەرێمیی ناوچەی ھەڵەبجە.
  • لە ساڵی ١٩٨٢، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
  • لە ساڵی ١٩٨٤، ئەندامی تیمی دانوستانکاری کوردی بووە لەگەڵ ڕژێمی عێراقدا.
  • لە ساڵی ١٩٩١، لە ڕاپەڕینەکانی گەلی کوردا ڕۆلێکی بەرچاوی ھەبووە.
  • لە ساڵی ١٩٩٢، بەشداری کۆنگرەی لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکانی عێراقی کردووە لە ڤییەننا.
  • لە ساڵی ١٩٩٢، کاندیدی پەرلەمانی کوردستان بووە.
  • لە ساڵی ١٩٩٣، دەبێتە لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
  • لە ساڵی ١٩٩٥، دەبێتە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی کوردستان.
  • لە ساڵی ١٩٩٥، دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
  • لە ساڵی ١٩٩٩، بەشداری لەکۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کردووە لە نیۆیۆرک.
  • لە ساڵی ٢٠٠١، دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
  • لەکۆتایی سالی ٢٠٠٢، بەشداری کۆبوونەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دەکات لە دەبڵن.
  • لە ساڵی ٢٠٠٩، دەبێتە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
  • لە ساڵی ٢٠١٠، دەکرێتە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.[٥]

بڵاوکراوەکان و کاری ڕۆژنامەگەری دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٦، سەرپەرشتیاری ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە. کتێبی شۆڕشی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سەردەمی نووسیوە و لە ساڵی ١٩٩٢ دا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. پاشان لە ساڵی ١٩٩٨ کتێبی یاخیبوون لەمێژووی نووسیوە. چەپکێک بابەتی دەستنیشانکراو لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاوکراوەتەوە. کتێبی دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتە لە ساڵی ٢٠٠٠ دا نووسیوە، دواتر دیمواکرسی لەدوای جەنگی سارددا لە ساڵی ١٩٩٩ دا نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە.[٤]

ھەروەھا چەند کتێبێکی تری نووسیوە، لەوانەش لەخزمەتی ئەدەبدا و ئازادی ئەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی و شارەزا لەکوردۆلۆجی، ڕووسیا و کورد، دیموکراسی و دوژمنەکانی. مەلا بەختیار، ھاوشانی کارە ئەدەبییەکانی تری، سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنییەتە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "کچەکەی مەلا بەختیار: باوکم ئامۆژگاری برێت مەکگۆرکی کردووە". speemedia.com. Retrieved 2021-03-01.
  2. ^ "بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی". www.kdp.info. Retrieved 2022-01-28.
  3. ^ "Mala Bakhtiar Official Website – Biography". web.archive.org. 2020-08-23. Retrieved 2022-07-14.
  4. ^ ئ ا ب پ http://www.pukpb.org/so/mela_bextiyar ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1004201611. Retrieved 2022-01-28. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)