پەرتەو کرماشانی

عەلی ئەشرەف نەوبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی (لەدایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٣١ لە کرماشان - کۆچکردووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە کرماشان) شاعیرێکی کورد بوو.

پەرتەو کرماشانی
لەدایکبوون٢٩ی ئەیلوولی ١٩٣١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کرماشان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٨ ساڵ ژیاوە)
پیشەLiterary، شاعیر، ھونەرمەند لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیاندەستکاری

پەرتەو کرماشانی کوڕی ئەسەدووڵڵا لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٣١ی زایینی (٦ی ڕەزبەری ١٣١٠ی ھەتاوی) لە گەڕەکی بەرزەدەماخی کرماشان لە دایک بوو و ھەر لەو شارەش خوێندنی تەواو کردووە. بابەگەورەی عەلی ئەشرەف لە کوردەکانی بەختیاری بوو کە لە سەردەمی حکۆمەتی بەھرام میرزای موعیزەددەولە ھاتبوون بۆ کرماشان. ھەر لە منداڵییەوە لە ڕێگای بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەدەب ئاشنا بووە. جگە لە شیعرەکانی ھەروەھا کەسایەتییەکەی پەرتەو کرماشانیش زۆر بووەتە جێگای سەرنجی خەڵکی ناوچە و بەردەنگەکانی.[١]

شیعردەستکاری

پەرتەو کرماشانی بە دوو زمانی کوردی و فارسی خاوەنی بەرھەمە و زیاتر لە ٣٠٠٠ بەیت شێعری ھەیە؛ ھەرچەندە ڕێژەی شیعرە فارسییەکانی زیاترن بەڵام ئەو شیعرە کوردییانەی کە ھۆنیویەتەوە لە ئاستێکی بەرز دان و لەناو ئەدەبی کوردیدا خاوەن پێگەیەکی تایبەتن. عەلی ئەشرەف نەوبەتی بە زاراوەی کوردیی خوارین شیعر دەڵێت و حەول دەدات پاراو بنووسێ و لە شیعرە کوردییەکانیدا وشەی فارسی دەرھاوێژێ.[٢] بەرھەمەکانی پەرتەو کێشی عەرووزییان ھەیە و زۆربەی قاڵبەکانی تاقی کردووەتەوە، بەڵام لە غەزەلدا زۆر لێھاتوویە. کاکڵی شیعرەکانیشی ئەوین و خۆشەویستی و ھەستی نەتەوەییە. ھۆنراوەکانی پەرتەو کرماشانی بە ڕواڵەت کلاسیکن بەڵام زمان و ناوەرۆکیان تازە و سەردەمیانەیە و لەگەڵ مرۆڤی ئەمڕۆیی دەدوێن.[٣]

ڕۆژی پەرتەو کرماشانیدەستکاری

٢٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٤ی ھەتاوی (١٧ی ئایاری ٢٠١٥ی زایینی) لە ڕێکخراوەی فەرھەنگیی (دەنگی پەڕاو) بڕیار درا بە مەبەستی ڕێز لێنان لە کەسایەتی و تەمەنێک خزمەتی مامۆستا ئەم ڕۆژە، بە ڕۆژی "پەرتەو کرماشانی" ناودێر بکرێ.[٤]

بەرھەمەکاندەستکاری

  • کووچە باغیھا (سەرجەم ھونراوەکانی عەلی ئەشرەف نەوبەتی لە توێی کتێبێکدا بە یارمەتی (محەممەد عەلی سوڵتانی) و خەتی (فەریبا مەقسوودی) بڵاو بوونەتەوە). ئەم کۆمەڵە شیعرە بۆ چوارەمین جار لە ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) لە چاپ دراوەتەوە.[٥]

نموونەی شیعریدەستکاری

شیعری بەناوبانگی ئەرمەنی بەرھەمی پەرتەو کرماشانییە، کە لەلایەن زۆریەک لە گۆرانیبێژان بەتایبەت حەمید حەمیدییەوە کراوەتە بە گۆرانی:

ئاوارەگەێ بێچارەگەێ بێخانمانم ئەرمەنی
ماڵد نیەزانم ھا لە کوو، ڕووح و ڕەوانم ئەرمەنی
شیرن زوانم ئەرمەنی، دەردت وەگیانم ئەرمەنی
ترسم وەگەردم تا نەکەی، بۊشی بچوو، دەر وانەکەی
ئمجا م دی دیوانەگەێ، ئاگر وەگیانم ئەرمەنی
ت باو موسڵمانی بکە، لەی گەورە مێمانی بکە
ھەرچی کە خوەد زانی بکە، م ناتەوانم ئەرمەنی
بێخوەد ئەڕا ترسی؟ خوەمم، قورسە دەمم، خاترجەمم
مانگەشەوە، سایەێ خوەمە ھا شان وەشانم ئەرمەنی
نەۊش ئەوقەرە چشتی نییە، دەر واکە بارم کەفتییە
ھەر یەی چکە نەزری بکە، تەڕ بوو زوانم ئەرمەنی
ئەر یەی کەسی لە دشمەنی پرسییە لە کوورە سەنی
وەگیان ھەرچی کافرە، ئۆشم نیەزانم ئەرمەنی
لە خوەسە ئاگر گردمە، ڕێ ماڵدان گوم کردمە
ئەر مردمیشم مردمە، مشتی سوخانم ئەرمەنی
پشتم لە بار دەرد و خەم شکیا نیەزانم چە بکەم
دەردم یەسە لە ماڵ خوەم بێخانمانم ئەرمەنی
ڕووژ و شەوم جوور یەکە، دەر واکە نەومیدم نەکە
ئاخر وە ناشەڕ تازە م جایەڵ جوانم ئەرمەنی
دەر واکە زۊتر "پەرتە"وە، مێمانەگەێ ئاخر شەوە
یەی شۊشە لەو بەد مەسەوە، پڕ کە بزانم ئەرمەنی

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ڕۆژی شاعێری کورد پەرتەو کرماشانی، دیار زاکرۆس، کوردستان میدیا، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
  2. ^ "پەرتەو کرماشانی". www.khaktv.net. Retrieved 2021-04-08.
  3. ^ عەلی ئەشرەف نەوبەتی (پەرتەو کرماشانی)، وریا ڕەحمانی، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ بڵاو کراوەتەوە.
  4. ^ پەرتەو کرماشانی، قەڵەمێکی پەڕاوی و کووچەباخـێک پڕ لە جوانی، عەلی لەیلاخ
  5. ^ پەرتەو کرماشانی کەمینە چاپ، ماڵپەری تەبیان، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بڵاو کراوەتەوە.