حەمید حەمیدی
حەمید حەمیدی (١٩٧٤-٢٠٠٥) گۆرانیبێژی کوردی سەدەی بیستە. ساڵی ١٩٧٤ (١٣٥٣ی ھەتاوی) لە گەڕەکی جەولاوای سنە لەدایک بووە.[١] حەمید حەمیدی ژمارەیەکی زۆر گۆرانیی بە زاراوەی سۆرانی و زاراوەکانی دیکەی زمانی کوردی تۆمار کردووە. ژمارەیەک کۆنسێرتیشی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد.[١] جگە لە گۆرانییەکانی، مەرگی، کە لە تەمەنی لاویدا ڕووی دا، بوو بە ھۆی بەرزبوونەوەی ناوبانگی.[٢]
کارە ھونەرییەکان
دەستکاریحەمید حەمیدی یەکەم ئاڵبۆمی لە ساڵی ١٩٩٩دا (١٣٧٨ی ھەتاوی) بڵاو کردەوە کە بە ئەرمەنی بەناوبانگە. یەک لە گۆرانییەکانی ئەو ئاڵبۆمە هەر بە ناوی ئەرمەنی ناوبانگێکی باشی بۆ دەستەبەر کرد. شێعری گۆرانیی ئەرمەنی ھۆنراوەی شاعیری بەناوبانگی کرماشانی پەرتەو کرماشانییە.[١] دوای ئەلبوومی ئەرمەنی، سێ ئاڵبۆمی تریشی بڵاو کردەوە. ناوی دوایین ئاڵبۆمیشی سەفەر بوو.
مردن
دەستکاریحەمید حەمیدی لە ١٧ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٤ی ھەتاویدا (٢٠٠٥ی زایینی)، لە تەمەنی سی ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دواییی کرد.