نەوید محەممەدزادە

ئەکتەرێکی کورد

نەوید محەممەدزادە (بە فارسی: نوید محمدزاده‎؛ لەدایکبووی ٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە مێھران، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) ئەکتەرێکی فیلم و شانۆی کوردی ئێرانە.[٢] ڕۆڵەکەی لە فیلمی تووڕە نیم لەلایەن زۆر لە ڕەخنەگرانەوە ستایش کرا.[٣]

نەوید محەممەدزادە

لەدایکبوون
نەوید محەممەدزادە

(١٩٨٦-٠٤-٠٦) ٦ی نیسانی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٨ ساڵ)
نیشتەجێیتاران[١]
چالاکبوون٢٠٠٨–ئێستا
باڵا١٫٧٠ م
  • ئەکتەر
  • پێشکەشکار

نەوید محەممەدزادە لە ٧٤مین «فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیز» کە یەکێکە لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمایی جیھان و کۆنترین فێستیڤاڵی ئیتالیایە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست ھێنا.[٤] نەوید ھەروەھا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی جیھانی و نێودەوڵەتی «ئاسیا پاسیفک» لە وڵاتی ئوسترالیا بۆ دووەمین جار بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست بێنێ.[٥][٦][٧] نەوید محەممەدزادە ھەروەھا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی «شەوانی ڕەشی تاڵین» لە وڵاتی ئیستۆنیا بەھۆی کایە لە فیلمی «مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان» بەدەست بێنێ.[٨] نەوید محەممەدزادە ھەروەھا توانی دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە «فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی براتیسلاڤا» لە وڵاتی سلۆڤاکیا بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» لە ٢٠١٧ و ھەروەھا کایە لە فیلمی «ناھید» لە ٢٠١٥ بەدەست بێنێ.[٩]

لە ساڵی ٢٠١٦ ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی لانتووری بینی کە توانی داھاتێکی باش لە نێوخۆی ئێران کۆبکاتەوە.

ژیاننامە دەستکاری

لە ١٧ی نیسانی ١٩٨٦ لە ئیلام لە دایکبووە و منداڵی دوانزدەیەمی خێزانێکی کوردی ڕۆژھەڵاتە کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە ھاتووەتە ناو کاری شانۆ و نواندنەوە. نەوید محەممەدزادە ئێستا ئەکتەرێکی سینەمایی ناسراوە و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی باشی لە بواری سینەما و شانۆی ئێرانی و لەسەر ئاستی جیھان پەیدا کردووە.[ژێدەر پێویستە]

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ناونیشان دەرھێنەر ساڵ ڕۆڵ
مەتری شەش و نیو سەعید ڕووستایی ٢٠١٩ ناسر خاکزاد
سوورپێست نیما جاویدی ٢٠١٩ ڕائید نیعمەت جاھید
مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان ھوومەن سەیدی ٢٠١٨ شاھین
خەفەگی فەرەیدوون جیرانی ٢٠١٧ مەسعوود سازگار
بێ مێژوو، بێ واژوو[١٠] وەحید جەلیلوەند ٢٠١٧ موسێ
ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ سەعید ڕووستایی ٢٠١٦ موحسین
تووڕەیی و ھەرا ھوومەن سەیدی ٢٠١٦ خوسرەو پارسا
لانتووری ڕەزا درمیشیان ٢٠١٦ پاشا
ناھید ئایدا پەناھەندە ٢٠١٥ ئەحمەد
سێزدە ھوومەن سەیدی ٢٠١٤ مەجید
تووڕە نیم ڕەزا درمیشیان ٢٠١٤ نەوید
لرزانندە چربی محەممەد شیروانی ٢٠١٣ -
لەنێوان ھەورەکاندا ڕووحوڵڵا حیجازی ٢٠٠٨ باقر

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ناونیشان دەرھێنەر ساڵ ڕۆڵ تێبینییەکان
بۆق ھوومەن سەیدی ٢٠٢٠– نووری لەلایەن ناماڤا بڵاوکراوەتەوە

خەڵاتەکانی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیھان دەستکاری

  • لە ٧٤مین «فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیز» کە یەکێکە لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمایی جیھان و کۆنترین فێستیڤاڵی ئیتالیایە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست ھێنا.[١١]
  • ھەروەھا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی جیھانی و نێودەوڵەتی «ئاسیا پاسیفک» لە وڵاتی ئوسترالیا بۆ دووەمین جار بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست بێنێ.[١٢][١٣][١٤]
  • ھەروەھا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی «شەوانی ڕەشی تاڵین» لە وڵاتی ئیستۆنیا بەھۆی کایە لە فیلمی «مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان» بەدەست بێنێ.[١٥]
  • ھەروەھا توانی دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە «فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی براتیسلاڤا» لە وڵاتی سلۆڤاکیا بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» لە ٢٠١٧ و ھەروەھا کایە لە فیلمی «ناھید» لە ٢٠١٥ بەدەست بێنێ.[١٦]

پڕداھات ترین ئەکتەری سینەمای ئێران لە ٢٠١٩ دەستکاری

نەوید محەممەدزادە ئەکتەرێکی بە ناوبانگی کورد بە ٣٢ ملیارد تمەن بوو بە پڕ داھات ترین ئەکتەری سینەمای ئێران لە ٢٠١٩. محەممەد زادە لە وەرزی بەھاری ئەمساڵدا لە فیلمی سینەمایی مەترێ شەش و نیو ٢٧ ملیارد تمەن و لە فیلمی سوورپێست ٥ ملیارد تمەن داھاتی بووە.[١٧]

بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان دەستکاری

نەوید محەممەدزادە لە سێیمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست ھێنا و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی گوتی: بژی کورد.[١٨]

خەڵاتەکانی ناوخۆی ئێران دەستکاری

نەوید محەممەدزادە لە سیو دوەمین فێستیڤاڵی فەجر وەکو باشترین ئەکتەری پاڵپشتی دیاریکرا بەڕای داوەرانی فێستیڤاڵەکە بەڵام بەھۆی فشاری دەرەکییەوە خەڵاتەکەی پێنەدراو خەڵاتەکە درایە ڕەزا عەتاران. ڕەزا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کافە سینەما وتی: ئەو خەڵاتەی من وەرم گرتووە ھی نەوید محەممەدزادەیە و بۆیە من بە خەڵاتی خۆمی نازانم.[١٩]

محەممەدزادە لە سیو چوارەمین فێستیڤاڵی فەجر بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پالپشتی دەستەبەر بکات.[٢٠] لە سیو پێنجەمین خولی ھەمان فێستیڤاڵیش توانی بۆ دووەمین جار لەسەریەک خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بەرێتەوە بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی بێ مێژوو بێ نیشانە.[٢١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ گفتگوی شنیدنی فریدون جیرانی و نوید محمدزاده ۳۵ -اشاره به زادگاه و اصالت در دقیقه ۲۴. mp4.
  2. ^ "Payman Maadi ('A Separation') and Navid Mohammadzadeh ('Sheeple') square off as a tough narcotics cop and drug trafficker in a tense Iranian action film that has become a box office megahit. _hollywoodreporter".
  3. ^ درخشش «نوید محمدزاده» در جشنواره فیلم فجر. ایسنا. سەردان لە ڕێکەوتی ۲۸ فوریهٔ ۲۰۱۴.
  4. ^ "ھونەرمەندێکی کورد خەڵاتی فستیڤاڵی وێنیزی پێبەخشرا".
  5. ^ "Navid mohammadzadeh-awards-imdb".
  6. ^ "Asiapacific awards navid-mohammadzadeh".
  7. ^ "لە خولی یازدەھەمینی فێستیڤاڵی ئاسیا_پاسفیک کە ساڵانە لە وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوەدەچێت کوردێک وەک باشترین ئەکتەر خەڵات کرا". ٧ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ ""Sheeple" star Navid Mohammadzadeh named best actor at Tallinn festival".
  9. ^ "Bratislava International Film Festival - navid mohammadzadeh - winner".
  10. ^ تمجید مجله ورایتی از بازی نوید محمدزاده در فیلم «بدون تاریخ، بدون امضا». ایران آنلاین (لە ڕێکەوتی ۱۲ شهریور ۱۳۹۶).
  11. ^ "ھونەرمەندێکی کورد خەڵاتی فستیڤاڵی وێنیزی پێبەخشرا".
  12. ^ "Navid mohammadzadeh-awards-imdb".
  13. ^ "Asiapacific awards navid-mohammadzadeh".
  14. ^ "لە خولی یازدەھەمینی فێستیڤاڵی ئاسیا_پاسفیک کە ساڵانە لە وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوەدەچێت کوردێک وەک باشترین ئەکتەر خەڵات کرا". ٧ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ ""Sheeple" star Navid Mohammadzadeh named best actor at Tallinn festival".
  16. ^ "Bratislava International Film Festival - navid mohammadzadeh - winner".
  17. ^ "کوردێک بوو بە پڕداھات ترین ئەکتەری سینەمای ئێران". ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "نەوید محەممەدزادە ئەکتەرە کوردە بەناوبانگەکەی سینەمای ئێران، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی گوتی: بژی کورد _ تۆڕی میدیایی ڕووداو".
  19. ^ ڕەزا عەتاران لەگەڵ کافە سینەما فارسی - دوایین سەردان ٨ی ٤ی ٢٠١٧
  20. ^ ناساندنی فیلمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ - سەلام سینەما ٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کۆتا سەردان ٨ی ٤ی ٢٠١٧
  21. ^ براوەکانی سیو پێنجەمین خولی فەجر- کۆتا سەردان ٨ی ٤ی ٢٠١٧

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری