بۆق (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

بۆق (بە فارسی: قورباغه‎) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنییە لە چەشنی تاوانکاری و داستاننھێنی. لە نووسین و دەرھێنانی ھومەن سەیدیی و ئامادەکردنی عەلی ئەسەدزادەیە. بەرھەمی ساڵی ٢٠٢٠–٢٠١٩ە. ئەم زنجیرەیە یەکەمین زنجیرەی بەرھەمھێنراوە لەلایەن ھومەن سەیدی کە بڕیار بوو یەکەمین ئەڵقەی لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوبێتەوە، بەڵام بە فرمانی دادگایی پەخشی ئەم زنجیرەیە ڕاگیرا. سەرەنجام ئەڵقەی یەکەمی ئەم زنجیرەیە لە ٢٣ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوبووەوە.[١][٢] ئەڵقەی یەکەمی ئەم زنجیرەیە لێوەرگیراوەی فیلمی نەفرەتە.[٣]

بۆق
چەشنتاوانکاری
دراما
داستان نھێنی
ترسناک
نووسەرھومەن سەیدی
دەرھێنەرھومەن سەیدی
ئەکتەرانسابیر ئەبر
نەوید محەممەدزادە
سەحەر دەولەتشاھی
فریشتە حوسێنی
میھران غەفوریان
ئەناھیتا ئەفشار
ھومەن سەیدی
گێڕاوتەوە لەلایەنسابیر ئەبر
مۆسیقابامداد افشار
ئاوازدانەر(ان)بامداد ئەفشار
وڵاتی بەرھەمھێنەرئێران
زمانفارسی
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)عەلی ئەسەدزادە
مۆنتاژھومەن سەیدی
شوێنەکانی تۆمارکردنئێران، تایلەند
وێنەگرپەیمان شادمانفەر
دابەشکەرنماوا
پەخش
تۆڕکەناڵی تەلەڤیزیۆنی

چیرۆک دەستکاری

لە ڕۆژی چوارشەممەسوورە سێ ھاوڕێ بە ناوەکانی ڕامین (سابیر ئەبر)، فەرید (ئەشکان حەسەن پور) و جەواد (شەھروز دل ئەفکار) دوای ڕفاندنی چەکی ئەفسەرێکی بریندار، دەست دەکەن بە دزی کردن لە نوری (نەوید محەممەدزادە)، ھاوپۆلی سەردەمی منداڵی ڕامین کە بووە بە کەسێکی دەوڵەمەند و ئاڵۆز، بەڵام ڕووداوێکی زۆر سەیر لەوێ ڕوودەدات کە ئاماژەیە بە دەسەڵاتی نائاسایی خاوەن ماڵەکە (نوری)…

ئەکتەران دەستکاری

ئەکتەر ڕۆڵ ڕوونکردنەوە
سابیر ئەبر[٤] ڕامین فەیازی کوڕێکی زرنگی نیشتەجێی شارۆچکەی ئەکباتانە، ھاوپۆلی کۆنی نوری
نەوید محەممەدزادە نوری زرنگار پیاوێکی ئاڵۆز و زیرەک و وریا، ھاوپۆلی کۆنی ڕامین، زڕبرای لەیلا
سەحەر دەولەتشاھی فەرانەک بەھرامی ھاوزانکۆی ڕامین، بەرھەمھێنەری پێشووی شیشە، دکتۆری تاقیگە، ئاشقی کۆنی ڕامین
فرشتە حسینی لەیلا زڕخوشکی نوری، ھاوسەری شەمس ئابادی بکوژی نیگار و ئاریا
ھومەن سەیدی ئەمیرعەلی شەمس‌ئابادی پیاوێکی بەدەسەڵات و پەیوەندیدار، بکوژی فواد، ھاوسەری لەیلا، ھاوسەری نیگار و باوکی ئاریا
مھران غفوریان[٥] کیان ئەفسەری پاراستنی بینای تایلەندییەکان (مردوو)
ئەناھیتا ئەفشار نیگار ھاوسەری شەمس ئابادی و دایکی ئاریا (مردوو)
اسماعیل سلطانیان ناصر فیاضی باوکی ڕامین
یونا تدین ڕامین منداڵێتی ڕامین
محمد امین شعرباف سروش قلی پور ھاوڕێی ئاباد و نوری، بکوژی باوکی ئاباد، ئاشقی لەیلا (مردوو)
نیما مظاھری ئاباد ھاوڕێی سروش و نوری
شھروز دل افکار جواد عزیزی ھاوڕێی ڕامین و فەرید (مردوو)
ئەشکان حەسەن پور فەرید ھاوڕێی ڕامین و جەواد (مردوو)
یدالله شادمانی ابوالفضل زرنگار باوکی نوری (مردوو)
پیمان میرزایی حەسەن مێردی پووری ڕامین
مانلی رسولی[٦] لەیلا منداڵێتی لەیلا، خوشکی نوری
معین شاه چراغی سەعید مێردی خوشکی ڕامین
ھادی تسلیمی[٧] فەرھاد برای ئاڵودەی فەریدە (مردوو)
محمد بوربور[٨] ئەفشین خاوەنی دوکان، پیاوێکی ئاڵۆز و دەستدرێژیکار بۆ سەر منداڵان، نەخۆشی جنسی
بیتا فرید[٩] ھاوڕێی ڕامین لە منداڵێتی دا
امیر پرویز تبریزچی فواد کەپڵی پێشووی لەیلا (مردوو)
نفس محمدی نفس، زری خوشکی فواد

ئەڵقەکان دەستکاری

ژمارەی ئەڵقە ناونیشانی ئەڵقە ماوەی ئەڵقەکە مۆنۆلۆگی ئەڵقەکە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە
ئەڵقەی یەکەم[١٠] ئەفریقیا ٤٨ خولەک ھەمیشە حەزم دەکرد بزانم مرۆڤەکان پێش مردن

سەیری چی دەکەن؟ چاو لەکوێ دەبڕن؟ ئێستا تێدەگەم بە ھیچ کوێ.

٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
ئەڵقەی دووەم سەگەکان بکوژە ٥٢ خولەک باوکم ھەمیشە دەیگووت تۆ ھەزار گیانت ھەیە، پێم وانییە

کەس بە ئەندازەی من مردنی بە چاوەکانی دیتبێت.

٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
ئەڵقەی سێیەم نەفرەتاوییەک کە بە ستوونەوە لکاوە ٤٩ خولەک براوە کەسێکە کە ئارام و بێدەنگ بەرەو لایەک بچێت

کە ھیچ کەس بیریشی لێنەکاتەوە.

٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ئەڵقەی چوارەم بۆنی نارنجی گەنیو ٤٥ خولەک ھەندێک کات بۆ گەورەبوون دەبێت بکەویت بە ئەرزدا. بۆ تێگەیشتن دەبێت شکست بێنیت. ھەندێک کاتیش بۆ خۆشبەخت بوون دەبێت شانست ھەبێت، شانس خودی موعجیزەیە. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ئەڵقەی پێنجەم میزەڵانی سوور ٤٥ خولەک ئەو کارە شەیتانێتییە بچووکانەی کە لە ڕابردوودا ئەنجامت داوە، چەند جەنگێکی گەورەن کە دەبێت لە داھاتوودا لەگەڵیان دا ڕووبەڕووببیتەوە. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ئەڵقەی شەشەم کورسییەکەت بدۆزەوە ٥٠ خولەک ھەمیشە وەکو موگناتیسێک وابووم کە مادەکانی بەرەو لای خۆی ڕادەکێشا. بەڵام ئەم جارە بابەتەکە جیاوازە،

کەسێک کە دەتەقێتەوە منم و ئەو کەسەشی کە پارچەکان کۆدەکاتەوە ئێوەن.

٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ئەڵقەی حەوتەم کورسییەکەم دۆزییەوە ٥٣ خولەک من خودی شێرپەنجەم. ھەرچەندە بچووک، بەڵام ھاتوومە تۆڵە بسەنمەوە. ناکشێمە دواوە. من خودی ئازارم. ١ی شوباتی ٢٠٢١
ئەڵقەی ھەشتەم ئەمڕۆ قەرارت ھەیە، بۆ یادخستنەوە ٤٧ خولەک ھەموو تاوانێک سێ لایەنی ھەیە، کەسێک کە بووەتە قوربانی

کەسێک کە تاوانبارە و کەسێک کە تەماشایان دەکات.

٨ی شوباتی ٢٠٢١
ئەڵقەی نۆیەم پەنجەی بڕدراو ٤٦ خولەک ھەموو شتێکی ئاسایی سادە نییە، ھەروەک چۆن کە یەکەمین ڕێگە، باشترین ڕێگەت نییە. بەڵام تازەترین ڕێگەیە. ١٥ی شوباتی ٢٠٢١
ئەڵقەی دەیەم ھەناسەی شەیتان ٤٩ خولەک ڕێک کاتێک کە لەوە دەگەیت فریوی زۆرێک لە شتەکانت خواردووە، دەکەویتە بیرکردنەوە لە چارەسەری مەتەڵەکە. بەڵام ئەوکاتە ئیتر زۆر درەنگ بووە. ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١
ئەڵقەی یازدەیەم ئەو لە ئاگردا بسووتێنە ٤٤ خولەک بۆکس خوارن لە غەریبە یەک ئازاری ھەیە، لە ناسیاو ھەزار ئازار. ١ی ئازاری ٢٠٢١
ئەڵقەی دوازدەیەم تایبەتی ٥٥ خولەک ھەمیشە ترس لەوەی تۆ تەنھا کەس نیت کە ھەموو شتێک دەزانیت مرۆڤ لەناودەبات. خراپترین سات بۆ مرۆڤ، کاتێکە کە پێی وابێت کەسێک کە دەزانێت ، بڕیارە لەگەڵ کەسێک کە نازانێت بە تەنھا بێت. ٨ی ئازاری ٢٠٢١
ئەڵقەی سیازدەیەم تیۆری پیلان ٥٢ خولەک ھەمووان ئاشقی دەسەڵاتین. چونکە دەسەڵات مۆڵەتی فڕین بە مرۆڤ دەدات. چونکە لە تۆ شتێکی نوێ دروست دەکات،

ھەرچەندە ناشرین، بەڵام ئەوانی تر ڕێزت دەگرن.

١٥ی ئازاری ٢٠٢١
ئەڵقەی چواردەیەم فرمێسکە سورەکان ٤٤ خولەک بڕیارە هەمووان چیرۆکەکە بەوشێوەیە تەواوبکەن کە لە بەرژەوەندیان دابێت. ڕاستە دەستپێکەرێکی باش نیم، بەڵام بە باشی هەمووشتێک کۆتایی پێ دێنم ۲۲ی ئازاری ٢٠٢١
ئەڵقەی پازدەیەم بۆق ۷۱ خولەک من تەنها کەسێکم کە لەم وێرانەیەدا بەدوای بەدەستهێنانەوەم نەک لەدەستدان،بەدەستی دەهێنم چونکە پێویستم پێیەتی، دەمەوێت، چونکە شایستەی بەدەستهێنانییم ۲۹ی ئازاری ٢٠٢١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "دانلود سریال قورباغه - سایت". سایت سریال قورباغه (بە فارسی). Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help) ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "پخش سریال «قورباغه» با دستور قضایی متوقف شد". مشرق نیوز (بە فارسی). 2020-12-14. Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  3. ^ Behnegarsoft.com (2021-03-01). "آشنایی کامل با سریال قورباغه". جهان نيوز (بە فارسی). Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  4. ^ "چگونه قسمت سوم سریال قورباغه را دانلود کنیم - ایسنا". www.isna.ir. Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  5. ^ روز, پایگاه خبری-تحلیلی وقایع (۱۳۹۹/۱۲/۱۰ - ۲۲:۰۰). "حضور متفاوت مهران غفوریان در سریال قورباغه + فیلم | وقایع روز". fa (بە فارسی). Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  6. ^ "بیوگرافی + عکس‌های مانلی رسولی | سلام‌‌سینما". www.salamcinama.ir (بە ئینگلیزی). Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "هادی تسلیمی بازیگر نقش فرهاد در سریال قورباغه". پایگاه خبری هنر نوشت (بە فارسی). Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help) ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Mohammad Boorboor". IMDb. Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  9. ^ "Bita Farid". IMDb. Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  10. ^ "Namava". www.namava.ir. Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری