مێھران

شارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

مێھران (Mehrān) شارێکی کوردنشینی پاڕێزگای ئیلامە لە خۆڕھەڵاتی کوردستان ،بەگوێڕەی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی ١٣١١٨ کەسە لەچوارچێوەی ٢٩٥٨ خێزان زۆرینەی کوردانی ئەم شارە کوردانی فەیلین.ناوی پێشووی ئەم شارە بریتی بوو لە مەنسوراباد بەڵام ساڵی ١٩٣١ رێژیمی ئێران لە ژێر ناوی فەرهەنگستانی زمانی فارسیدا ناوەکەی گۆڕی بۆ مێهران. لە رووی کشتوکاڵەوە ناوچەکە ناسراوە بە بەرهەمی بامیە.[١][٢]

مێهران
مهران
وڵات ئێران
پارێزگائیلام
شارستانمێھران
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٣،٨٧٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (باشووری)
 • ئایینئیسلام (شیعە)
کۆدی تەلەفۆن۰۸۴

بەھۆی نزیکی شارەکە لە سنوری دەستکردی عێراق و ئێران بەخاڵێکی گرنگی بازرگانی دادەنڕێت کە تەنھا دوو کاتژمێر لە بەغدای پایتەختی ئێراق دوورە.

لەمانگی ئایاری ١٩٨٦ لەماوەی جەنگی ئێران-عێراق، ھێزەکانی عێراق دەستیان بەسەر ئەم شارە داگرت، سەدام دەیویست وەک بارمتە بەرامبەر خاکە لەدەستچووەکانی لەفاو بیگۆڕێتەوە، بەڵام داگیرکردنەکە تەنھا مانگێکی خایاند.

لەساڵی ٢٠٠٣ و لەکاتی ڕوخانی ڕژێمی سەدام حوسێن، ڕژێمی ئێران ئەم شارەی کە وەک سەربازگەیەکی گەورە لێکردبوو پێشوازی لە ٥٠٫٠٠٠ پەنابەری ھێراقی کرد و لەم شارە نیشتەجێیکردن بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، کە دواتر ژمارەی پەنابەرە نیشتەجێبووەکان بۆ ١٠٠٫٠٠٠ کەس بەرزبویەوە.

لەمایسی ٢٠٠٥ بەھۆی سەرکاروانی سەردانکەرانی شیعەکان بۆ کەربەلا کە بەم شارە سنوورییەدا تێپەڕدەبن، ئێران وەک شارێکی گەشتیاری تۆماریکرد و چەندین میوانخانە و بازاڕی گەورەی لێکردەوە.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. pp. ٤٢. ISBN 978-964-342-431-2. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |year= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)
  2. ^ «ئاراس». aras.bradost.net. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.