شارستانی مێھران (بە فارسی: شھرستان مھران‎) قەزایەکی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی قەزاکەی شاری مێھرانە. بەپێی سەرژمێری ساڵی٢٠٠٦ لە ئێران، ژمارەی دانیشتووانی ٥٥٬٢٧١ کەس بوو کە بەسەر ١٠٬٩٦٠ بنەماڵە دابەش بوون، بەڵام پاش جیابوونەوەی مەڵەگشای وەک شارستانێکی تر، ژمارەی دانیشتووانی نزم بووەوە بۆ ٢٣٬٨٧٨ کەس و ٥٬٢٣٨ بنەماڵە. ئەم قەزایە بە سەر دوو بەش (ناحیە) دابەش کراوە: بەشی ناوەندی و بەشی ساڵح ئاوا. ھەروەھا دوو ناوەندی شاری ھەیە: مێھران و ساڵح ئاوا.[١]

مێھران
شارستان
وڵات کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئیلام
شارستانمێھران
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٣٬٨٧٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (فەیلی)
 • ئایینشیعە
کۆدی تەلەفۆن٠٨٤

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ شارستانی مێھران، ویکیی ئینگلیزی.