کەربەلا
شارێکی عێراق
کەربەلا (بە عەرەبی: كربلاء) شارێکە لە عێراق کە کەوتووەتە ١٠٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای شاری بەغدا. کەربەلا ناوەندی پارێزگای کەربەلایە. بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٥٧٢،٣٠٠ کەسە.
کەربەلا | |
---|---|
شار | |
كربلاء | |
![]() وێنەی بارگای حوسێن کوڕی عەلی | |
پۆتانەکان: 32°37′N 44°02′E / 32.617°N 44.033°Eپۆتانەکان: 32°37′N 44°02′E / 32.617°N 44.033°E | |
وڵات | ![]() |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٣) | |
• سەرجەم | ٥٧٢،٣٠٠ |
کەربەلا بە ھۆی شەڕی کەربەلاوە ناسراوە کە لە ساڵی ٦٨٠ی زایینیدا ڕووی دا. کەربەلا لە شارە ھەرە مەزھەبی و پیرۆزەکانی شێعەکانە؛ چونکو کەربەلا شوێنی گۆڕی حوسێن کوڕی عەلی، ئیمامی سێیەمی شێعەکانە. ھەموو ساڵێک بە میلیۆنان کەس لە ئێران، عێراق، لوبنان و وڵاتە شێعەنشینەکانی تری دنیاوە سەردانی کەربەلا دەکەن بۆ تەواف و پرسەی بارەگاکانی ئەم شارە.[١][٢]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/middle_east/2881835.stm
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕێکەوتی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.