سێزدە (فیلم)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
سێزدە (بە فارسی: سیزدە) فیلمێکی فارسی زمانی کۆمەڵایەتیە کە ساڵی ٢٠١٢یە لەلایەن ھومەن سەیدی دەرھێنراوە و نووسراوە.
سێزدە | |
دەرھێنەر | ھومەن سەیدی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | سەعید سەعدی |
نووسین | ھومەن سەیدی |
کاست | ئازادە سەمەدی - ئەمیر جەدیدی - میھران ئەحمەدی ویشکا ئاسایش - ئەمیر جەعفەری - نەوید محەممەدزادە |
مۆسیقا | شەرمین مەھدیزادە |
وێنەگری سینەمایی | عەلی تەبرێزی |
دەستکاری | ھومەن سەیدی |
ماوەی فیلم | ٩٣ |
وڵات | ئێران |
زمان | فارسی |
کورتەی چیرۆک
دەستکاریبمانی کوڕێکی سیازدە ساڵەیە و لە قۆناغی ھەرزەکاریدایە و دایک و باوکی نزیکن لەوەی لە یەک جیابنەوە، دایکی ماڵەوە جێدەھێڵێت و باوکی زۆر گیرۆدەی کارەو ئاگای لە بمانی نەماوە، بمانیش بەھۆی تەنھایی و ئەو گرفتانەی ھەیەتی پەنا دەباتە بەر گەنجانی لە خۆی گەورەتر و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕەوشت و ڕەفتاری بگۆڕێت و بە دیاریکراوی سێ کەس دەناسێت کە توشی کۆمەڵێک کێشەی زۆر قورس دەبنەوە پێکەوە.
ھومەن سەیدی لەم فیلمەدا توانیویەتی زۆر بە وردی سەرنج بخاتە سەر قۆناغی ھەستیاری ھەرزەکاری
کاست
دەستکاریئەمیر جەدیدی
ڕیما ڕامینفەر
میھران ئەحمەدی
ئەمیر جەعفەری[١]
خەڵاتەکان
دەستکاری- خەڵاتی تایبەتی داوەران بۆ ھومەن سەیدی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- دیپلۆمی شانازی بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو بۆ ئەمیر جەدیدی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین فیلم لە پەخشی نیگای نوێ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- پاڵێوراوی باشترین دەرھێنان بۆ ھومەن سەیدی لە پەخشی نیگای نوێ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- پاڵێوراوی باشترین سیناریۆ بۆ ھومەن سەیدی لە پەخشی نیگای نوێ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://www.salamcinama.ir/movie/177/سیزده-13 ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ماڵپەڕی سەلام سینەما - فیلمی سیازدە