سینەمای ئێران دەستەواژەیەکە بەکاردێت بۆ ئەو فیلمانەی کە بەرهەمی وڵاتی ئێرانن (لەگەڵ فیلمی فارسی تێکەڵ نەبێت)

پۆستەری فیلمی قەیسەر کە یەکێکە لەو فیلمانەی نوێگەری لە سینەمای ئێراندا کردووە

لە دوای کودەتای ئیسلامی بەشێک لە دەرهێنەران وڵاتی ئێرانیان جێهێشت ، بەشێکی زۆریش لەو فیلمانەی کە بنەما سینەماییەکانیان لاواز بووە و بۆ خەڵکی گشتی بەرهەمهێنراون بە "فیلم فارسی" ناویان دەرکردووە ، تا ئێستا زیاد لە ٢٠٠٠ فیلمی ئێرانی بەرهەمهێنراوە و فیلمەکانیش بەسەر چەشنی جیاجیادا دابەشکراون[١]

یەکەمین کامێرای سینەماتۆگرافی دەستکاری

یەکەمین کامێرای سینەماتۆگرافی لە کاتی موزەفەرەدین شادا هێنرایە ئێران ، یەکەمین فیلمی دەنگداری ئێرانی فیلمی کچی لوڕ بووە کە لە ساڵی ١٩٣٣ لەلایەن ئەردەشیر ئێرانیەوە بەرهەمهێنرا [٢] ، شا موزەفەرەدین لە ساڵی ١٩٠٠ گەشتێکیدا بۆ ڕۆژئاوا بینەری بەرهەمێکی برایانی لۆمێر دەبێت و بڕیاردەدات کامێرایەکی سینەماتۆگراف بکڕێت و بیهێنێتەوە ئێران و بۆ کاری تایبەتی خۆی بەکاریبهێنێت ، ئەم دەسپێشخەریە بە سەرەتایەک بۆ سینەمای ئێران دادەنرێت[٣]

تاوەکو ساڵی ١٩٣٠ هیچ فیلمێکی ئێرانی بەرهەمنەهێنرا و ئەو سینەمایانەی دروستکرابوون فیلمە بیانیەکانیان نیشان دەدا ، لە ساڵی ١٩٣٠ یەکەمین فیلمی درێژی ئێرانی بەرهەمهێنرا بە ناوی ئابی و ڕابی کە لە لایەن ئۆڤانێس ئۆهانیانەوە هێنرابۆیە بەرهەم[٤]

یەکەمینەکانی سینەمای ئێران[٥][٦] دەستکاری

  • یەکەمین فیلمی ئێرانی : ئابی و ڕابی ١٩٣٠
  • یەکەمین ئەکتەری ژن : ڕوحەنگیز سامی نەژاد لە فیلمی کچی لوڕ ١٩٣٣
  • یەکەمین مۆسیقا بە تایبەتی بۆ فیلم : ئەسفەندیار مونەفەرزادە بۆ فیلمی قەیسەر ١٩٦٩
  • یەکەمین ترایلەر : ساموێل خاچیکیان بۆ فیلمی کچێک لە شیرازەوە ١٩٥٤
  • یەکەمین دەرهێنەر : ئۆڤانێس ئۆهانیان فیلمی ئابی و ڕابی ١٩٣٠
  • یەکەمین دەرهێنەری ژن : شەهلا ڕیاحی فیلمی مەرجان ١٩٥٦

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فەرهەنگی سینەمای ئێران - ئافتابیر ٤ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کۆتا سەردان ١٦ی ٣ی ٢٠١٧
  2. ^ کچی لوڕ - سورە سینەما کۆتا سەردان سەردان ٤ی ٢ی ٢٠١٧
  3. ^ یەکەمین سینەماتۆگراف - ئاشناشۆ ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کۆتا سەردان ٤ی ٢ی ٢٠١٧
  4. ^ ئابی و ڕابی یەکەمین فیلمی ئێرانی - بۆرنا نیوز ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کۆتا سەردان ٤ی ٢ی ٢٠١٧
  5. ^ یەکەمینەکانی سینەمای ئێران - نەمناک ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کۆتا سەردان ٥ی ٤ی ٢٠١٧
  6. ^ یەکەمین دەرهێنەری ژنی ئێرانی چۆن بوە دەرهێنەر - وای جەی سی - کۆتا سەردان ٥ی ٤ی ٢٠١٧