گوندەواری سێڵاوتان
گوندەواری سێڵاوتان لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە پێنج گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی بیجاڕ لە شارستانی بیجاڕ، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی تۆپاغاجە.[١] خەڵکی ئەم گوندەوارە گشتیان کورد بوون بەڵام بەھۆی نەھامەتی و بێکارییەوە و زوڵمی دەسەڵاتەوە کوردان ناوچەکەیان جێھێشتووە و زەوییەکانی خۆیان بە نیوەکاری داوە بە ئازەرییەکان، بەم شێوەیە ھەندێک لە ئازەرییەکان لەم گوندەوارەدا نیشتەجێبوون، ئێستا کورد و ئازەری لێرەدا پێکەوە دەژین و ھەندێکیان مەزھەبی شیعەیان قبوڵ کردووە، ھەردوولا بە زمانی کوردی و ئازەری دەدوێن. لە ڕاستیدا خەڵکەکەی کوردن و ئازەری فێر بوون.
گوندەواری سێڵاوتان | |
---|---|
دھستان سیلتان - Seylatan Rural District | |
وڵات | کوردستان ئێران |
پارێزگا | پارێزگای سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | ناوەندی شارستانی بیجاڕ |
گوندەوار | سێڵاوتان |
ناوەند | تۆپاغاج |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٥٢٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٤ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٩٣٢ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی و سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ناو دەستکاری
ھۆی ناونانی ئەم گوندەوارە ئەوەیە کە سێڵاو گرە، کاتێ لافاو ھەڵدەستێ چی وەپێش بێت لەگەڵ خۆی دەبات و دەڕوات بەھۆی ئەوەی چۆمێک بەم خاکەدا دەڕوات کە ناوی سێڵاوە.
دانیشتووان دەستکاری
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (١,٩٣٢) کەس و (٩٥٣)نێر و (٩٧٩)مێ و (٦١١)خێزان پێکھاتووە.[٢] دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.
- دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە:
- ژمارەی کورد: (٥٦٢)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٢٩٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
- ژمارەی ئازەرییەکان: (١٫٣٧٠)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٧١٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە. [٣]
جوگرافیا دەستکاری
گوندەواری سێڵاوتان ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە: [٤]
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری گوێرگون و گوندەواری کوڕانی.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری خوڕخوڕە و گوندەواری دەوروبەری بیجاڕ.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری قشلاقاتی ئەفشار.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری سیامەنسور.[٥]
دابەشی کارگێڕی دەستکاری
لە (٢٠) گوند پێکھاتووە:
پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان دەستکاری
- کوردەکان (٩)گوند.
- ئازەرییەکانیەکان (١٠)گوند.
- کوردەکان و ئازەرییەکانیەکان (١)گوند.
گوندە کوردەکان دەستکاری
پێکھاتووە لە ٩ گوند.
گوندە ئازەرییەکانیەکان دەستکاری
پێکھاتووە لە ١٠ گوند.
گوندە کوردەکان و ئازەرییەکان دەستکاری
پێکھاتووە لە ١ گوند.
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).
- ^ جەلالەدین شافیعی کورد. جوغرافیای تاریخی کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «سیلتان»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).