گوندەواری خوڕخوڕە
گوندەواری خوڕخوڕە لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە پێنج گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی بیجاڕ لە شارستانی بیجاڕ، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی خوڕخوڕەیە.[١] زەوییەکانی ئەم گوندەوارە دەشت و تەپۆڵکەیە و زۆربەیان دێمین و ئاو نایان گرێتەوە، کێوەکانی (ھەمزە عەرەب و تەپەبۆر) لە چوارچێوەی ئەم گوندەوارەدان. ئاو ھەوای ئەم گوندەوارە لە شارۆچکەی بیجاڕ گەرمترە.
گوندەواری خوڕخوڕە | |
---|---|
دھستان خورخورە - Khvor Khvoreh Rural District | |
وڵات | کوردستان ئێران |
پارێزگا | پارێزگای سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | ناوەندی شارستانی بیجاڕ |
گوندەوار | خوڕخوڕە |
ناوەند | خوڕخوڕە |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٧٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٨٨ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٣٤٦٢ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی و سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ناو دەستکاری
ناوی ئەم گوندەوارە لە گوندی خوڕخوڕەوە وەرگیراوە کە ناوەندێتی، لە ڕۆژاوای ئەم گوندەدا کانیاوێکی سارد و سوک ھەیە کە ئاوەکەی بە خوڕ و قەڵبەزە و گوڕ دێتە خوارەوە و خەڵکی کەڵکی لێوەردەگرن، جا لەبەر ئەوە کە ئاوەکەی وەک مۆسیقای دڵ لە گوێدا دەنگ دەداتەوە، ئەم گوندەیان بە خوڕخوڕە ناودێرکردووە.
دانیشتووان دەستکاری
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (٣,٤٦٢) کەس و (١,٧٤٢)نێر و (١,٧٢٠)مێ و (١,٠٩٩)خێزان پێکھاتووە.[٢] دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.
- دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە:
- ژمارەی کورد: (٣,٠١٨)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٨٧،٢٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
- ژمارەی ئازەرییەکان: (٤٤٤)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (١٢,٨٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە. [٣]
جوگرافیا دەستکاری
گوندەواری خوڕخوڕە ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە: [٤]
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری سێڵاوتان.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری باوەڕەشانی و گوندەواری پیرتاج.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری شیوانات.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری دەوروبەری بیجاڕ.[٥]
دابەشی کارگێڕی دەستکاری
لە (٢٧) گوند پێکھاتووە:
پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان دەستکاری
- کوردەکان (٢٣)گوند.
- ئازەرییەکانیەکان (١)گوند.
- کوردەکان و ئازەرییەکانیەکان (٣)گوند.
گوندە کوردەکان دەستکاری
پێکھاتووە لە ٢٣ گوند.
گوندە ئازەرییەکانیەکان دەستکاری
پێکھاتووە لە ١ گوند.
گوندە کوردەکان و ئازەرییەکان دەستکاری
پێکھاتووە لە ٣ گوند.
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).
- ^ جەلالەدین شافیعی کورد. جوغرافیای تاریخی کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «دھستان خورخورە»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).