گوندەواری پیرتاج
گوندەواری پیرتاج لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی چەنگ ئەڵماس لە شارستانی بیجاڕ، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی پیرتاجە.[١]
گوندەواری پیرتاج | |
---|---|
دھستان پیرتاج - Pir Taj Rural District | |
وڵات | کوردستان ئێران |
پارێزگا | پارێزگای سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | چەنگ ئەڵماس |
گوندەوار | پیرتاج |
ناوەند | پیرتاج |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٤٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧٢ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٣٨٤٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی و سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ناو دەستکاری
ناوی ئەم گوندەوارە لە ناوی شارەدێی پیرتاجەوە وەرگیراوە کە ناوەندێتی، لە بەشی باکووری ئەم شارەدێیەدا کێوێک بە ناوی (پولەک عەنبەر) ھەیە، کە لەسەر لوتکەی کێوەکە بەردێ بە شێوەی تاج ڕاوەستاوە بەم ھۆیە ئەم شارەدێیە نازناوی (پیرتاج)ی لێنراوە.
دانیشتووان دەستکاری
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (٣,٨٤٥) کەس و (١,٩١٢)نێر و (١,٩٣٣)مێ و (١,٠٨٣)خێزان پێکھاتووە.[٢] دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.
- دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە:
- ژمارەی کورد: (١,٦٥٧)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (۵۹،۹٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
- ژمارەی ئازەرییەکان: (٢,١٨٨)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (۴۰،۱٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە. [٣]
جوگرافیا دەستکاری
گوندەواری پیرتاج ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە: [٤]
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری شیوانات و گوندەواری خوڕخوڕە.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری میھرەبانی سەرێ.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری شیوانات.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری باوەڕەشانی.[٥]
دابەشی کارگێڕی دەستکاری
لە (١٦) گوند پێکھاتووە:
پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان دەستکاری
- کوردەکان (۳)گوند.
- ئازەرییەکانیەکان (٦)گوند.
- کوردەکان و ئازەرییەکانیەکان (۷)گوند.
گوندە کوردەکان دەستکاری
پێکھاتووە لە ۳ گوند.
گوندە ئازەرییەکانیەکان دەستکاری
پێکھاتووە لە ٦ گوند.
گوندە کوردەکان و ئازەرییەکان دەستکاری
پێکھاتووە لە ۷ گوند.
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).
- ^ جەلالەدین شافیعی کورد. جوغرافیای تاریخی کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «پیرتاج»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).