کاروانسەرای تاژەوانچی
کاروانسەرای تاژەوانچی یان کاروانسەرای ئیتحاد بینایەکی مێژوویییە کە لە ئاجوڕ و کاگڵ ساز کراوە و لە حاشییەی بازاڕی سەقز ھەڵکەوتووە.[١]
مێژوو
دەستکاریئەم کاروانسەرایە یەکێک لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ڕۆژاوای حەمام حاج ساڵە بنا کراوە و لە دوو نوھۆم و حەسارێک و چەنین ئەستون پێکھاتووە. بناخەی ئەم کاروانسەرایە لە دەورانی زەندییەکان دانراوە و ئەو کات خسرەوخان ئەوەڵ خاوەن فەرمان و حاکمی شار بووە. ھەروەھا لە زەمانی سەفەوییەکان و قاجاڕەکاندا جێگەی حەوانەوەو و ھاتووچووی بازەرگانەکانی ئێران و عوسمانی بووە و ھەتا شەڕی یەکەمی جیھانی و دەستپێکردنی جمھووری مستەفا کەمال لە تورکیا بەردەوام بووە.
چاککردنەوە
دەستکاریلە چاککردنەوەی ئەم ساختمانە مێژوویە، ھەتا ئیمڕۆکە، دەسەڵاتداران و پارێزگارەکانی کوردستان و ئێران ھیچ کارێکی ئەوتوویان نەکردووە و کۆتاھیان کردووە و بە بیانووی ئەوەی کە بەشێک لەم کاروانسەرایە خاوەنی تایبەت بە خۆی ھەیە، لەسەر بیناکە چاک کارییان نەکردووە.[٢][٣]
پێشانگا
دەستکاری-
کاروانسەرا لە ساڵەکانی 1940 زایینی
-
کاروانسەرا لە ساڵەکانی 1910 زایینی
-
کاروانسەرا لە ساڵەکانی 1930 زایینی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ کاروانسرای تاجوانچی تکه ای چروک خورده از شناسنامه سقز ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارنیوز، 2014
- ^ احیای کاروانسرای «تاجوانچی»[بەستەری مردوو]، ئانا، 2019
- ^ مرمت بناهای تاریخی سقز در دست اقدام است/ ساخت موزه نیازمند همت جمعی است، سەقزرووداو، 2020
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاروانسەرای تاژەوانچی تێدایە. |