ئاڵکەڵوو (Allkellû، بە فارسی: آلکلو) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەقز. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠12دا 621 کەس لە 105 بنەماڵەدا بووە.

ئاڵکەڵوو
دێ
پارێزگاکوردستان
شارستانسەقز
ناوچەناوەندی
گوندستانسەرا
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠12)
 • سەرجەم٦٢١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (ناوەندی)
 • ئایینسوننی (شافعی)

شوێن و هەڵکەوتنی گوند

دەستکاری

ئەم گوندە لە 25 کیلۆمتری باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری سەقز هەڵکەوتووە ،کە ڕێگای سەرەکی ئەم گوندە لە سەر ڕێگای سەقز بە سنەیە.ئاڵکەڵوو لە نزیکی بەندئاوی شەهید کازمییە و ئەمە بووە بە هۆی ئەوە کە هێندێک لە دانیشتوانی ئەم گوندە سەرگەرمی گرتنی ماسی لە ئاو بن.

کەساییەتیەکان

دەستکاری

رەئووفی پەرەستار فەرماندە و ئەندامی ناوداری سیاسی و چەکداری پارتی کۆمەڵەی کوردستان کە لەدایک بووی ئەو گوندەیە.

مەلا کەریم سائب ناسراو بە زاری شاعیری هاوچەرخ کە لەدایک بووی گوندی ئاڵکەڵوو بووە و لە ساڵی 1361 هەتاوی لە گوندی ئاره‌بوغڵوو شاری سەقز لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری