بازاڕی سنە کەوتووەتە جەرگەی شاری سنە و لە نێوان مەیان ئێقبال و مەیان ئینقلاب (دەور مەیان) ھەڵکەوتووە و مێژوویەکی کۆنی ھەیە.[١] ئەم بازاڕە لە دوو بەشی جیاواز پێک ھاتووە. بەشێک بە ناوی ئاسف و بەشەکەی دیکە بە ناوی بازاڕ سنەیی ناوبانگی دەر کردووە. بازاڕی سنە لە ساڵی ١٩٩٦ زایینی لەلایەن ڕێکخراوەی میراتی کولتووری ئێران، بە ژومارەی ١٧٧٥ تۆمار کرا و بوو بە یەکێک لە ئاسەوارە میللییەکانی ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

بازاڕی سنە
وڵاتئێران
دابەشکاریی کارگێڕیشارستانی سنە
جێسنە
پۆتانی شوێن٣٥°١٩′٠″N ٤٧°٠′٣″E
ماددەی بەکارھاتووbrick، mortar
ستایلی نژیاروانیSafavid architecture
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٦٣٧
باری کەلەپووریئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران
Directionsشهرستان سنندج، بازار قدیمی شهر، دو طرف خیابان انقلاب
Map

بازاڕی سنە لە ساڵی ١٠٤٦ ھەتاوی ھاوکات لەگەڵ حکوومەتی سەفەویەکان و بە دەستی سلێمان خانی ئەردەڵان بوونیاد نرا و لەو کاتەدا حەمام و مزگەوت و کاروانسەرای تێدا دروست کرا.[٢]

پێشانگا

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «آشنایی با بازار قدیمی سنندج - کردستان». همشهری آنلاین (بە فارسی). ٢٤ی ئازاری ٢٠١٢. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ تبیان، موسسه فرهنگی و اطلاع رسانی. «گزارش تصویری از بازار سنندج(1)». article.tebyan.net (بە Persian). لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)