قەیرانی ١٩٤٦ی ئێران

قەیرانی ساڵی ١٩٤٦ی ئێران کە ھەروەھا ناسراویشە بە کێشەی ئازەربایجان (بە فارسی: غائلە آذربایجان‎) یەکێک بوو یەکەمین کێشەکانی جەنگی سارد کە دەستی پێکرد بەھۆی ئەوەی جۆزێف ستالینی سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت ڕەتی کردەوە لە ئێران بکێشێتەوە سەرەڕای ئەوەی پێشتر بەڵێنی دابوو. بەپێی بەڵێننامەیان بە ئێران ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەبوو لە کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم بکێشێنەوە لە وڵاتەکە، بەڵام ئەو ھێزانەی لە سۆڤیەتەوە نزیک بوون کۆماری میللی ئازەربایجان و کۆماری مەھابادیان دامەزراند بە پشتیوانی سۆڤیەت. ئەمریکا زەختی لە سۆڤیەتەکان کرد بۆ کشانەوە ھەر دوای ئەوەی نیشانە سەرەتایییەکانی سەرکەوتن دەرکەوتن، ئەمەش بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆمۆنیزم بوو.

قەیرانی ١٩٤٦ی ئێران
بەشێک لە جوداخوازیی کوردان لە ئێران

کۆماری میللی ئازەربایجان و کۆماری کوردستان لە ساڵانی ١٩٤٥–١٩٤٦
ڕێکەوتتشرینی دووەمی ١٩٤٥–١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦
شوێن
ئەنجام

سەرکەوتنی ئێران

شەڕکەرەکان
ئێران ئێران
بە پشتیوانی:
 شانشینی یەکگرتوو
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
کۆماری میللی ئازەربایجان
کۆماری کوردستان[١]
تۆڕی سەربازی تودە[٢]
بە پشتیوانی:
 یەکێتیی سۆڤیەت
فەرماندە و سەرکردەکان
ئێرانمحەممەدڕەزا پەھلەوی
ئێرانعەلی ڕزمارا

جەعفەر پیشەوەری
ئەحمەد کۆرداری
قازی محەممەد Executed
مەلا مستەفا بارزانی[١]
شێخ ئەحمەد بارزانی

  • یەکێتیی سۆڤیەتسەڵاحەدین کازیمۆڤ
  • یەکێتیی سۆڤیەتمیر جەعفەر باقرف[٣]
ھێز
ھێزەکانی ئیمپراتۆری ئێران

میلیشیا ئازەرییەکان
١٢٬٧٥٠ سوارە و پیادەی پێشمەرگە[١]

  • خێڵە کوردییەکان[١]
زەرەر و زیانە گیانییەکان

نەزانراو

سەدان کوژران (ڕاپۆرتە کوردییەکان)[١]
نەزانراو
بە تێکڕا: ٢٬٠٠٠ کوژران[٤]

لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ١٩٤١ ئێرانی پەھلەوی لەلایەن ھێزەکانی سۆڤیەت لە باکوورەوە و بەریتانیا لە باشوور و ناوەڕاستەوە داگیرکرا.[٥] ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئێرانیان بەکارھێنا بۆ گواستنەوەی ھاریکاری سەربازی و ئابووری بۆ سۆڤیەتەکان لە شەڕیان دژ بە ئەڵمانیای نازی[٥]

دوای داگیرکاری ئێران ئەو ھێزانەی ھاوپەیمانان بەڵێنیان دا کە شەش مانگ دوای کۆتایی جەنگەکە لە ئێران پاشەکشە بکەن[٥] بەڵام دوای کۆتایی جەنگەکە ھێزەکانی سۆڤیەتی جۆزێف ستالین مانەوە. ھەرزوو ھێزە کوردی و ئازەرییەکان لەلایەن سۆڤیەتەکانەوە مەشقیان پێکرا و بە چەکی سۆڤیەتی کەوتنە جەنگەوە لەگەڵ ئێرانییەکان[١] کە ٢٬٠٠٠ قوربانی لێکەوتەوە. دانوستان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئێران ئەحمەد قەوام زەختی ئەمریکا لەسەر سۆڤیەت لەکۆتاییدا بوو بەھۆی کشانەوەی ھێزەکانی سۆڤیەت. دوای کشانەوەی ھێزەکانی سۆڤیەت ئێران دەستی کرد بە ھێرش بۆسەر کورد و ئازەرییەکان و ھەردوو کۆماری میللی ئازەربایجان و کۆماری مەھاباد کۆتاییان پێھێندران لەلایەن ئێرانییەکانەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج Lortz, Michael G. "Introduction". The Kurdish Warrior Tradition and the Importance of the Peshmerga (PDF). pp. 27–29. Archived from the original (PDF) on October 29, 2013. Retrieved 2014-10-16. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Miyata, Osamu (July 1987), "The Tudeh Military Network during the Oil Nationalization Period", Middle Eastern Studies, 23 (3): 313–328, doi:10.1080/00263208708700709, JSTOR 4283187
  3. ^ Ahmadoghlu, Ramin (2019), "Azerbaijani National Identity in Iran, 1921–1946: Roots, Development, and Limits", The Journal of the Middle East and Africa, 10 (3): 253–278, doi:10.1080/21520844.2019.1656455
  4. ^ "Archived copy". Archived from the original on January 21, 2014. Retrieved 2013-11-14.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا ب Sebestyen, Victor (2014). 1946: The Making of the Modern World. Pan Macmillan. ISBN 0-230-75800-2.