موکری
موکری، کۆمەڵە ھۆزێکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. موکری یان موکریانییەکان چەند تیرەن: ھۆزی دێبوکری، ھۆزی گەورک، ھۆزی فەیزوڵڵا بەیگی، زەرزا، مامەش، مەنگوڕ، ھۆزی پیران، ئەم کۆمەڵە ھۆزە لە شارەکانی، مەھاباد، بۆکان، سەردەشت، نەغەدە، پیرانشار و شنۆ نیشتەجێن و بە زاراوەی سۆرانی و بنشێوەزاری موکریانی قسە دەکەن، بەم کۆمەڵە ناوچە بە گشتی ناوچەی موکریان دەوترێت.
لە ناوچەکانی تردەستکاری
- دوو ھۆزی تر بەو ناوە لە باکووری کوردستان، (لە وان) و لەناو ھۆز و عەشیرەتی کوردانی خۆراسانیش ھەیە.
- ھۆزێکی تورکەمەنی موکری لە باکووری ڕۆژاوای ئەفغانستانە، ئەگەری ئەوە ھەیە لە سەردەمی شا عەبباسی یەکەم ئەم ھۆزە لەگەڵ کوردەکانی خۆراسان، کۆچیان کردبێت.[١]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "Mukrî, Iranica". Archived from the original on ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. Retrieved ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |