پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

یەکێک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
(لە ئازەربایجانی ڕۆژاواەوە ڕەوانە کراوە)

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یان پارێزگای ورمێ (بە فارسی: استان آذربایجان غربی‎) یەکێک لە پارێزگاکانی رۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندەکەی شاری ورمێیە و دوو نەتەوەی سەرەکی تێیدا دەژین کە لە کورد و ئازەری پێکھاتوون. ئەو پارێزگایە لەگەڵ باشوور و باکووری کوردستان ھاوسنوورە.

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
پارێزگای ورمێ
Արևմտյան Ադրբեջան - Azerbaycana Rojava - استان آذربایجان غربی - West Azerbaijan Province - Qərbi Azərbaycan ostanı
نەخشەی پارێزگای ورمێ
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ھەرێمڕۆژھەڵاتی کوردستان
پایتەختورمێ
دەسەڵات
 • پارێزگارمحەممەدسادق موعتەمدیان
 • ئەنجومەنی شارەزایانعەسگەر دیرباز، عەلی ئەکبەر قوڕەیشی، جەواد موجتەھید شەبستەری
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٧٬٤٣٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٬٤٥٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٣٬٦٠٥ مەتر (١١٬٨٢٧ پێ)
نزمترین بەرزایی
٧٨٥ مەتر (٢٬٥٧٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٬٢٦٥٬٢١٩
 • چڕی٨٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانی و کەڵھوڕیئازەری، ئەرمەنی، ئاشووری
 • ئایینئیسلام (سوننە و شیعەمەسیحی، یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەurmia.ir
پارێزگای ورمێ

مێژوو دەستکاری

کاتی سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو.[٢] لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە ڕەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمی پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.

کۆماری کوردستان دەستکاری

لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم کاتێک لەشکری سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد کورد و تورکی ئازەری بە پشتگیری سۆڤیەت ئیعلانی دوو کۆماری ئازادیان کرد لە مەھاباد و تەورێز. قازی محەممەد یەکەم و دوایین سەرکردەی ئەم کۆمارە بوو و ھەر لە مەھابادیش بە فرمانی ڕەزاشای پەھلەوی لە سێدارەدرا. یەکەم ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە ڕۆژگاری کۆماری مەھاباد بوو.

شارستانەکان دەستکاری

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ١٧ شارستان پێکدێت کە بریتین لە:

دابەشکاری و ئامار دەستکاری

پارێزگای ورمێ لە ١٧ شارستان، ٤٢ شار، ٤٤ ناوچە و ١٤٢ گوند پێکھاتووە. ئامارەکانی پارێزگای ورمێ:[٣]

ناوی شارستان ژمارەی دانیشتووان ڕیزبەندی دانیشتووان ڕووبەر ڕیزبەندی ڕووبەر زمانەکان
شارستانی بۆکان ٢٢٤٬٦٢٨ ٤ ٢٬٥٤١ ٦ کوردیی ناوەندی
شارستانی پۆلدەشت ٤٢٬٠٧١ ١٧ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی پیرانشار ١٢٣٬٦٣٩ ٧ ٢٬٢٥٩ ٨ کوردیی ناوەندی
شارستانی تەکاب ٧٨٬١٢٢ ١٢ ٢٬٥٢٣ ٧ کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی چاڵدێران ٤٦٬٣٩٨ ١٥ ١٬٩٧٥ ١١ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی چایپارە ٤٣٬٢٠٦ ١٦ ٩٤٠ ١٥ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی خۆی ٣٥٤٬٣٠٩ ٢ ٥٬٥٦١ ١ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
شارستانی ساینقەڵا ٩١٬١١٣ ١٠ ٢٬١٤٤ ١٠ کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی سەردەشت ١١١٬٥٩٠ ٩ ١٬٤١١ ١٢ کوردیی ناوەندی
شارستانی سەڵماس ١٩٢٬٥٩١ ٦ ٢٬٥٤٤ ٥ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی شنۆ ٧٠٬٠٣٠ ١٣ ١٬١٩٣ ١٣ کوردیی ناوەندی
شارستانی شەوت ٥٢٬٥١٩ ١٤ ٩٣١ ١٧ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی ماکۆ ٨٨٬٨٦٣ ١١ ٤٬٣٣٥ ٣ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
شارستانی مەھاباد ٢١٥٬٥٢٩ ٥ ٢٬٥٩٢ ٤ کوردیی ناوەندی
شارستانی میاندواو ٢٦٠٬٦٢٨ ٣ ٢٬٢٣٣ ٩ ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی
شارستانی نەغەدە ١٢١٬٦٠٢ ٨ ١٬٠٥٠ ١٤ کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی ورمێ ٩٦٣٬٧٣٨ ١ ٥٬٢٥١ ٢ کوردیی (باکووری، ناوەندی)، ئازەربایجانی

دانیشتووان دەستکاری

دانیشتووانی کورد لەم پارێزگایەدا بە سێ شێوەزاری سەرەکی قسەدەکەن: کوردیی باکووری (کورمانجی) لە شارەکانی ماکۆ تا ورمێ، کوردیی ناوەندی (سۆرانی) لە موکریاندا لە شنۆ تا تیکاب و کوردیی باشووری (کەڵھوڕی) لە شارەکانی تیکاب و ساینقەڵا و ھەروەھا ھەندێکیش لە بۆکان ژیان بەسەر دەبەن. شارەکانی بۆکان، مەھاباد، شنۆ، پیرانشار و زەردەشت (سەردەشت) سەدتاسەد کوردن. ئەم پارێزگایە لە کۆنەوە ھەتا ئێستا، پارێزگایەکی کێشەلەسەر لە نێوان کورد و ئازەرییە.[٤]

پەڕگە:West Azerbiajan Province Ethnic Map Blank.svg
نەتەوەکانی پارێزگای ورمێ██ کورد ██ ئازەری ██ ئاشووری

دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە: جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە، برادۆست، گۆران، بەریاجی، مڵکاری، زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چەرداوڕۆکان لەک و ھەوشار کورد لە ناوچەی ھەوشار.[٥] ھۆزە ئازەرییە تورکمانەکانیش بریتین لە ئەفشار (کە لە کرمان و خۆراسانەوە ڕاگوێزراون) و قەرەپەپاخ (کە لە قەوقازەوە ھاتوون). ئاشووری و ئەرمەنییەکانیش دانیشتووی دێرینی ئەم پارێزگایەن.[٦]

بەپێی لێکۆڵینێک لە ساڵی ٢٠١٠ دانیشتووانی پارێزگای ورمێ بە ئەم شێوازەی بوون؛ (ھەر چەند دروستیی ئەم لێکۆڵینە بە چاکی دیار نییە.[٧])

پێکھاتەی پارێزگای ورمێ لە ٢٠١٠[٨]
پێکھاتە ڕێژە لە سەد
کورد
  
٧٦٫٣٪
ئازەری
  
٢١٫٧٪
فارس
  
٠٫٨٪
عەرەب
  
٠٫٢٪
ئەوانی تر
  
١٪

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ تاریخ حاکمان و تاریخ محکومان: روایت اسکندربیگ از دمدم ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی PDFی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١" (PDF). Archived from the original (PDF) on 3ی Julyی 2014. Retrieved 2ی Septemberی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ کێشەی خاک لەنێوان کورد و تورکی ئازەربایجانی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێراندا. گۆڤاری تیشک. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢.
  5. ^ ایل‌ھا و طایفەھای عشایری کرد ایران. علی میرنیا. ناشر نسل دانش. ایران. ۱۳۶۸
  6. ^ Keith Stanley McLachlan, The Boundaries of Modern Iran, UCL Press, 1994, P 55
  7. ^ موانع مشارکت کردها در آذربایجان غربی، انتظارات و چشم اندازها
  8. ^ وزارت کشور ۱۵ آوریل ۲۰۱۰ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، استانداری آذربایجان غربی. معاونت برنامەریزی. بازدید: مارس ۲۰۱۰.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری