ماکۆ

شارێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

ماکۆ، ماکی یان مادکۆ یەکێک لە شارۆچکەکانی پارێزگای ورمێ دەکەوێتە باکووری ئەم پارێزگایە کوردستان لە ئێران و ناوەندی شارستانی ماکۆیە.

ماکۆ
Maku - ماکو - ئارتاز - شاوارشان - قەڵای قەبان - ماکی
Maku
دیمەنی شارۆچکەی ماکۆ
دیمەنی شارۆچکەی ماکۆ
وڵات کوردستان
پارێزگاورمێ
شارستانماکۆ
ناوچەناوەندی
دەسەڵات
 • قایمقامحوسێن عەباسی
ڕووبەر
 • شاری
٨٫٣٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٢١ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٬٢١٠ مەتر (٣٬٩٧٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٦)
 • شارۆچکە٤٢٬٥٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجیئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
تەلەفۆن٠٤٤
وێبگە[٢]

ئەم شارۆچکەیە بەدووری (٢٤کم) کەوتووەتە باکوری ڕۆژاوای شارۆچکەی شەوت و بەدووری (٤٩کم) کەوتووەتە ڕۆژاوای شارۆچکەی پۆلدەشت و بەدووری (١٧کم) کەوتووەتە باشوری مەرزی نێودەوڵەتی بازەرگان لە نێوان ئێران و تورکیا و بەدووری (٢٨کم) کەوتووتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی سیاھچەشمە و بەدووری (١٨کم) کەوتووتە باشوری شارەدێی بازەرگان.

وەلە کۆندا بەم ناوانەش ناوی ھاتووە (ئارتاز و شاوارشان و قەڵای قەبان و ماکی). ھەروەھا ڕووباری زەنگەمار بە نەوەندی ئەم شاڕۆچکەیەدا تێپەڕ دەبێت و ئەم شارە دەکات بە دوو بەشەوە.[١][٢]

ناودەستکاری

  • دانیشتوانی شارۆچکەی ماکۆ لە سەدەی یەکەمی پێش زاین دینی خۆیان گۆڕیوە بۆ ئایینی زەردەشتی، شارەکە ناونراوە (ماغ کۆ) کە بەواتای شاری ڕۆحی دێت کە لە زمانی زەردەشتیدا (ماغ) بەواتای ڕۆح یان گیان دێت.
  • لە زمانی ئەرمەنیدا واتای ووشەی (ماکۆ) یان (ماکی) واتای (کێڵگە) دێت لەبەرئەوەی لە دەورووبەری ماکۆدا کێڵگەی زۆر ھەیە و سەردەمانێک ئەم ناوچەیە لە ژێر دەسەڵاتی ئەرمەنییەکاندا بووە.
  • مادەکان لەم ھەرێمە ژیاون لەسەردەمی پاشا ئیشتوویگوودا، وە ناونراوە (ماد کۆ) کە بەواتای ئەمڕۆ کێوی ماد و بەپێی کات گۆڕاوە بۆ ماکۆ.[٣]

مێژوودەستکاری

  • لە ناوچەی بازرگانی ئازادی ماکۆدا شارێکی دێرین دۆزراوەتەوە، کە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی دەگەڕێتەوە.
  • مێژوویەک لەوەدوا ئەم شارۆچکەیە بەشێک بووە لە دەسەڵاتی ڤاسپورکانی ئەرمەنیەکان.
  • لەناو ماکۆدا قەڵایەک ھەیە بەناوی قەڵای قەبان و شا عەباس ئەو قەڵایەی وێران کرد لەبەرئەوەی شوێنی بەرھەڵستکاران بوو، دەتوانین بڵێین ئەم شارۆچکەیەی ئەمڕۆ بنیات نراوە لە ساڵی (١٦٣٥ز). پاشان ئەم شارۆچکەیە لەژێر جڵەوی سەلجوقی و عەرەبەکان بووە.[٤]
  • ڕوی گۆنزالس دێ کڵاڤیۆ کە نێردەری پاشای ئیسپانیا بوو لە ساڵی (١٤٠٣)دا شارۆچکەی ماکۆی بینیوە، نوسیویەتی قەڵایەک لەم شارەدا ھەیە و حاکمەکەشی مەسیحیە و ناوی نورەدینە، بە ووتەی ئەو پاسەوانەکانی ھەمووی ئەرمەنی بوون.[٥]
  • لە کاتی پەیمانی گوڵستان ململانێ ھەبوو لەسەر شارۆچکەی ماکۆ لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی.
  • ماکۆ پایتەختی خانەکانی ماکۆ بوو، کاتێک کە نیمچە سەربەخۆبوون لە سەدەی حەڤدەدا لەکاتی ھەڵوەشانی دەوڵەتی سەفەوییەکان.
  • ماکۆ بووە پایتەختی بنەماڵەی جەلالیان لە ساڵی (١٨٦٠ز) کاتێک دەسەڵاتی قاجارییەکان کەم بووەوە.
  • لەسەردەمی دەسەڵاتی شائیسماعیلی سەفەویدا کوردەکان کە خواستی جیا خوازیان ھەبوو وە بەھۆی بیری مەزھەبییەوە بەلای ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا دەڕۆشتن و ببونە ئاستەنگ لەبەردەم دەسەڵاتی سەفەوییەکان ئەمەش وەھای لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکرد بەدرێژایی مێژوو کە کورد لەم ناوچەدا دوربخەنەوە و مەرامیان بپێکن، بەھۆی ئەوەی ماکۆ لەسەر سنوری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و سەفەوییەکان ھەڵکەوتووە و شوێنێکی گرنگە شا ئیسماعیل ھەستا بە کۆچ پێکردنی کوردان لە ناوچەکەداو دورخستنەوەیان بۆ خۆراسان و لەجیاتی ئەوان ئازەری ھێنا بۆ ھەرێمەکە، ماکۆ ئێڵی بەیاتی تورک زمانی بۆھێنا و لەجێی کوردان نیشتەجێی کردن.[٦]

جوگرافیادەستکاری

پێکھاتەی دانیشتواندەستکاری

  • دانیشتوانی ماکۆ (٤١٨٦٥)کەسن، پێکھاتەی ئەم شارۆچکەیە ئاڵۆزەو لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:.[١٠][١١]
    • کوردەکان لەم شارۆچکەیەدا ژمارەیان (٢٢١٨٩) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٥٣٪ی دانیشتوانی شارۆچکەکە.
    • ئازەریەکان لەم شارۆچکەیەدا لە تیرەی بەیاتن و ژمارەیان (١٩٦٧٦) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٤٧٪ی دانیشتوانی شارۆچکەکە.
پێکھاتەی شارۆچکەی ماکۆ لە ٢٠٠٦
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
کورد
  
٥٣٪
ئازەری
  
٤٧٪

کەش و ھەوادەستکاری

ئاوھەوای ماکۆ نیمچە ووشکە و لە ژێر کاریگەری چیاکانی زاگرۆس و دەریای ناوەڕاستدایە، لەھاویندا گەرم و ووشکە و لەزستاندا ساردە و کەمێک بەفری لێدەبارێت و لە بەھاراندا باراناوی و ھەورەتریشقەی ھەیە.

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «ماکـــۆ»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
بەرزترین پلەی تۆمارکراو ١١.٥
(٥٢.٧)
١٤.٠
(٥٧.٢)
٢٣.٠
(٧٣.٤)
٢٧.٥
(٨١.٥)
٣٠.٦
(٨٧.٠٨)
٣٦.٠
(٩٦.٨)
٣٧.٠
(٩٨.٦)
٣٧.٨
(١٠٠.٠٤)
٣٤.٢
(٩٣.٥٦)
٢٨.٠
(٨٢.٤)
٢٠.٨
(٦٩.٤٤)
١٩.٠
(٦٦.٢)
٣٧.٨
(١٠٠.٠٤)
نێونجی بەرزترین پلە ٠.٤
(٣٢.٧٢)
٢.٦
(٣٦.٦٨)
٨.٠
(٤٦.٤)
١٥.٤
(٥٩.٧٢)
١٩.٩
(٦٧.٨٢)
٢٥.٢
(٧٧.٣٦)
٢٩.٤
(٨٤.٩٢)
٢٩.٦
(٨٥.٢٨)
٢٤.٩
(٧٦.٨٢)
١٧.٥
(٦٣.٥)
٩.٨
(٤٩.٦٤)
٢.٩
(٣٧.٢٢)
١٥.٤٧
(٥٩.٨٤٦)
نێونجی کەمترین پلە −٧.٤
(١٨.٦٨)
−٥.٨
(٢١.٥٦)
−١
(٣٠)
٥.٥
(٤١.٩)
٩.١
(٤٨.٣٨)
١٣.١
(٥٥.٥٨)
١٧.٢
(٦٢.٩٦)
١٧.٢
(٦٢.٩٦)
١٢.٥
(٥٤.٥)
٧.١
(٤٤.٧٨)
١.٠
(٣٣.٨)
−٤.٣
(٢٤.٢٦)
٥.٣٥
(٤١.٦٣)
کەمترین پلەی تۆمارکراو −٢٢
(−٨)
−٢٣
(−٩)
−٢٢
(−٨)
−٨
(١٨)
٠.٠
(٣٢)
٤.٠
(٣٩.٢)
٨.٠
(٤٦.٤)
٩.٤
(٤٨.٩٢)
٢.٤
(٣٦.٣٢)
−٢.٦
(٢٧.٣٢)
−١٥.٣
(٤.٤٦)
−٢٠.٢
(−٤.٣٦)
−٢٣
(−٩)
نێونجی بارین میلیمەتر ١٣.٠
(٠.٥١١٨)
١٩.٩
(٠.٧٨٣٥)
٣٠.٤
(١.١٩٦٩)
٣٧.١
(١.٤٦٠٦)
٥٤.٥
(٢.١٤٥٧)
٣٩.٦
(١.٥٥٩١)
١٤.٨
(٠.٥٨٢٧)
١١.٥
(٠.٤٥٢٨)
١٠.٢
(٠.٤٠١٦)
٢٥.٧
(١.٠١١٨)
٢٠.٩
(٠.٨٢٢٨)
١٦.٩
(٠.٦٦٥٤)
٢٩٤.٥
(١١.٥٩٤٧)
نێونجی ژمارەی ڕۆژەکانی بارین (≥ ١ ملم) ٣.٥ ٤.٠ ٥.٧ ٧.١ ٩.٨ ٦.٨ ٣.٢ ٢.٠ ١.٩ ٥.٠ ٤.٦ ٣.٩ ٥٧.٥
نێونجی شێی ڕێژەیی (٪) ٦٥ ٥٩ ٥٣ ٤٦ ٤٦ ٤٠ ٣٧ ٣٦ ٣٦ ٤٦ ٥٤ ٦٥ ٤٨.٦
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون ١٢٦.٥ ١٤٦.٢ ١٨١.٢ ١٨٥.٧ ٢٣٠.٤ ٢٩٠.٢ ٣٢٧.٠ ٣٢٢.٥ ٢٧٤.٨ ١٩٩.٩ ١٦٢.٦ ١١٩.٧ ٢٬٥٦٦٫٧
سەرچاوە: Synoptic Stations Statistics

ئابوریدەستکاری

  • لەبەرئەوەی ئەم شارۆچکەیە لە سەر سنوری نێوان تورکیا و ئێران ھەڵکەوتووە بووەتە شارۆچکەیەکی بازرگانی و لە پاڵ ئەوەدا خەڵکەکەی کەمێکی بە باخداری و کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن.
  • لە ساڵی (٢٠١١)دا دەوڵەتی ئێران ناوچەی ئازادی بازرگانی ماکۆی دروست کرد کە دووەم گەورەتین ناوچەی جیھانە و یەکەمینی ئێرانە، ئەمەش تەواوی کارکردنی ژیانی خەڵکی شارەکە و دەورووبەری گۆڕی و ھەلی کاریان لە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە گۆڕا بۆ کاری بازرگانی.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  2. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٥ی ئابی ٢٠١٨. Retrieved ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help) ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩. Retrieved ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  5. ^ Imranova, K. and Bayramov, E. "Historical formation of the Azerbaijani political culture and national consciousness" Azerigenocide.org 2006-02-25 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ https://ku.wikipedia.org/wiki/Makû
  7. ^ [١][بەستەری مردوو]
  8. ^ پل پلدشت - شاھتختی[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  9. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨. Retrieved ٨ی تەممووزی ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help) ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ {{|http://www.amar.org.ir/Default.aspx?tabid=549&agentType=View&PropertyID=1483%7C}}
  11. ^ {{|IranCensus2006|04}}