شارستانی بارووق یان شارستانی باری (بە فارسی: شھرستان باروق‎، بە ئازەربایجانی: باروق بۆلگەسی)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری بارووقە. ئەم شارستانە تاوەکو ساڵی ١٩٩١ ناوچەیەکی سەر بە شارستانی مەراغە بوو ھەر لە ھەمان ساڵدا خرایە سەر شارستانی میاندواو، وە لە ساڵی ٢٠٢١ بووە بە شارستان. لە ١٩ی تەممووزی ساڵی ٢٠٢١ ناوچەی بارووق و مەرحەمەت ئاباد لەم شارستانی میاندواو جیاکرانەوە و بوونە شارستانی سەربەخۆ.[١][٢][٣]

شارستانی بارووق
شارستانی باری
شھرستان باروق - باروق بۆلگەسی - Baruq County
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
بوون بە شارستان٢٠٢١
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانساڵەح حوسێنی
ڕووبەر
 • سەرجەم١٠٧٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤١٤ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٢٬٣٨٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی) و ئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەمیاندواو

جوگرافیا دەستکاری

شارستانی بارووق لە سێ لای باکوور و ڕۆژھەڵات و رۆژئاوا تەنیشت بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتە و تەنیا لە لای باشوور و باشووری رۆژئاوا لەگەڵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، بەجۆرێک لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی مەراغە، لە باکووری ڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی چاراویماق و لە باکووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ شارستانی مەلکان و لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ شارستانی میاندواو و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی ساینقەڵا و شارستانی تیکاب ھاوسنوورە.

دابەشی کارگێڕی دەستکاری

شارستانی بارووق خاوەنی ٢ ناوچە و ٤ گوندستان و ١ شارۆچکەیە بەم شێوەیەی خوارەوە:

ناوچە ناوەندی ناوچە ژ.دانیشتوان لە ٢٠١٦ ناوی گوندستان ناوەندی گوندستان ژ.دانیشتوان لە ٢٠١٦ شارۆچکە ژ.دانیشتوان لە ٢٠١٦
ناوچەی ناوەند بارووق ١٥٬٨٠٠ کەس گوندستانی بارووق چالخاماز ٧٬٦٤٨ کەس بارووق ٤٬٢٢٥ کەس
گوندستانی نادرگلی نادرگلی ۳٬۹۲۷ کەس
ناوچەی نووختالوو نووختالوو ٦٬٥٨٥ کەس گوندستانی ئاجوورلووی ڕۆژھەڵات زاغە ٣٬٨١٦ کەس ****************
گوندستانی ئاجوورلووی ڕۆژاوا قوروقچی ٢٬٧٦٩ کەس

دانیشتوان دەستکاری

بەپێی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و خانووبەرە لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانی شارستانی بارووق یەکسانە بە ٢٢ ھەزار و ٣٨٥ کەس.[٤]

شوێنی گەشتیاری دەستکاری

  • حەمامێکی سروشتی دیۆ ئۆچان حەیدەرباغی کە ناوی لە لیستی شوێنەوارە نەتەوەییەکانی ئێرانیشدا تۆمارکراوە.
  • ئەشکەوتی شین و خاکی قەرەدەلیک لە گوندی جابیگلۆ.
  • قەڵای مێژوویی ماناییەکان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی سێ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە گوندی جان ئاغا.
  • قەڵای مێژوویی ماناییەکان لە گوندی حەیدەرباغی.
  • حەمامە مێژووییەکەی خان یەکێکە لەو بەرھەمانەی کە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا ماوەتەوە لە شارستانی بارووق کە ناوی لە لیستی شوێنەوارە نەتەوەییەکانی ئێرانیشدا تۆمار کراوە.
  • بازاڕی کۆنی شارۆچکەی بارووق لە کۆتاییەکانی سەردەمی سەفەوییەکانە.
  • دێرمانی کۆن، یان میڵی کۆنی شاری بارووق، لە سەردەمی یەکەمی پەھلەویەوە.
  • ماڵی کۆترەکانی قەرەسەقاڵ.
  • بەنداوی نەورۆزلو و ناوچەی پارێزراوی تاڵاوی نەورۆزلو لە گوندی نەورۆزلو.
  • تاڤگەی گۆڵسولیمانئاباد.
  • پارکی دارستانی شەھید غاسمی لە گوندی گۆڵ سولەیمان ئاباد.
  • شلەمەنی بەداملۆ لە گوندی باداملۆ.
  • نشینگەی ھاوینەی سەلیم خان لە کۆتایی باشووری ڕۆژھەڵاتی شارستانی بارووق.

سەرچاوەکان دەستکاری