قەڵای دمدم

قەڵایەکی کوردستان
  ئەم وتارە سەبارەت بە قەڵای دمدم نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە برادۆست (ڕوونکردنەوە).

قەڵای دمدم قەڵایەکی مێژوویییە لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێ. قەڵای دمدم بەر لە ھاتنی ئیسلام بنیاد نراوە و دواتر لە ساڵی ١٦٠٩ لەسەر دەستی ئەمیرخانی لەپزێڕین میری ناوداری برادۆست نووژەنکراوەتەوە.[٢]

قەڵای دمدم
Qellay Dimdim
قەڵای دمدم
وڵات کوردستان[١]
 ئێران
پارێزگاپارێزگای ورمێ
شارستانشارستانی ورمێ
دامەزرێنەرئیمپراتۆریەتیی ساسانی
بەرزایی
١٤٦٦ مەتر (٤٬٨١٠ پێ)

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە سەردەمی شا عەباسی سەفەوی شای ئێرانییەکان، قەڵای دمدم لەلایەن خانی لەب زێڕینەوە بنیاتنراوەتەوە لەسەر بناغەی قەڵایەکی کۆنی ڕووخاودا. لە شەرەفنامەدا باس لە قلعە داود کراوە کە ئەوکات ١٥٩٥ز بەدەست میرانی برادۆستەوە بووە. ئێستا شوێنەواری قەڵاکە نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر دوورە لە شاری ورمێ و لەسەر تەپۆڵکەیەک لە دۆڵی قاسملوو ھەڵکەوتووە. چیرۆکی خۆڕاگریی قەڵای دمدم لە نێو شێعری شاعیران، بەیتبێژ ڕەنگی داوەتەو و بووەتە ھەوێنی شێعری شاعیرە بەناوبانگەکان: جگەر خوین بە چەندین شیعر لەسەر خۆراگریی و قارەمانییەتیی خانی لەپزێڕین و کوردانی دمدم شیعری ھۆنیوەتەوە.

جودا لەوە ھەتا ئێستا بە شێوەیەکی سەربەخۆ، ٢ ڕۆمان و دیوانێکی شیعری لەلایەن ٣ نووسەری کورد عەرەب شەمۆ و جان دۆست و سەید قادر ھیدایەتی لەبەر ڕووداوی قەڵای دمدم و خۆڕاگریی خانی لەپ زێرین نووسراوە. ڕۆمانی قەڵای دمدمی عەرەب شەمۆ، دیوانی شێعری قەڵای دمدمی جان دۆست و ڕۆمانی بەردینەی سەید قادر ھیدایەتی لەو بەرھەمانەن. لەو ٣ کتێبەدا بە گشتی باس لە نەھامەتی و کوشتاری خەڵکی کورد بەدەستی سوپای شا عەباس کراوە.[٣]

پێکھاتە

دەستکاری

قەڵای دمدم لە پێنج بەش پێکھاتبوو:بەشی (سەرەکی و خواروو و سلوک و ناوەند و دەروازەی ڕۆژھەڵات).

لە بەشی ڕۆژھەڵاتی قەڵاکە لە کۆتایی دۆڵەکەدا قولەیەکی زۆر بەرزی ھەیە کە بەتەواوی جڵەوی قەڵاکەی کردووە، و بۆ دابینکردنی ئاو بۆ قەڵاکە لەڕێگای کۆکردنەوەی ئاوی باراناو بووە لەناو ئەستێڵدا (حەوز).

لە بەشی باکووری قەڵاکە چەند کانییەکی ئاوی لێیە کە زۆر کەمە، بەگۆڕیچە ھێنراوە بۆ ناو قەڵاکە بۆ سەر ئەستێڵێک، و قولەیەکی تێدایە لە بەشی سەرەکی و دەڕوانێت بەسەر بەشی سلوکدا.

لە بەشی باشووری قەڵاکە ئەستێڵێک دروست کراوە، لەکاتی زستاندا بەفری تیا کۆدەکرایەوەو لەکاتی بێ ئاویدا بەکار دەھێنرا.[٤]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ http://www.iranicaonline.org/articles/dimdim
  3. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.