بەردینە[١] دوامین ڕۆمانی سەید قادر ھیدایەتییە؛ چاپی یەکەمەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەگەڕێتەوە و چاپەمەنیی خانی چاپ و بڵاوی کردووەتەوە و لە پاییزی ھەمان ساڵدا بۆ جاری دووھەم چاپ بووەتەوە.

بەردینە
نووسەرسەید قادر ھیدایەتی
دانەری بەرگئەسرین کاکی
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
بڵاوبوونەوە٢٠٢٢
بڵاوکەرەوەچاپەمەنیی خانی
جۆری کتێبچاپ
دەنگی
لاپەڕەکان٢٤٠

ناوەرۆک دەستکاری

بەردینە وەک ڕۆمانێکی مێژوویی،[٢] ئاوەڕوویەکی لە دۆخی کورد لە سەردەمی سەفەوییەکان داوەتەوە کە زوڵم و زۆرییەکانیان چ وەک فارسێک و چ وەک شیعەیەک دەخاتە ڕوو، کە ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەم کەشە گۆڕانی بەسەردا نەھاتووە؛ جوامێریی خانی لەپ زێڕین، ئاوەدانکردنەوەی قەڵای دمدم، شەڕی دمدم و گرتنەوەی دووبارەی قەڵا دوای چەندین ساڵان مژاری بەشێکی زۆری ڕۆمانەکەیە کە لە زمان ھەردوو لایەنەکەوە دەگێڕدرێتەوە. بەردینە تاوەکوو ئێستا تێروتەسەلترین بەرھەمی ئەدەبی کوردییە کە لەسەر دمدم نووسرابێت.

لە کۆتایی کتێبەکەدا بۆ ئاسانکاری دوو فەرھەنگ یەکیان بۆ وشە دژوارەکان و ئەوەی تریان بۆ کەسایەتییە مێژووییەکان تەرخان کراوە.[٣][٤]

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

بەرچاوترین تایبەتمەندیی بەردینە وەکی ھەر بەرھەمێکی تری نووسەر، زمانەکەیەتی؛ ئەو زمانەی بەردینەی پێ نووسراوە لە بەیت و حەیران نزیکە و تایبەتە، ئەو تایبەتییە لەگەڵ ناوەرۆکی ڕۆمانەکە کە جەختە لەسەر جیاوازی، شووناسی کوردبوون و ویستی سەربەخۆیی لە پەیوەندیدایە. لە سەرەتادا و لەوانەیە بۆ جاری یەکەم تێگەیشتن لە دەقی کتێبەکە ئەستەم بێت.

سەید قادر ھیدایەتی لێھاتوویانە لە قاڵبی ڕۆماندا ڕاستییە مێژووییەکانمان بۆ دەردەخات، لە زوڵم و زۆریی و فێڵ و فەتەڵەی دوژمنەوە تاوەکوو ناتەبایی ماڵی کورد و دارەدەستبوونیان و ئەو حەماسەیەی کە قەڵانشینەکان بە ژن و بە پیاوەوە خوڵقاندیان.[٥]

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • گودروونی کوڕ (فەقێ بەیتان)
  • شارێ (قەمەرتاج)
  • گودروونی باوک (بەنگین)
  • خەدەنگ (ئەسپی شارێ)
  • کوێخا فەرەج (شارێی لێ مارە کرا)
  • وسوو خان (باوکی شارێ)
  • دایکی شارێ
  • باجە (ڕەندە ژنی ڕەشماڵ)
  • خەلیل پاشا (سەرلەشکری عوسمانی)
  • پلکە شەمێ (ڕەمڵگر)
  • پیرێژنی نۆ جار سێ ساڵ زاو
  • مەلا محەممەد (شارێ و بەنگینی مارە کرد)
  • سەیدا (وانەبێژی مەکتەب)
  • کۆرۆش
  • بایاقوب (مامۆستای مەکتەب)
  • میرخان (ئەمیرخانی برادۆست)
  • شا عەباسی یەکەم
  • شا ئیسماعیلی سەفەوی
  • سارم بەگ (سەرداری موکری)
  • شازەمان
  • حاتەم بەگ (وەزیری شا عەباس)
  • ئەسکەندەر بەگ (میرزای شا عەباس)
  • ئەحمەد خانی لێتانی
  • کاک ئاڵی
  • خانی موکری (خان ئەودەل)
  • پەریزاد خاتوون (ژنی ئەمیرخان)
  • حەسەن خانی ئستاجلۆ
  • سەیدا (مەلای ئاوایی)
  • مام پیرۆت
  • حەمە سەدیق

کورتە دەستکاری

بەندە میرخانم. دەڵێم بەڵێ قوربان، بەندەش گودروونم کوڕی ڕەحمانی سەڕاج. دەڵێ لاوکۆ لە قەیغان و مەزبووتان دەکەی. لێرە بە خەسار دەچی. وەرە لای ئێمە؛ بە ھەویاین لە پیرەدمدم قەڵاتێکی سەرناس و نێودار ڕۆنێین دا چیدی لەبن قۆنگرە و قەڵاتی بێگانان ڕانەوەستین دەستەونەزەر. قەڵاتی خۆمان ھەبێ، کەس ناتوانێ نە سۆگەی ئایین و نە سۆگەی خاکمان بپەڕێنێ.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ «بەردینە»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
  2. ^ "ڕۆمانی "بەردینە" لە نووسینی "سەید قادر ھیدایەتی" چاپ و بڵاو کرایەوە". KurdistanMedia (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  3. ^ "بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ: خوێندنەوەی ڕۆمانی بەردینە". galawej.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  4. ^ کوردی, ماڵی کتێبی. "«بەردینە» نوێترین ڕۆمانی سەیدقادر ھیدایەتی بڵاو کرایەوە". ماڵی کتێبی کوردی (بە فارسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "بەردینە؛ گێڕانەوەی مێژوو بە حەیران". ژنەفتن.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  6. ^ بەردینە، سەید قادر ھیدایەتی، ٢٠٢٢