شا عەباسی یەکەم

شا عەباسی یەکەم (١٥٧١-١٦٢٩) پێنجەمین و بەهێزترین شای ئێران لە خانەدانی سەفەوییەکان بوو. هەرچەند کە لە سەردەمی شا عەباسی یەکەم ئێران زۆر بەهێز و کاریگەر ببوو لە ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵام لە دەسپێکی دەسەڵاتداری شا عەباس حاڵی سیاسی و کۆمەلایەتی ئێران، زۆر خراپ بوو. لەو سەردەمەدا چەندین بنەماڵەی قزڵباش پێکەوە لە شەڕدا بوون، هەروەها عوسمانی لە خۆراواوە و ئۆزبەکەکان لە خۆرهەڵاتەوە هێرشیان دەکردە سەر خاکی ئیران.

Portraits du schah de Perse Abbas Ier (1571-1629).JPG

لە ساڵی ١٥٨٨ قزڵباشەکان باوکی شا عەباسیان دوای کوودتایێک لە سەر کار لابرد و عەباسی شازدە ساڵەیان لە شوێنی باوکی دانا. قزڵباشەکان بەم کارە دەیانویست کە شایێکی ساختە لە سەر کار بێت تاکوو ئەوان بتوانن هەر کارێک پێیان خۆشە بیکەن. بەڵام بەزووی دەرکەوت کە عەباس نابێتە کایەکلێی دەستی ئەوان و خۆی هێزی ئیداری گرتە دەست.

سەرچاوەکاندەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی