جان دۆست یان ژان دۆست (Jan Dost) لە دایکبووی ١٩٦٥ نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کوردە. لە ساڵی ١٩٦٥ لە کۆبانێ لەدایک بووە. لە زانکۆی حەلەب بەشی بایۆلۆژیی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە ئاڵمانیادا دەژی. بە شیعر دەستی بە کار کرد و یەکەمین دیوانی (قەڵای دمدم) ساڵی ١٩٩١ لە ئەڵمانیا و پاشان لە ھەمان ساڵدا لە ئەستەمبووڵدا بڵاویکردەوە. ھەروەھا (دیوانی جان) ی لە دوبەی و ئەستەمبوڵ چاپکرد. چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە. وەک مەم و زینی ئەحمەدی خانی، کە ناوی ناوە (الدر الثمین فی شرح مم و زین)، بە چوار چاپ لە دیمەشق و بەیرووت و دھۆک بڵاوبووەوە، پاشان کتێبی (عادات و ڕسووماتنامەی ئەکرادییە) ی مەلا مەحمووی بایەزیدی و ڕۆمانی (میرنامە) و دۆمانی (لابیرەنتا جنان - متاھە الجن) ی حەسەن مەتی بۆ پڕۆژەی ئەلکەلیمە کردوونەتە عەرەبی و لە ئەبوزەبی چاپکراون. ئەمانە و جگە لە وەرگێڕانی ڕۆمانی (مژاباد) و (مارتینی بەختەوەر) بۆ عەرەبی. ئینجاش نووسینی دوو ڕۆمان بە زمانی عەرەبی بەناوی (دم عای المئذنە) و (عشیق المترجیم). ھەروەھا کۆمەڵێک شیعری سەییاب و ھەردوو ڕۆمانی (مھاباد بەر بەئۆڵەمپیادا خودێ) و (پەڕ)ی سەلیم بەرەکاتی کردوونەتە کوردی. پاشان کتێبی (الحدیقە الناصریە) ی لە فارسییەوە کردووەتە عەرەبی و (قاموس بدائع اللغە) ی لە فارسییەوە کردووەتە کوردی.

جان دۆست
Jan Dost

Jan dost.jpg
لەدایکبوون١٢ی ئازار ی ١٩٦٥
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر، نووسەر، وەرگێڕ

ڕۆمانەکاندەستکاری

تاکو ئێستاش ١٠ ڕۆمانی نووسیوە:

  1. (مژاباد) ٢٠٠٤
  2. (سێ ھەنگاڤ و سێدارەک) ٢٠٠٧
  3. (میرنامە) ٢٠٠٩
  4. (مارتینێ بەختەوەر) ٢٠١٢
  5. (عشیق المترجم) ٢٠١٤
  6. (دم علی المئذنە) ٢٠١٤
  7. (نواقیس روما) ٢٠١٦
  8. (کۆبانی) ٢٠١٧
  9. (باص أخضر) ٢٠١٨
  10. (ممر امن) ٢٠١٩

سەرچاوەکاندەستکاری