شارستانی سەڵماس، یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران. لە باکوورەوە شارستانی خۆی، لە باشوورەوە شارستانی ورمێ، لە ڕۆژھەڵاتەوە دەریاچەی ورمێ و (شارستانی تەسوج)، لە ڕۆژاواوە (قەزای ئەلباک) لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان لە وڵاتی تورکیا. شارۆچکەی سەڵماس ناوەندی ئەم شارستانەیە کە بە دووری (٨٥کم) دەکەوێتە باکووری شاری ورمێوە، لەسەر ڕێگای سەرەکی ورمێ-خۆی و ورمێ-تەورێزە.

شارستانی سەڵماس
Salmas County
شھرستان سلماس - سالماس بؤلگەسی
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانعەلی ئەکبەر عەسگەری
ڕووبەر
 • شارستان٢٥٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٨٢ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • شارستان١٩٦٬٥٤٦
 • شاری
٩٧٬٠٦٠
 • لادێیی
٩٥٬٥٣١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجی و سۆرانیئازەری، ئەرمەنی
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننەمەسیحی
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەفەرمانداری سەڵماس

ئەم شارستانە لە ڕووی کارگێڕییەوە پێکھاتووە لە (٢) ناوچە و (٧) گوندەوار و (١٥١) گوند، ناوچەی ناوەندی شارستانی سەڵماس کە شارۆچکەی سەڵماس ناوەندێتی، ناوچەی کۆسار کە گوندی کەتبان ناوەندێتی. شارۆچکەی سەڵماس دەکەوێتە (دەشتی سەڵماس)ەوە و (ڕووباری زۆلا) لە دووری (٣کم) لە باشووری شارەکەوە تێدەپەڕێت. کەش و ھەوای ئەم شارستانە لە بار و گونجاوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ھەوای ساردە، ئەم شارستانە بەھۆی ھەبوونی دەشتێکی بە پیت کە بەناوی دەشتی سەڵماسەوەیە بۆ بواری کشتوکاڵ و باخداری گونجاوە و ھەروەھا سەرچاوەی ئاوی چاکی ھەیە کە ڕووباری زۆڵایە، لە بواری ئاژەڵداریدا زۆر باشە بەھۆی ناوچە شاخاوییەکانییەوە پاوەن و لەوەڕگایەکی زۆری ھەیە. ئەم شارستانە لە ڕووی نەتەوەیییەوە لە نەتەوەی کورد، ئازەربایجانی، کورەسوننی و ئەرمەنییەکان پێکھاتووە و ژیان لە نێوان نەتەوەکاندا لە ئێستادا دۆستانەیە و شارستانێکی بێ کێشەیە.[١]

بەپێی دوایین دۆزینەوەکانی مێژووی ژیانی مرۆڤ لە "شارستانی سەڵماسدا" دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (١٢ھەزار ساڵ). ئەو نیشانانەی کە دۆزراونەتەوە لە دەوور و بەری گوندی ئاجواج نیشانەکانی ئەشکەوتن کە ئاماژە بە ژیانی مرۆڤ دەکات لە ھەرێمەکانی ئازەربایجان و کوردستان بۆ ھەزاران ساڵ لەمەوبەر. ئەمڕۆ توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە تێگەیشتنێکی تەواو لە قۆناغەکانی سەرھەڵدانی مرۆڤ لە شارستانی سەڵماس، کە لە قۆناغی ئەشکەوت و دروستکردنی شارە گەورە دێرینەکان دەردەخات. جگە لە نیشتەجێبوونی خەڵکی ڕەسەنی دێرین وەک (ئارتێتا، گۆتی، لۆلۆبی، ئورارتوو و ماد ....). شارستانی سەڵماس ھەمیشە بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافییە تایبەتەکەیەوە وەک شوێنێک بۆ کۆچکردنی گەلانی تر لە ھەرێمەکانی باکووری (چیاکانی ئۆڕاڵ و "ئاڵتای") کۆچیان بۆ کردووە. ھەندێک لەو کۆچبەرانە لەم ھەرێمەدا ماونەتەوە و ھەندێکی تریان دواتر کۆچیان کرد بۆ ناوچەکانی دوورتر لە باشوور بەتایبەتی مێزۆپۆتامیا. سۆمەریەکان لە نێو ئەو نەتەوە ئاسیایانەدا بوون کە دوای ژیان لە شارستانی سەڵماس و ھەرێمەکەدا کۆچیان کرد بۆ مێزۆپۆتامیا و شارستانییەتی گەورەی سۆمەریان دامەزراند. نیشانەی جێگیربوونی سۆمەرییەکان لە شارستانی سەڵماس ھەیە. ئەم ھەرێمە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیدا ناوی (زەروند یان زاروەند) بووە و ھەڵکەندنی گردە مێژوویییەکانی سەردەمی مادەکان لە شارستانی سەڵماس ئەمە ڕووندەکەنەوە.[٢]

شوێنەوارەکان

دەستکاری
  • ئەجواج، تابلۆکانی مرۆڤی سەرەتایی

تابلۆ بەردینەکانی مرۆڤی سەرەتایی و ئەشکەوتنشینی کە لە نەخشی جۆراوجۆر پێکھاتووە لە جۆرەکانی ئاژەڵە وەک (بزنەکێوی، ئەسپ و بەران)، دەکەوێتە (١٦) کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای شارۆچکەی سەڵماس و لە نزیک گوندی ئەجواجە و لەسەر بەرد ھەڵکۆڵراوە. لە خوار ئەم تابلۆیانە دۆڵێکە کە یەکێک لە لقەکانی چەمی زۆلای پیادا تێدەپەڕێت. لە بنەڕەتدا ئەم تابلۆیانە لە ھەزارەکانی پێشووەوە لە ناو ئەشکەوتدا کێشراون، ئەمڕۆ لەسەر بنەمای فاکتەری سروشتی میچی ئەم ئەشکەوتە ڕووخاوە و تابلۆکە لەسەر بەردەکان دەردەکەوێت و کەوتووەتە دامێنی چیاکەوە؛ و ھیچ توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر مێژووی ئەو تابلۆیانە تا ئێستا ئەنجام نەدراوە، بڵام بە سەرنجدان لە تابلۆکان و مێژووی تێپەڕبوونی مرۆڤ لە ئەشکەوتەوە بۆ پێکھێنانی گوند، لایەنی کەم ئەوکارانە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (١١)ھەزار ساڵ لەمەوبەر.

  • قەڵای قارنی یارق

قەڵاکە دەکەوێتە سەر چیایەک ناسراوە بە "ئوچ قارداش (سێ براکە)"، بوونی سێ شێوەی گەورە لەلای باکووری چیاکە ھۆکاری ئەم ناوەیە. قەڵاکە یەکێکە لە گەورەترین قەڵاکانی "شارستان سەڵماس"، کە لە ناوچەیەکی بەر فراواندایە و کۆمەڵێک پێکھاتەی میری تیادایە. بەپێی دۆزینەوە شوێنەوارییەکان دەکرێت قەڵاکە، قەڵای میری شاری "ئۆلخوی" ئورارتوو یان "سەرادووری خوردا" بێت. پاشماوەی ئەم قەڵا زەبەلاحە دەکرێت بە دوو دەخمە(گۆڕ)ی لاکێشەیی لە ھەناوی بەرددا و و دوو دەخمەی بچووکتر، ھەروەھا پلیکانەی بەردی قەڵاکە، پاشماوەی دیوارەکان و ژوورەکانی قەڵاکە دەبینرێت. گۆڕە بەردینە ھەڵکۆڵراوەکانی قەڵاکە لەسەر ئەم چیایە ھەموو بینەرێک سەرسام دەکات. گەڕان بەناو ئەم قەڵایەدا کاتێکی باشی دەوێت لە بەر گەورەیی، قەڵاکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای سەڵماس و لەسەر ڕێگای سەڵماس-ھەفتوانە و لەڕێگای ئۆلق-مەڵھەمەوە دەتوانیت بچیت بۆی.

  • زنجیرە قەڵای سەڵماس

قەڵاکە لە باشووری سەڵماس و لە باشووری ڕۆژاوای گوندی تەمەرە، دەکەوێتە سەر چیایەک و بە یەکێک لە قەڵا بە ناوبانگەکانی شارستانی سەڵماس دادەنرێت بەھۆی ئەوەی کە دیوارەکانی و قولەکانی گەورەن، ئەم دیوارە بەردینانە دروستکراون بە بەکارھێنانی بەردی گەورە بەبێ بەکارھێنانی قوڕ و گەچ و چیمەنتۆ. ئەم دیوارانە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (٣٠٠٠ساڵ) و دوای ئەم ھەموو ساڵە بە پتەوی ماونەتەوە، لە ئێستادا لە چەند شوێنێکی قەڵاکەدا پاشماوەی ئەم دیوارانە بەرزییان دەگاتە زیاتر لە (٢م). دەخمەی نیمچە بازنەیی و ڕێگا بەردینەکانی لە ناو پاشماوەی قەڵاکە ماوە، دووری قەڵاکە لە گوندی تەمەرەوە بە پیادەڕێ نزیکی (٣٠خولەک) دەبێت.

  • قەڵای میناس

ئەم قەڵایە دەکەوێتە (١٦)کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای سەڵماس لە قەراخ جاددەی سەرەکی سەڵماس-ورمێ، لەسەر زنجیرە شاخێک دروست کراوە ناوی «پیرچاوەشە». قەڵاکە یەکێکە لە قەڵاکانی ئورارتوو لە شارستانی سەڵماس، تەمەنی زیاترە لە (٣٢٠٠ساڵ) و دوو قولەی گەورەی لە خۆ گرتووە لەگەڵ دەخمەی بەردین و پاشماوەی تەلاری سەرەکی قەڵاکە.

  • خان گۆلی باژێڕ(شاری کۆن)

گۆلی باژێڕ کە بە خان گۆلی ناسراوە، یەکێکە لە پێکھاتەکانی ئاودێری دێرینی شارستانی سەڵماس کە ئەوە دەردەخات دەربارەی پێشکەوتن و بلیمەتی شارستانییەتی ئورارتووە. دەریاچەیەکی دەستکردە و سیستەمی کۆنی ئاودێرییە و شوێنەوارێکە کەتا ئێستا دوای زیاتر لە (٢٨٠٠ساڵ) بەردەوام بەکاردەھێنرێت. لە ساڵی ١٩٦١دا نۆژەنکرایەوە لەسەر شێوازە کۆنەکەی. ئاو لەم دەریاچە دەستکردەدا لە وەرزی باران باریندا کۆکراوەتەوە و لە مانگەکانی ھاویندا ئەم ئاوە بە کارھێنراوە بۆ کاروباری کشتوکاڵ. ھەروەھا قەڵایەک ھەبوو کە بە «قەڵای قارچک» ناسرا بوو لەلای باشووری ڕۆژاوای ئەم دەریاچەیە کە ڕووخێنرا و لەبەین برا لە کاتی دروستکردنی بەنداو لەسەر «چەمی دێریک».

  • کڵێسای دێرینی دێریشک

ئەم کڵێسایە دەکەوێتە گوندی دێریشک کە یەکێکە لە کڵێسا کۆنەکانی شارستانی سەڵماسە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەغۆلەکان و تەلارسازییەکی زۆر جوان و گەورەی ھەیە کە پاشماوەی (ستونەکان، میحراب و دوو ژوورەکەی) تا ئێستا ماون.

  • کڵێسای ھەفتوان و ھۆڵی شانۆ

دە کەوێتە (٣)کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای شارۆچکەی سەڵماس.

  • کڵێسای ئاشووری خوسرەوئاوا

دەکەوێتە (٥)کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای شارۆچکەی سەڵماس، لە گوندی خوسرەوئاوا.

  • مزگەوتی ئاغا (مسجد ئاقا)

لە باشووری ڕۆژاوای شارۆچکەی سەڵماس دایە و تەلاری سەرەکی ئەم مزگەوتە پەیوەستە بە سڵماسی کۆنەوە، لە ساڵی ١٩٣٠دا بەھۆی بوومەلەرزەوە وێران بووە لە دوایدا کە نۆژەنکرایەوە و دروستکرایەوە لە ھەمان شوێنی خۆیدا بە شێوازی ڕەسەنی خۆی.

  • گەرماوی مێژووی شێخ (حەمامی شێخ)

دەکەوێتە سەر «شەقامی سوورە»، یەکێکە لە یەکەم باڵەخانەکان کە لە سەڵماسی ئێستادا دروست کراوە، کە لە دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٣٠دا دروست کراوە.

  • شوێنە سروشتییە سرنج ڕاکێشەکانی شارستانی سەڵماس
    • تاڤگەی خوڕخوڕە: دەکەوێتە (٢٥)کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی سەڵماسەوە، کە لە ڕێگەی سەڵماس بۆ گوندەکانی تەمەر و شورگوڵ دەتوانیت بۆی بچیت و ھەروەھا دەکەوێتە تەنیشت ڕێگای قیرتاوی سەڵماس بۆ گوندی سیدار.
    • دۆڵی حاتەم: دۆڵێکی سەر سەوزی دڵڕفێنە دەکەوێتە (٢٥)کیلۆمەتری جاددەی سەڵماس-ورمێوە، دەتوانیت بە ڕێگایەکی لاوەکی بۆی بچیت. دۆڵەکە ژینگەیەکی خۆشی ھەیە کە بە کانی و دارەکانی گوێز و بادەم داپۆشراوە.
    • ئاوگەرمی کانزایی گوندی ئاوگەرم: کە دەکەوێتە (٢٥)کیلۆمەتری جاددەی سەڵماس-ورمێوە، یەکێکە لە ئاوگەرمە کانزایییە بە ناوبانگەکانی «شارستانی سەڵماس» کە لە ڕێنمایییە گەشتیارییەکاندا ئاماژەی پێکراوە و تایبەتمەندی پزیشکی و چارەسەری نەخۆشی پێست دادەنرێت، و نزرگەیەکی لێیە بەناوی «ئەنەس» کە دەکەوێتە گوندەکەوە.
    • ئاوگەرمی کانزایی گوندی دێریک: لە ئاوی سوێری کانزایی پێکھاتووە، دیمەنی بەردە جوانەکانی دەووری کانییەکە وێنەیەکی جوانی بەخشیووە بە دەورووبەری، دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای شارۆچکەی سەڵماس.
    • ئەشکەوتی خوێیی چپانلوو، چەمێ زۆلا، باخەکانی سێوی دەورووبەری شارەکە، چیای پیرچاوەش و میناس، ھەروەھا شوێنی تری سەیرانگا و سروشتی جوانی «شارستانی سەڵماس» بوونەتە شوێنی گەشتیاری جوان بۆ ئەم شارستانە

دانیشتووان

دەستکاری

زۆرینەی دانیشتوانی سەڵماس کوردن و بە شێوەزاری کوردی باکووری یان کوردی کورمانجی قسە دەکەن هەروەها کەمینەگەلێک وەکو ئازەریەکان،ئاسووریەکان و ئەرمەنیەکانیش لە شارەدا دەژین

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «پایگای ئینتەرنێتی ئاماری ئێران» (بە فارسی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ [١][بەستەری مردوو]