چیمەنتۆ یان سمیت یان سیمان ماددەیەکی لکێنەرە کە لە دروستکردنی کۆنکریتدا کەڵکی لێ‌وەردەگیرێ. بە گشتی بە ھەموو ماددەیەکی لکێنەر کە کۆمەڵێک ماددەی ڕەق پێکەوە بلکێنێت سیمان یان چیمەنتۆ دەوترێت. لە زەویناسیدا بە ئەو ماددەی کە کۆمەڵێک وردە بەرد پێکەوە دەلکێنێت سیمان دەوترێت. ئەم جۆرە سیمانانە بە زۆری کەلسیومیان تێدا ھەیە. لە ئەندازیاریی شارستانیدا چیمەنتۆ بە ماددەیەک دەوترێ کە بۆ دروست کردنی کۆنکریت بە کار دێت. چیمەنتۆ بە زۆری لە ئاھەک و گڵەسوورە(clay) و سیلیس و ئوکسیدە نائورگانیکەکام وەکوو ئوکسیدی ئالۆمینیوم و پتاسیوم و ئاسن دروست بوە.

جۆرەکانی چیمەنتۆ دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

A.M.Nevill, J.J. Brooks, Ceoncrete Technology, ISBN:8131705366, 9788131705360