ئەندازیاریی شارستانی
ئەندازیاریی شارستانی یان ئەندازیاری ئاوەدانی (بە ئینگلیزی: Civil Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە مامەڵە دەکات لەگەڵ داڕشتن، نەخشەکێشان و بنیاتنان و بەردەوامپێدانی ژینگە بنیاتنراوە فیزیکی و سروشتیەکان لە نێوانیاندا وەک ئیشی ڕێگا و پردەکان و نۆکەندەکان و بەنداوەکان و بیناکان، ئەندازیاری شارستانی کۆنترین جۆری ئاندازیارییە لە دوای ئەندازیاری سەربازی، ئامانجی ئەندازیاری ئاوەدانی ھەوڵ بۆ کەڵک وەرگرتنی باشتر لە سەرچاوە سروشتیەکان و پەرەسەندنی بەردەوامە.


ئەندازیاری ئاوەدانی چەن شاخەی جیاوازی ھەیە کە بریتین لە:
مێژووی ئەندازیاریی شارستانیدەستکاری
بۆ یەکەم جار مرۆڤ لە تێپەڕین لە ژیانی کۆچەرییەوە بۆ ژیانی نیشتەجێیی دەستی کرد بە دروست کردنی ماڵی بەردینە و قوڕینە. ئەمە قۆناغە لە ماوەی چوارھەزار تا دووھەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح لە میسری کۆن و مێزۆپۆتامیادا ڕووی دا. واتە ژمارەیەکی زۆر کۆمەڵگەی نیشتەجێی سەرەتایی پێک ھاتن. جگە لە دروست کردنی خانوو و گوند و شار، مرۆڤ ئەندازیاریی شارستانیی بۆ لێخوڕینی کەشتییەکان بەکار ھێنا.[١]