دەروازە:ئەندازیاریی شارستانی

دەروازەکانتەکنۆلۆژیانژیاروانیئەندازیاریی شارستانی

ئەندازیاریی شارستانی چییە؟

پرد پێکھاتەیەکە کە ئەندازیارانی شارستانی دروستی دەکەن

ئەندازیاریی شارستانی یان ئەندازیاری ئاوەدانی (بە ئینگلیزی: Civil Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە کاری داڕشتن، نەخشەکێشان و بنیاتنان بۆ پێکھاتە فیزیکی و سروشتییەکان دەکات. بۆ نموونە داڕشتن و دروستکردنی ڕێگاکان، پردەکان، نۆکەندەکان، بەنداوەکان و بیناکان. ئەندازیاریی شارستانی کۆنترین جۆری ئاندازیارییە لە دوای ئەندازیاریی سەربازی. ئامانجی ئەندازیاریی شارستانی ھەوڵدانە بۆ کەڵکوەرگرتنی باشتر لە سەرچاوە سروشتییەکان و پەرەسەندنی بەردەوام.

ئەندازیاریی شارستانی چەن شاخەی جیاوازی ھەیە کە بریتین لە:

ھەنووکە ٣٠ وتار لە دەروازەی ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە.
وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

تونێلێک لە ئەمریکا
تونێلێک لە ئەمریکا

تونێل (بە ئینگلیزی: Tunnel) بە کوردی ڕێبرک ڕێگایەکی ژێرزەمینی یاخود ژێر ئاویە کە لە ھەردوو سەرییەوە کراوەیە بۆ ھاتوچۆ. بە کونکردن و ھەڵکەندنی خاکی شوێنەکە و پاشان داپۆشینەوەی بەشە بڕاوەکان دروست دەکرێت، بەڵام ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو (ڕێبرک) تونێلی بۆری نوقمکراو ھەیە وەک تەکنیکێکی تر. بەکارھێنانەکانی تونێل زۆرن. زۆربەی جار بۆ پێداڕۆشتنی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر دروست دەکرێت و ھەندێک جار بۆ پێداڕۆشتنی پیادەڕەو و میترۆ و ھێڵی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت و ئاوەڕۆ دروست دەکرێت. یان بەکاردێت وەک تونێلێکی فرە مەبەست. ھەندێک جار بۆ مەبەستی نھێنی دروست دەکرێت بە تایبەت لە کاتی جەنگەکاندا، یاخود بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان لە چەک و شەڕ دروست دەکرێت، ھەندێک جۆری زۆر تایبەتیشی ھەیە کە بۆ پاراستنی گیانی ئاژەڵی کێوی دروست دەکرێت لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • بورجی ئەریحا کۆنترین بورجە لە مێژووی مرۆڤایەتی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مێژووی دێرین (پێش مێژوو).
  • بورجی شارد بە ڕەسمی وەک بەرزترین باڵەخانەی ئەوروپا ناسێنراوە کە بەرزییەکەی ٣٠٩ مەترە و لەلایەن ڕێنزۆ پیانۆ ئەندازیاری ئیتاڵییەوە دیزاین کراوە.


وێنەی ھەڵبژێردراو

نژیاروانی

نژیاروانی یان تەلارسازی یان بیناسازی بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت. ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک نژیاروانیی تایبەتی خۆی ھەیە کە نیشاندەری چاند، ئایین و باوەکانی ئەو کۆمەڵە یان سەردەمەیە.

زیاتر...

پۆلەکان


دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان