ئەندازیاریی بوومەلەرزە
ئەندازیاریی بوومەلەرزە (بە ئینگلیسی: Earthquake Engineering) لقێکە لە ئەندازیاریی ئاوەدانی، کە سەبارەت بە بوومەلەرزە و کاریگەرییەکانی لەسەر پێکھاتەیە. زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی پێکھاتەیی و ئەندازیاریی خاکدا ھەیە.
بەھۆی زەرەرە گیانی و ماڵییە مەزنەکانی بوومەلەرزەوە، لە زۆر وڵاتانی دنیادا وەکوو ژاپۆن، ئەورووپا و ئەمریکا سەرنجی زۆر دراوەتە ئەندازیاریی بوومەلەرزە. ھەروەھا لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا کە بوومەلەرزە زۆر فراوانە بەتازەیی لە زانکۆکانی ئێران و تورکیادا ھەوڵی زۆری لەسەر دراوە.
تاقیکارییەکان
دەستکارییەکێک لە تاقیکارییە زۆر باوەکانی ئەندازیاریی بوومەلەرزە و پێکھاتە مێزی لەرزەییە، کە پێکھاتەکەی لەسەر دادەنرێ و ھێز یان تەوژمی تایبەتی پێ دەدرێت. ھەروەھا تاقیکارییە ژیۆفیزیکییەکانیش کەڵکی زۆریان لە ئەندازیاری بوومەلەرزەدا ھەیە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- Structural Dynamics لە Anil. K,Chopra
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەندازیاریی بوومەلەرزە تێدایە. |