پۆتانەکان: 51°30′16″N 0°5′12″W / 51.50444°N 0.08667°W / 51.50444; -0.08667

بورجی شارد (بە ئینگلیزی: The Shard) بە ڕەسمی وەک بەرزترین باڵەخانەی ئەوروپا ناسێنراوە کە بەرزییەکەی ٣٠٩ مەترە و لەلایەن ڕێنزۆ پیانۆ ئەندازیاری ئیتاڵییەوە دیزاین کراوە و لە چەندین نھۆم پێکھاتووە کە ئوتێلی پێنج ئەستێرە و ریستۆرانت‌ و ئۆفیس لە خۆدەگرێت پێشبینیشدەکرێت کارکردن لە بەشەکانی ناوەوەی ئەو باڵەخانەیە لە ساڵی ٢٠١٣ تەواوبێت. دروستکردنی ئەو باڵەخانە مۆدێرنە لە ناو شاری لەندەن دا مشتۆمرێکی زۆری دروستکردوە بەو پێیەی ئەو شارە چەندین بینای دێرین لە خۆدەگرێت‌ و چەند جارێکیش جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی ئەو باڵەخانەیە بەھۆی قەیرانی دارایی ئەوروپاوە دواخرا دواتر گروپی سێڵەر پرۆپێریتی و بانکی نیشتمانی قەتەر پرۆژەکەیان جێبەجێکرد.

بورجی شارد
The Shard
بورجی شارد لە مانگی مایسی ٢٠١٢دا.
زانیاری گشتی
شار یان شارۆچکەلەندەن
وڵاتبەریتانیا
Opening٢٠١٣
بەرزی٣٠٩م
زانیاری تەکنیکی
ژمارەی نھۆم٩٥
Design and construction
ئەندازیارڕێنزۆ پیانۆ

گالەری دەستکاری

بورجی شارد لە کاتی درووستکردندا لە ٢٠١٢

کاتی درووستکردن دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری