بەخێربێن



ھەنووکە ٣٤٢ وتار لە دەروازەی لەندەندا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

لەندەن پایتەختی ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوویە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧,٥٥٦,٩٠٠ کەس بووە. شاری لەندەنی سەر ئاوی تایمزی خوارووی شانشینی بەریتانیا، یەکێکە لە شارە گەورەکانی ئەورووپا و جیھان، ئەو شارە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی ھەیە، لەساڵی (١١٠٠)دا نزیکەی (١٨٠٠٠) کەسی تێدا ژیاوە، (٢٠٠) نەتەوە و کەلتووری جیاواز تێدایە. بەریتانیا کە لەماوەی (١٥٠) ساڵی رابردوودا ناوەندێکی گرنگی بواری (سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی) جیھان و ئەوروپا بووە، ژمارەیەکی زۆر زانکۆو پەیمانگەو شانۆو مۆزەخانەو یاریگای جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، ھەروەھا بنکەی زۆرێک لەڕێکخراو و ئۆفیسە جیھانییەکانی تێدایە، جگە لەوەش وڵاتەکە شوێن و مەنزڵی زۆرینەی پاشا و سەرکردە و زانا و فەیلەسوف و نووسەر و ھونەرمەندە جیھانییەکان و نموونەی جیھانی کۆن و نوێیە لە شارستانییەتی ئەم سەردەمەدا.

وتاری ھەڵبژێردراو

لەندەن کەوت (بە ئینگلیزی: London Has Fallen) فیلمێکی ئەمریکیی ساڵی ۲۰۱٦یە، فیلمەکە لە چەشنی ئاکشن و سەرکێشی و چیڕۆکییە. فیلمەکە لە لایەن بابەک نەجەفییەوە دەرھێنراوە و لەلایەن جیرارد بوتلەر و ئالان سێیگیل و مارک گیل و جۆنس سۆمپسۆن و مات ئۆتۆلی و لیس وێڵدۆن بەرھەمھێنراوە. چیرۆکی فیلمەکە ئاشکرا دەبیت کە بازرگانێکی پاکستانی بازرگانیی چەک دەکات و ڕێبەری ڕێکخراوەیەکی تیرۆرستییە ناوی (ئەمیر بەرقاوی) کە (ئەلانو مونی ئەبوتەبول) ڕۆلەکەی دەگێڕێت کە دەستی ھەبووە لە چەندین ھێرشی تیرۆرستی لە سەرانسەری جیھاندا. دواتر و لە لایەن ھێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا ھێرشی دەکرێتە سەر و بەفڕۆکە خۆی و خێزانەکەی دەکوژرێن. دوای دوو ساڵ لە ڕووداوەکە کوڕەکەی ھەوڵی تۆڵەکردنەوە دەدات و لە لەندەن، کاتێک سەرۆکی چەندین دەوڵەت ئامادە دەبن ھێرشیان دەکرێتە سەر و چەندین سەرۆکی وڵاتان دەکوژرێن و تیرۆر دەکرێن. دواتر و لە دوای ھێرشەکە، تیرۆرستان ھەوڵی دۆزینەوەی سەرۆکی ئەمریکا دەدەن بۆ ئەوەی لە پەخشێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گشت جیھاندا بیکوژن. بەڵام سەرەڕای دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەمریکا، لەلایەن کارمەندی ھێزە تایبەتییەکانی ئەمریکاوە ڕزگار دەکرێت. زیاتر...

وتار

ئینگلتەرا (بە ئینگلیزی: England) بەشێکە لە بریتانیای مەزن و پایتەختەکەی شاری لەندەنە. خەڵکی ئینگلتەرا بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن و پێشیان دەوترێت ئینگلیز. ئینگلتەرا هاوسنوورە لەگەڵ وێڵز و سکۆتلەندا، شاری لەندەن یش گەورەترین شاری وڵاتەکەیە لەپاش ئەمیش بێرمینگهام و لیدز و مانچستەر بەپلەی دووەم و سێیەم و چوارەم دێن لەڕووی گەورە شاری وڵاتەکەن، ئاڵای ووڵاتەکە سپیە و خاچێکی سووری تێدایە. زمانی ئینگلیزی، سەر بە خێزانی زمانەکانی ھیندۆ - ئەورووپاییە، بەشێکە لە خێزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگلتەرا سەری ھەڵداوە. لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمی زۆر لە وڵاتانی دونیایە. زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت


زیاتر...

وتار

ئێلیزابێت تەیلۆر (ماوەی ژیان:٢٧ ی شووباتی ١٩٣٢ لە لەندەن لە ئینگلستان تاکوو ٢٣ی ئازاری ٢٠١١ لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا) ھونەرمەندێکی بواری ئەکتەری سینەما بووە و بە پشیلە بەنازەکەی ھۆلیۆد ناسراوە، لە ٢٧ی شوباتی ساڵی ١٩٣٢ لە خێزانێکی دەوڵەمەند لە لەندەن لەدایک بووە، لەدوای ھەڵگیرسانی شەڕی جیهانیی دووەم لە ئەمریکا جێنشین بوون، باوکی بەڕەچەڵەک ئەمریکی بووە و دایکیشی بەڕەچەڵەک ئەمریکی بووە، خاوەنی ھەردوو ڕەگەزنامەی بەریتانی و ئەمریکی بووە. ئیلیزابێس تایلۆر لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا بۆ یەکەمجار لە فیلمی ناشیۆناڵ فیلیفیت لەسەر شاشە دەرکەوتووە، لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا بەشداری لەفیلمی سینیتا کردووە و بەپێشکەشکردنێکی جوان و بەنەرم و نیانی وەکو مێینەیەک سەرنجی بینەرانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە، لە ١٩ ساڵیشدا فیلمی جێگایەک لەژێر خۆری پێشکەشکردووە بەڵام بەبەشداریکردنی لە فیلمی کلیۆپاترا ناوبانگی بڵاوبۆتەوە و میلیۆنێ دۆلاری پێداروە بەرامبەر بە فیلمە. ھەرچەندە ئیلیزابێس تایلۆر ناوبانگی ھونەری بڵابۆتەوە و ناو و وێنەی لە بەرگی گۆڤار و ڕۆژنامە جیھانێکاندا ھەبووە

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان