پرد
پرد یان پێڵ (بە ئینگلیزی: bridge) پێکھاتەیەکە کە بۆ تێپەڕین لە کۆسپ یان بەربەستێکی فیزیکی وەکوو چۆم یان شیو دروست دەکرێ. داڕشتن و دروست کردنی پرد کاری ئەندازیاریی شارستانی و بە تایبەت ئەندازیاریی پێکھاتەییە. لەبەر ئەوەی کە تەمەنی پردەکان لە پێکھاتە ئاساییەکان زیاترە و باری سەریشیان زۆرتر و مەترسیدارترە پردەکان پێویستیان بە بەڕێوەبەرایەتی و پاراستنێکی تایبەت ھەیە کە ناوەرۆک و باسی بەڕێوەبەرایەتیی سامان و بە وردیی زیاترەوە بەڕێوەبەرایەتیی پردە. یەکێ لە شێوازە ھەرە نوێکانی چاودێری و بەڕێوەبەرایەتیی پرد کە لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە کار دێت تەکنیکی چاودێریی ساخیی پێکھاتەیە.
جۆرەکانی پرد
دەستکاریبە پێی جۆری بنیات نان پردەکان دابەش دەکرێن بە چەن جۆری جیاوازەوە وەکوو:
- پردی تیری
- پردی ھەڵواسراو
- پردی یەکسەر جێگر یان کۆنسوول
- پردی کەوانی
- پردی کابلی
سەرچاوەکان
دەستکاری- Sandak, Cass R. Bridges. An Easy-read modern wonders book. New York: F. Watts, 1983.
- Wenzel, H. (2009), Health monitoring of bridges, 1st Ed, John Wiley and Sons, Ltd, New York.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پرد تێدایە. |