قۆزڵووی هەوشار گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی سەفاخانە، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]

قۆزڵووی هەوشار
Quzlu-i Əfşar - قوزلوی افشار
Quzluy-e Afshar
وڵات کوردستان[١]
 ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستانساینقەڵا
ناوچەناوەندی شارستانی ساینقەڵا
گوندەوارسەفاخانە
بەرزایی
١٨٣٨ مەتر (٦٬٠٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٦)
 • سەرجەم١٧٥٧
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (موکریانی)
 • ئایینسوننە (شافعی)
تەلەفۆن٠٤٤

ناو دەستکاری

جوگرافیا دەستکاری

قۆزڵووی هەوشار لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی ئاغاجاری و لە باشوور لەگەڵ گوندی گۆزەوڵاغ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی سانجوود و حەسەنلوو، لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندەکانی یەنگیجە چراخەوداڵ.[٤][٥][٦]

مێژوو دەستکاری

دانیشتوان دەستکاری

  • بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (١٧٥٧) کەس و (٣٣٦) خێزان بووە.[٧]
  • پێکھاتەی دانیشتووانی ئەم گوندە تەواوی کوردن و شێوەی قسەکردنیان زۆر وەک ئەردەڵانی دەچێ. گوندی قۆزڵوو لە دێهاتە مێژووییەکانی کوردستانە. شایانی باسە لە رابردوودا ئەم گوندە بە قۆزڵووی قەورەش ناوبانگی هەبوو چوونکە چۆمی قەررە لەکەوشەنی ئەم گوندە هەڵکەتووە.

گەشتیاری دەستکاری

ئەم گوندە دەکەوێتە دامێنی کێوی (بەیان) کە (٢٣١٧م) بەرزە لەئاستی ڕووی دەریاوە، سروشتێکی جوانی بەم گوندەو ناوچەکە بەخشیوە، بۆیە ئەم گوندە بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و سەیرانگا، دیمەنی جوانی تاڤگەی (شوڕشوڕ)ی سەرنچ ڕاکێش وەھای لەم گوندەکردووە کە چاوی گەشتیاری بچێتە سەر.[٨] و لەم گوندەدا ڕاوکردن قەدەغەکراوە و ئەمەش بووەتە ھۆی زیادبوونی ئاژەڵی کێوی لە ناوچەکەداو مانەوەی سروشت وەک خۆی.

ئەمانەش ببینە دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  3. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ http://wikimapia.org/
  5. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  7. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". Archived from the original on 14ی Novemberی 2014. Retrieved 20ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  8. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/
  9. ^ https://books.google.iq/books?

بەستەرە دەرەکییکان دەستکاری