سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران

سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران (بە فارسی: سرشماری عمومی نفوس و مسکن ایران‎) گەورەترین سەرژمێرییە کە ھەر ١٠ ساڵ جارێک لە ئێراندا ئەنجام دەدرێت. ئەم سەرژمێرییە، سەرەتا ھەر دە ساڵ جارێک دەکرا، دواتر پاش سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦ بڕیار درا ببێتە ٥ ساڵ جارێک، بەڵام لەدوای سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦ەوە دیسان کرایەوە بە ١٠ ساڵ جارێک. مەبەستی سەرژمێرییەکە دیاریکردنی تایبەتمەندییە ئاپۆرەیییەکانی ئێرانە و لەلایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت.

دوایین سەرژمێریی گشتی، سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦ (١٣٩٥ی ھەتاوی) بوو کە بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ژمارەی دانیشتووانی ئێران نزیکەی ٨٠ ملیۆن کەس دیاری کرا.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٩٥ (٢٠١٦)». کۆماری ئیسلامیی ئێران. {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە: |نووسەرەکانی تر=، |مانگ=، |بەرھەم=، و |ناونیشانی نووسەر= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |قاڵب= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)