ناوەندی ئاماری ئێران

ناوەندی ئاماری ئێران (بە فارسی: مرکز آمار ایران) سەرەکیترین ڕێکخراوەی ئامارە لە ئێران، کە لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە بەڕێوە دەبردرێت و بوودجەی بۆ تەرخان دەکرێت. ئەم ناوەندە بەپێی یاسای ئەنجومەنی ڕاوێژی نیشتمانی لە ساڵی ١٩٦٥دا دامەزرا.

ناوەندی ئاماری ئێران
مرکز آمار ایران
تێڕوانینی گشتیی ئاژانس
دامەزران ١٩٦٥
دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران
بارەگای سەرەکی تاران، ئێران
سەرۆکی ئاژانس داریووش ئەبووحەمزە
وێبگە https://www.amar.org.ir/

سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان

دەستکاری

ناوەندی ئەماری ئێران دەزگایەکی نیشتمانییە کە بەرپرسی پلاندانان، ئەنجامدان و بڵاوکردنەوەی ئاماری نیشتمانیی دانیشتووان و نیشتەجێبوونە. چالاکیی یەکەمی لە سەرتاسەریی وڵات دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٥. لەو کاتەوە، ناوەندی ئامار ھەشت بەرنامەی ئاماری نیشتمانی بەڕێوە بردووە، کە بریتین لە:

  • یەکەمین سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانوو، ١٩٥٦
  • دووەمین سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانوو، ١٩٦٦
  • سێیەمین سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانوو، ١٩٧٦
  • چوارەمین سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانوو (جاری یەکەم)، ١٩٨٦
  • چوارەمین سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانوو (جاری دووەم)، ١٩٩١
  • پێنجەمین سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانوو، ١٩٩٦
  • شەشەمین سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانوو، ٢٠٠٦
  • حەوتەمین سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانوو، ٢٠١١
  • ھەشتەمین سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانوو، ٢٠١٦

ھاوکاریی نێونەتەوەیی

دەستکاری

لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧، ناوەندی ئاماری ئێران وەک ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵبژێردرا. ھەروەھا لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٥ ھەتا ٢٠١٠، وەک ئەندامێک لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ئاماری بۆ ئاسیا و ئۆقیانووسیا (سیاپ) کە سەر بە ئێسکاپە ھەڵبژێردرا.[١]

  • ڕێکخراوی نیشتمانی بۆ تۆماری مەدەنی ئێران

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «History of SCI». SCI. لە 2019-08-07 ھێنراوە.