ئەنجومەنی ڕاوێژی نیشتمانی
ئەنجومەنی ڕاوێژی نیشتمانی (بە فارسی: مجلس شورای ملی)[١] بە کورتە مەجلیس، پەرلەمان و دەزگای یاسادانانی ئێران لە ساڵی ١٩٠٦ ھەتا ١٩٧٩ بوو. بەھۆی شۆڕشی ئێران و ڕووخانی حکوومەتی پەھلەوی، ئەنجومەنی ڕاوێژی نیشتمانی لە ساڵی ١٩٧٩دا ھەڵوەشایەوە و ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی جێی گرتەوە.
ئەنجومەنی ڕاوێژی نیشتمانی مجلس شورای ملی | |
---|---|
جۆر | ی [[تاکە پەرلەمانی (١٩٠٦−١٩٤٩)[١] ئەنجومەنی خواروو (١٩٤٩−١٩٧٩)[١]]] |
مێژوو | |
دامەزراندن | ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٠٦ |
جیابوونەوە | ١١ی شوباتی ١٩٧٩ |
پاشینە | ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی |
کورسییەکان | ٢٦٨ (لە زۆرترین شێوەدا) |
ھەڵبژاردنەکان | |
دوایین ھەڵبژاردنی | ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٧٥ |
شوێنی کۆبوونەوە | |
ئەنجومەنی ڕاوێژی نیشتمانی بەھارستان تاران ئێران |
نوێنەرانی ئەنجومەنەکە بە دەنگی گشتی، بەبێ ھەژمارکردنی ھێزە چەکدارەکان و تۆمەتبارەکان ھەڵدەبژێردران. لە ساڵی ١٩٦٣ەوە ژنانیش دەیانتوانی دەنگ بدەن و خۆیان بەربژێر بکەن.[١] لە ساڵی ١٩٠٦ ھەتا ١٩٥٢ خولەکان بۆ ماوەی ٢ ساڵ و لە ساڵی ١٩٥٢ ھەتا ١٩٧٩ خولەکان بۆ ماوەی ٤ ساڵ بوون.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ت «Mad̲j̲lis». Encyclopaedia of Islam. Vol. 5 (Second ed.). Leiden, Netherlands: Brill. 1986. doi:10.1163/1573-3912_islam_COM_0606. ISBN 9789004161214.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنجومەنی ڕاوێژی نیشتمانی تێدایە. |
ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |