زارا، ئەوینی شوان (بە فارسی: زارا، عشق چوپان‎) چێرۆکێکی دڵدارانەیە لە نووسینی محەممەد قازی کە یەکم جاڕ لە ساڵی ١٩٤٣ لەلایەن پەخشانگەی ئەفشاری بە چاپ گەیشتووەتەوە. ئەم چیرۆکە لە ڕاستیدا ڕووی داوە و نووسەری کتێب بە چاوی خۆی دیتویەتی.

زارا
نووسەرمحەممەد قازی
زمانفارسی

پوختە دەستکاری

قادر شوانی یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری شاری میاندواوە کە گەرچی خۆی خاوەنی ژن (خاوەر) و منداڵە، بەڵام ئەوینداری کچێک دەبێت بە ناوی زارا و داوای لێ دەکات شووی پێ بکات. دڵیان زۆر بە یەکەوە دەبێت و ھەموو کات دوور لە چاوی خزم و ژنەکەی جێژوان دادەنێن؛ بەڵام ژیان بە دڵی ئەوان ناڕواتە پێش و لە چاڕەڕەشیی ئەوان و بێبەزەیی ڕۆژگار، نەخۆشیی گولی لەو سەردەمەدا پەرە دەستێنێت و سێبەری ڕەشی خۆی دەخاتە سەر ژیانی ئەوینداریی زارا و قادر.

کورتە دەستکاری

زارا پرسی: ئەوە تۆ لێرە چ دەکەی؟ چۆن بوو ھاتیتە گوندەکەمان؟

  • قادر، وەکوو منداڵێکی ساوا کە ژەنگەسوورە پێوە دابێ، لە دڵەوە ھەستی بە ئێشێکی زۆر کرد و لە وڵامدا گوتی: چۆن زارا؟ یانی حەزت نەدەکرد بەدووتدا بێم. ھاتم بۆ ئەوەی تۆ ئیشی من یەک لا بکەیتەوە. ھاتم تا پێت بڵێم ئیتر تاقەتی بێ وەفایی تۆم نییە! لە خۆکوشتن بەو لاوە ھیچ چارەیەکم نەماوە بۆ ئەوەی…

وەرگێڕانەکان دەستکاری

ئەم ڕۆمانە، بە دەستی وەرگێڕەکانێک وەکوو محەممەد ڕەئووف مورادی، محەممەد بەھرەوەر، عەزیز گەردی، سوبحان ئەمینی و خالید عەبدوڵڵاھی وەرگێڕدراوەتە سەر شێوەزارەکانی کورمانجیی ناوین و گۆرانیی ناوین.

ھەروەھا تاھیر سەرحەدی و حەمید گوڵپەسەندی، پێکەوە وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی و لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن زانکۆی کوردستان لە سنە چاپیان کردووە.[١]

  • قازی. محەممەد. زارا ئەوینی شوان، وەرگێڕاوی حەمە ڕەئووف مورادی، تاران: پەخشانگەی مەرکەز، ١٩٩٧.
  • قازی. محەممەد. زارا عەشقی شوان، وەرگێڕانی عەزیز گەردی، سلێمانی: مەکتەبی بیر و ھۆشیاری (یەنەکە)، ٢٠٠٧.
  • قازی. محەممەد. زارا بە ھەورامی، وەرگێڕانی سوبحان ئەمینی، مەریوان: پەخشانگەی ئەوین، ٢٠١٣.
  • قازی. محەممەد. زارا، وەرگێڕادی خالید عەبدوڵڵاھی، تاران: پەخشانگەی ئارمان نیگار، ٢٠١٦؛ چاپی دوویەم لە سەقز: پەخشانگەی بیریار، ٢٠١٨.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Zara the shepherd's love\written by Qazee; translated by;Taher Sarhady and Hamid Golpasandy ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، وبگاە سازمان اسناد و کتابخانە ملی ایران.