عەزیز گەردی
عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە عەزیز گەردی (١٩٤٧ لە بەحرکە، ھەولێر – ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ھەولێر)[١][٢] نووسەر و وەرگێڕێکی کورد بوو. عەزیز گەردی زۆر شاکاری جیھانی بۆ سەر زمانی کوردی ناوەندی وەرگێڕاوە. گەردی دەرچووی بەشی زمانی فەڕەنسی بوو لە زانکۆی بەغدا، دواتر لە ساڵانی ١٩٩٤ و ١٩٩٩ بڕواننامەکانی ماستەر و دکتۆرای بەدەست ھێنا.[٣][٤]
عەزیز گەردی | |
---|---|
لەدایکبوون | عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ١٩٤٧ بەحرکە، ھەولێر |
مردن | ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھەولێر | (٧٤–٧٥ ساڵ ژیاوە)
پیشە | نووسەر و وەرگێڕ |
زمان | کوردیی ناوەندی |
نەتەوە | کورد |
عەزیز گەردی جگە لە فەڕەنسی ئەوا زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی لەگەڵ دیالێکتە جیاوازەکانی کوردی زانیوە.[٥] ئەو کۆمەڵێک شاکاری ئەدەبیی جیھانی وەرگێڕاوە لەوانە داغستانی من، کۆمێدیای یەزدانی، بەرھەمەکانی تۆلستۆی و ئۆریانا فالاچی وەرگێڕاوە.[٦]
ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، عەزیز گەردی لە شاری ھەولێر بەھۆی سستبوونی گورچیلە کۆچی دواییی کرد.[٦]
ژیاننامە
دەستکاریعەزیز گەردی لە ساڵی ١٩٤٧ لە بەحرکەی سەر بە پارێزگای ھەولێر لەدایک بووە.[٧] قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی ھەر لە بەحرکە تەواو کردووە. ئەو بڕوانامانەی کە لە ژیانیدا بەدەستیھێناون بریتین لە: بەکالۆریۆس لە بەشی زمانی فەڕەنسی زانکۆی مووسڵ، ماستەر لە ئەدەبی کوردی لە ساڵی ١٩٩٤ و دکتۆرا لە ئەدەبی کوردی لە ساڵی ١٩٩٩.[٨] بڕوانامەی دکتۆرای دووەمی لە کۆلێژی زمان لە زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٠٩ بەدەستھێناوە.[٩]
کارنامەی ڕۆشنبیریی و ئەکادیمی
دەستکاری- لە ساڵی ١٩٧٠وە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردە.
- لە ساڵی ١٩٧٦ ئەندامی ڕۆژنامەنووسانی عێراق بووە.
- لە ساڵی ١٩٨٤ ئەندامی کۆمەڵەی وەرگێڕان بووە.
- لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین مامۆستا بووە.
- سەرپەرشتی و ئەندامی ھەڵسەنگاندنی چەندان نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرای کردووە.
- پلەی زانستی پڕۆفیسۆرە.
بەرھەمەکان
دەستکاری- ڕەوانبێژی لە ئەدەبی کوردی دا، ھەولێر، ١٩٧٢.
- ئەدەب و ڕەخنە، بەغداد، ١٩٧٤.
- ئەدەبی بێگانان، بەغداد، ١٩٨٢.
- جووتیارێکی زیرەک.
- پیاوێک.
- سەروا، ھەولێر، ١٩٩٩.
- کێشی شیعری کلاسیکیی کوردی، ھەولێر: وەزارەتی ڕۆشەنبیری، ١٩٩٩.
- ڕەوانبێژی (ڕوونبێژی، جوانکاری، واتاناسی)، وەزارەتی پەروەردە، ٢٠٠٢.
- ڕابەری کێشی شیعری کلاسیکی لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، سلێمانی، ٢٠٠٣.
- گەردەلولی مەرگ، ھەولێر، ٢٠٠٨.
- کێشناسیی کوردی، ٢٠١٤.
- سێ دەرمان: ھەقایەتی کوردەواری، کۆکردنەوەی عەزیز گەردی.
وەرگێڕان
دەستکاری- چیرۆکی بەر ئاگردان، ١٩٧٨.
- چیرۆکەکانی ئیزۆپ یان لەناو گیانداران دا، نووسینی ئیزۆپ.
- لۆرکا: سێ تراژیدی، ١٩٨٤.
- (چرا)یەک لەسەر مادیان کۆ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
- بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
- لاوەچ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
- ئێمە ئەم شیعرەمان نوسیوە.
- ئەفسانەی ئەرمەنی، نووسینی چارڵز دونیتگ.
- ئەفسانەی ئەفریقی.
- ئەفسانەی سلاڤی.
- ئەفسانەی کوردی، نووسینی م ب ڕودێنکۆ.
- ئەفسانەی ەورکیایی.
- بەرکوتێکی ژیانم، نووسینی یەڤجینی یەڤتوشینکۆ.
- ئافرەت ڕەگەزی بێکەڵک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- پەنەلۆپە لە جەنگدا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- پیاوێک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- حەفت گفتوگۆ، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- ژیان و جەنگ و ھیچی تر…، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- گفتگۆ لەگەڵ مێژوودا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەلە نێرینەی کە ھەرگیز لەدایک نەبوو، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- ئەگەر خۆر بمرێت، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
- چیرۆکەکانی کریلۆڤ.
- حاجی مراد، نووسینی تۆلستۆی.
- خەڵک بەچی دەژی، تۆلستۆی.
- کەویەی دامەنواری، سلێمانی، ٢٠٠٤.
- کاریگەریی گۆرانی لەسەر کوردیی ناوەڕاست، نووسینی میشێل لیزینبێرگ، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٤.
- درەختی چل داستان، لەنووسینی کەلیموڵڵا تەوەحودی، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٧.
- داستانی حوسێنی کورد و چەند ھەقایەتێکی تر، لەفارسییەوە لەنووسینی ئەحمەد ئازەر ئەفشار، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨.
- زارا عەشقی شوان، نووسینی محەممەد قازی، سلێمانی.
- ڕۆمیۆ و جوولێت.
- یەک چیای گەوھەر: کۆمەڵە چیرۆکێکی ئەفسانەیی گەلان.
- کۆمیدیا، سێ بەرگ: دۆزەخ، بەرزەک، بەھەشت، لەنووسینی دانتێ ئەلیگیێری.
- داغستانی من.
- قۆڵبر، نووسینی عەزیز نەسین.
- قوتیل، نووسینی ئەلفۆنیس دۆدی.
- مەسەلەک، ھێنری ئەلیک.
مردن
دەستکاریعەزیز گەردی گرێیەکی شیرپەنجە لە گورچیلەیدا ھەبوو، بەو ھۆیەوە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٢ نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدراوە و دواتر دۆخی تەندروستی باش بووەتەوە. بەھۆی سستبوونی گورچیلەکانییەوە، عەزیز گەردی چووەتە دەرەوەی وڵات، لەوێ دوای چارەسەر یەکێک لە گورچیلەکانی بۆ دەردەھێنن و دوای گەڕانەوەی بۆ ھەولێر بە چەند ڕۆژێک، تاکە گورچیلەکەی دیکەی تووشی ئازار دەبێت. لە سەرەتای ئەم مانگە بەھۆی سستبوونی گورچیلەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی ژین لە شاری ھەولێر کراوە.[١٠] گەردی لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢، لە نەخۆشخانەی تایبەتی ژین کۆچی دواییی کرد.[١١]
كۆمەڵێک لە ھونەرمەندان، نووسەران و ڕۆشنبیران بە دەربڕینی بەیاننامەیەک داوایان لە نێێچیرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردی تا کتێبخانەکەى عەزیز گەردى لە مۆزەخانەیەکى نیشتیمانی بپارێزرێت.[١٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «د. عەزیز گەردی کۆچی دواییکرد». www.rudaw.net. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «عەزیز گەردی كۆچی دواییكرد». تۆڕی میدیایی خەڵک. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «عەزیز گەردی؛ نووسەر و وەرگێڕە 'بێهاوتاکەی' کورد». www.rudaw.net. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ کوردپێدیا[بەستەری مردوو]
- ^ «نوسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد». VOA (بە کوردی). لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «د. عەزیز گەردی کۆچی دواییکرد». Mewda Media. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «نوسەر و وەرگێر مامۆستا عەزیز گەردی كۆچی دوایی كرد». ina.iq. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.[بەستەری مردوو]
- ^ «عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد». metroo.org. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
- ^ «عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد». kurdistan24.net. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
- ^ «نووسەرێکی گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد». nrttv.com. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
- ^ «مردنی عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد ڕاگەیەندرا». xendan.org. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: كۆمەڵێک ڕۆشنبیر داوا لە سەرۆک نێێچیرڤان بارزانى کتێبخانەکەى عەزیز گەردى لە مۆزەخانەیەکى نیشتیمانی بپارێزرێت (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.