ڕاپەڕینی حەمە ڕەشید

ڕاپەڕینی حەمە ڕەشید ڕاپەڕینی ھۆزە کوردییەکان بوو لە دژی ڕژێمی ئێرانی پەھلەوی، لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا، دوای لەشکرکێشی ئینگلیز و سۆڤیەت بۆ سەر ئێران.[١] ڕاپەڕینی خێڵەکی و ھۆزەکی لە سەرتاسەری ئێراندا سەریھەڵدا و کوتلە سەرەکییەکەی لەلایەن محەمەد ڕەشیدەوە ڕابەرایەتی دەکرا و لە کۆتایی ساڵی ١٩٤١ تا مانگی نیسانی ١٩٤٢ بەردەوام بوو و دواتر لە ساڵی ١٩٤٤ سەریھەڵدایەوە و لە ئەنجامدا حەمە ڕەشید شکستی ھێنا.[٢]

ڕاپەڕینی حەمە ڕەشید
بەشێک لە سەربەخۆییخوازیی کوردان لە ئێران
جەنگی جیھانیی دووەم
ڕێکەوتپاییز ١٩٤١‒١٩٤٤
شوێن
ئەنجام

بردنەوەی ئێران:

  • حەمە ڕەشید خان بەرەو عێراق ھەڵھات
شەڕکەرەکان
کۆماری مەھاباد ھۆزە کوردییەکان

ئێرانی پەھلەوی

فەرماندە و سەرکردەکان
حەمە ڕەشید

محەمەدڕەزا پەھلەوی

  • مەحموود کانیسانان

پشت ڕووداوەکان

دەستکاری

نائارامی ھۆزە کوردییەکان لە ئێرانی نوێدا دەستی پێکرد، ڕاست لەگەڵ سەرھەڵدانی شانشینی پەھلەوی، لەگەڵ ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک لە ساڵی ١٩٢٠دا بەرەو توندوتیژی خوێناوی ملی شۆڕکرد و لە ساڵانی ١٩٢٦ و ١٩٣١ لەگەڵ ڕاپەڕینی زیاتری ھۆزە کوردییەکان بەردەوام بوو.

لەگەڵ نا سەقامگیری گشتی لە ئێران لە کاتی داگیرکردنی ئینگلیز و سۆڤیەت بۆ سەر ئێران، ئینگلیزەکان لەلایەن سەرۆکی ھۆزەکەی بانە حەمە ڕەشید و لەلایەن سەرکردەیەکی تری مەھاباد، قازی محەممەدەوە پەیوەندییان پێوەکرا، بە مەبەستی بەدەستھێنانی پاراستن و دروست کردنی ناوچەیەکی ئارام.[٣] شاندی سەرۆک عەشیرەتەکان گەیشتنە بەغدا، داوایان کرد ناوچەکانیان بخرێتە سەر ناوچەکانی بەریتانیا، بەڵام ڕەتکرانەوە.

 
نەخشەی کۆماری کوردستان، کە ھێزەکانی حەمە ڕەشید خانیش لە نزیک شاری سەقز بەشدار بوون لە بەشێک لە شەڕەکانی کۆمارە کوردییەکە دژی حکوومەتی ئێران.

لەو کاتەدا تاران بێ ئومێد بوو بۆ ڕێگریکردن لە جیابوونەوەی کورد، لە تشرینی دووەمی ١٩٤١دا کۆمیسیۆنێکی حکومەتی، ڕەوانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کرد. سەرکردە خێڵەکییە ناوخۆییەکانی کوردی کۆکردەوە، بەڵێنی ئازادیی کولتووری لە مافی ھەڵگرتنی چەک، لە بەرامبەر دڵسۆزی بۆ حکومەتی ئێران پێدان، بەڵام ھۆزەکان لە کاتی دەست بە کاربوونی ڕەزاشا دوو مانگ پێشتر ئەو مافانەیان وەرگرتبوو، بەم شێوەیەش پێشنیاری ئێرانیان ڕەتکردەوە.

پێش چوونە ژوورەوەی سەربازانی سۆڤیەت بۆ ناو ورمێ، بازاڕێکی ناوخۆیی ئاگری تێ بەردرا، بارودۆخی لای ڕۆژاوای ئێران شڵەژا، لە باشوورەوە ناوچەکانی سنە و کرماشان کەوتنە نائارامی و تا کۆتایی ساڵەکە ھەڵدەکوترایە سەر عەشیرەتە چەکدارە کوردییەکان، کە ھێرشەکان دەگەیشتنە تەورێزیش. لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٤٢ پەیوەندییەکانی نێوان ئازەرییەکان بەرامبەر کوردەکان و مەسیحییە ئاشوورییەکان لە ورمێ ئاڵۆزتر بوو، کورد و ئەرمەنی و ئاشوورییەکان پارتێکی ھاوبەشی ئازادیخوازییان پێکھێنا و ھێزە ھاوبەشەکانیان ھەڵیان دەکوتایە سەر گوندە ئازەرنشینییەکان. لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٤٢دا، پشێویی ھۆزەکان دووبارە نوێبووەوە لەو ناوچەیە.[٤]

قۆناغی یەکەمی ململانێ

دەستکاری

لەم نێوەندەدا، لە ماوەی مانگەکانی کۆتایی ساڵی ١٩٤١ لە پارێزگای کوردستان، حەمە ڕەشید دەستی بەسەر بانەدا گرت و ئیدارەی خۆی دامەزراند، بە ھاوکاری ژمارەیەک لە شوێنکەوتووانی، دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەی بانە‒سەردەشت جێگیر کرد. لەو کاتەدا سەرەڕای تێوەگلانی لە مردنی ئەفسەرێکی باڵای ئێران، و وەک یاخیبوو سەیر دەکرا، ئێران زۆر لاواز بوو بۆ ئەوەی بتوانێت ڕاپەڕینەکەی سەرکوت بکات. بۆیە ئێران دانی بە دەسەڵاتەکەیدا نا و کردی بە جۆرێک لە دادوەری ناوچەکە. تا مانگی کانوونی دووەم ھەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی سنەی دەکرد، و بە ھەڕەشەیەکی بەریتانیا حاڵی کرا کە خۆی لەو کردەوەیە بپارێزێت. لە شوباتی ساڵی ١٩٤٢ ھێزەکانی ڕەشید دەستیان بەسەر سەقزدا گرت، بەڵام لە مانگی نیساندا لەوێ دەرکران. لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٤٤ سوپای ئێران لەگەڵ سەربازە ھاوپەیمانەکانی ھۆزی تیلەکوھی کورد ٢٠٠٠ سەرباز و ھەندێک تانکی نارد بۆ ناوچەکە،سەربازانی حەمە ڕەشید شکستیان ھێنا و ھۆزەکەی لەلایەن تیلەکوھیەکانەوە تاڵان کرا. لەسەر فشاری ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا و سۆڤیەت، تاران گۆشەگیریی خۆی ڕاگرت و دانوستان سەبارەت بە ڕۆڵی سیاسی حەمە ڕەشید دەستی پێکرد.[٥]

لە سەرەتای پاییزی ساڵی ١٩٤٢دا، حەمە ڕەشید ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی وەک فەرماندەیەکی ناوخۆیی ببێتە پارێزگارێکی نیمچە فەرمی لە ژێر دەسەڵاتی تاران، بڕیار بوو بارەگای حەمە ڕەشید لە بانە بێت، لە ھەمان کاتدا حکومەتی ئێران کەسایەتییەکی دیکەی کوردی، مەحموود کانیسانان، وەک پارێزگارێکی نیمچە سەربەخۆ بەسەر ناوچەی مەریواندا ناساند.

قۆناغی دووەمی ململانێ

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٤٤ پەیوەندی نێوان حەمە ڕەشید و دەسەڵاتدارانی ئێران تێکچوو،[٣] سەرەتای قۆناغی دووەم دەخرێتە ھاوینی ساڵی ١٩٤٢، لەو کاتەدا حەمە ڕەشید ھێرشی کردە سەر ناوچەکانی مەریوانی دراوسێی، کە مەحموود کانیسانان بەڕێوەی دەبات، مەحموود داوای ھاوکاری لە تاران کرد و بە ھاوکاری تانکی سووکی ئێران و چەند یەکەیەکی سەربازی، توانی ھێزەکانی حەمە ڕەشید تێک بشکێنێت. ئەو ھێزەکانی ئێران توانیان حەمە ڕەشید ئاوارەی شانشینی عێراق بکەن. بەڵام لە کاتی پاشەکشەیدا ڕەشید توانیبووی نزیکەی ھەزار خانوو و ماڵ لە بانە بسوتێنێت. دوای ماوەیەکی کەم، مەحموود کانیسانان، کە بە کەسایەتییەکی حوکومەتی ئێران دادەنرا، لەلایەن ھێزەکانی ئێرانەوە دەرکرا بۆ ناو عێراق.[ژێدەر پێویستە][٦]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Jwaideh، Wadie (2006-06-19). The Kurdish National Movement: Its Origins and Development (بە ئینگلیزی). Syracuse University Press. pp. 245. ISBN 978-0-8156-3093-7.
  2. ^ «Phersu Atlas». content.phersu-atlas.com. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا McDowall, D. A Modern History of the Kurds: Third Edition:p.232-4. 2004.
  4. ^ Elphinston، W. G. (1946). «The Kurdish Question». International Affairs (Royal Institute of International Affairs 1944-). 22 (1): 91–103. doi:10.2307/3017874. ISSN 0020-5850.
  5. ^ Deschner، Günter (1989). Die Kurden Das betrogene Volk. Straube. pp. 135–136. ISBN 3927491020.
  6. ^ «Hama Rashid revolt». Military Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.