ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین (بە ئینگلیزی: Argentina national football team) نوێنەری وڵاتی ئەرژەنتینە لە پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ ساڵی ١٨٩٣ یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین دامەزرا وە ساڵی ١٩١٢ بووە ئەندامی فیفا. یەکەم یاری نێودەوڵەتی بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرغوای بوو لە ساڵی ١٩٠١ کە بە ئەنجامی (٢–٣)یارییەکەی بردەوە. ساڵی ١٩٣٠ بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆیدا بەشداری جامی جیھانی فیفای کرد. گەورەترین بردەنەوە کە بەدەستی ھێنابێت لە مێژوو خۆیدا ساڵی ١٩٤٢ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێکوادۆر بوو کە بە ئەنجامی ١٢ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

Argentina Football Team Badge 1974 and 1978 (home).svg
Argentina team in St. Petersburg.jpg

دەست کەوتەکاندەستکاری

 
دیێگۆ مارادۆنا یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیھان و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە سەدەی ٢٠

جامی جیھانی فیفا

 
لیۆنێل مێسی گۆڵکار و بەناوبانگترین یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین
  • سێ جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە (١٩٧٨ - [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦|١٩٨٦]۲۰۲۲])
  • سێجار پلەی دووەمی لە جامی جیھانی فیفا بەدەست ھێناوە (١٩٣٠-١٩٩٠-٢٠١٤)

کوپا ئەمریکا

  • ١٥ جار نازناوی کوپا ئەمریکای بەدەست ھێناوە (١٩٢١-١٩٢٥-١٩٢٧-١٩٢٩-١٩٣٧-١٩٤٢-١٩٤٥-١٩٤٦-١٩٤٧-١٩٥٥-١٩٥٥-١٩٥٩-١٩٩١-١٩٩٣-٢٠٢١)
  • ١٤جار پلەی دووەمی لەم پاڵەوانێتییە بەدەست ھێناوە (١٩١٦-١٩١٧-١٩٢٠-١٩٢٣-١٩٢٤-١٩٢٦-١٩٣٥-١٩٤٢-١٩٥٩-١٩٦٧-٢٠٠٤-٢٠٠٧-٢٠١٥-٢٠١٦
  • ٥ جار پلەی سێیەمی بەدەست ھێناوە (١٩١٩-١٩٥٦-١٩٨٩-٢٠١٩)
  • ٢ جار پلەی چوارەمی بەدەست ھێناوە (١٩٢٢–١٩٨٧)

جامی کیشوەرەکان

  • یەک جار نازناوی جامی کیشوەرەکانی بەدەست ھێناوە (١٩٩٢)

سەرچاوەکاندەستکاری