جامی جیھانیی فیفا

(ڕەوانەکراوە لە جامی جیھانی فیفاەوە)

جامی جیھانی فیفا ئەم پاڵەوانییەتییە دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی ڕۆبێر جۆردانی فەڕەنسی کە یەکەم سەرۆکی ڕێکخراوی فیفا بوو کە پێشنیازی ئەوەی کرد کە پاڵەوانییەتییەک بکرێتەوەکە پاڵەوانانی سەرجەم کیشوەرەکان لەخۆوە بگریت کە دواتر لەلایەن جۆل ڕێمیەی فەڕەنسی بەتەواوی بڕیاردرا کەلەساڵی ١٩٣٠ یەکەم پاڵەوانییەتی بۆ وڵاتان ئەنجام بدرێت، تائێستا ئەم پاڵەوانییەتییە ٣٢جار ئەنجام دراوە دواین پاڵەوانییەتیش لە ڕووسیا بوو کە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو بە پاڵەوان.

ھەڵبژاردەی فەرەنسا پاڵەوانی جامی جیھانی فیفا٢٠١٨
جامی جیھانیی فیفا ١٩٧٨

پێشەکی جامی جیھانیدەستکاری

مۆندیال لە ١٩٣٠ـەوە ئەنجام دراوە، تا ئێستا ٢٠٤ تیپ پاڵاوتن دەکەن و ٣٢ تیپ سەردەکەون، پاڵەوانی ئێستا، پاڵەوانی سەرجەم قارەمانییەتییەکان: بڕازیلە کە (٥) جار لە ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤ و ٢٠٠٢)ـدا بردوونییەتییەوە. ئیتاڵیایش لە خانەی دووەمە و ٤ جار لە ساڵانی (١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦) جامەکەی چنگ خستووە، ئیتاڵیا تاکە ھەڵبژاردەیە کە دوو جاری لەسەرییەک جامەکەی بردووەتەوە. دیوچلاندیش لە دوای بڕازیل و ئیتاڵیا دێت و ٣ جار ناسناوەکەی لە (١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠)ـدا بردووەتەوە.

جامی جیھانی، پێشبڕکێیەکی تۆپی پێیە و یەکێتیی تۆپی پێی جیھان (فیفا) ڕێکی دەخات، لە ١٩٣٠ـەوە (جگە لە ١٩٤٢ و ١٩٤٦ کە بە ھۆی جەنگی دووەمی جیھانەوە ساز نەدرا) چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت.

لە جامی جیھاندا، ئەو ٣٢ تیپەی بەشدار دەبن، بەسەر ٨ گرووپدا بڵاو دەبنەوە، کە ھەر گرووپێک چوار ھەڵبژاردەیە و لەو گرووپانەیش ٢ تیپ بۆ قۆناغی ١٦ سەردەکەون.

یارییەکانی جامی جیھانی لە لایەن زیاتر لە ٢٠٨ کەناڵی جیھانییەوە وەشان دەکرێت، بە شێوەیەک کە بینەرانی یاریی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٠٦ـی نێوان ئیتاڵیا و فرانسە گەییشتە میلیارد و نیوێک بینەر و ئەوەیش ژمارەی پێوانەیی بوو، ھەروەھا بە کۆی ٦٤ یارییەکە، زیاتر لە ٤٠ میلیارد کەس بینەر بوون.

١- یەکەم جامی جیھان/ ٢ – پەرەسەندنەکانی مۆندیال/ ٣ – جامی قارەمانییەتییەکە/ ٤ – ڕێگەی گەییشتن بۆ جامی جیھان/ ٥ – ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار/ ٦ – تیپە سەرکەوتووەکانی مۆندیال/ ٧ – سەرژمێری و ژمارەپێوانەیییەکان، کە بریتییە لە گۆڵکارانی خولەکە و ئەو یاریزانانەی زۆرترین گۆڵیان لە مۆندیالەکاندا تۆمار کردووە.

یەکەم: یەکەمین جامی جیھاندەستکاری

یەکەم یاریی نێونەتەوەیی لە ١٨٧٢ لە نێوان (ئینگلاند و سکۆتلەندا) بوو، لەوە بە دوا یاریی تۆپی پێ ھاندەرێکی زۆری لە دەور کۆ بووەوە، ئەو یارییە بە شێوەیەکی فەرمی چووە نێو پێشبڕکێی ئۆلیمپیی ١٩٠٠ـەوە، بەڵام زیاتر یارییەکی نماییشسازی بوو، نەک ڕکابەردار.

لە دوای ئەوەی کە لە ١٩٠٤ یەکێتیی تۆپی پێی جیھان لە فرانسە دامەزرا، لە ١٩٠٦ـداھەوڵێک درا کە پاڵەوانییەتییەکی نێونەتەوەیی لە نێوان نەتەوەکانی دەرەوەی بەشداربوو لە ئۆلیمپی ساز بدرێت و لەوە بە دوایش چەند پاڵەوانییەتییەکی نێونەتەوەیی ڕێک خران، کە زیاتر لە نێوان یانەکاندا بوو، پاشان لە ئۆلیمپیادی ھاوینەی ١٩٢٠ـدا تۆپی پێیش بەشداریی پێ کرا و لە نێوان ١٤ ھەڵبژاردەدا، بەلژیکا میدالیای زێڕینی بردەوە.

لە ١٩٢٨ـدا فیفا بڕیاری دا کە لە دەرەوەی ئۆلیمپیاد، قارەمانییەتییەکی نێونەتەوەیی بکاتەوە، بۆیە لە یادی سەد ساڵەی سەربەخۆی ئۆرەگوایدا فیفا بڕیاری دا یەکەم جامی جیھان لەو وڵاتەدا ڕێک بخرێت، کە ئەوکات (جۆڵ ڕیمییە) سەرۆکی بوو، بەڵام ئۆرەگوای بۆ وڵاتە ئەورووپایییەکان دوور بوو، بۆیە تا دوو مانگ پێش مۆندیال، وڵاتە ئەورووپایییەکان تیپەکانی خۆیانیان نەنارد، لەو مۆندیالەدا ١٣ ھەڵبژاردە بەشدارییان کرد، کە چوار لە ئەورووپا، ٧ لە ئەمەریکای باشوور و دوویش لە ئەمەریکای باکوور. یەکەم گۆڵ لە مۆندیالدا یاریزانی فرانسەیی (لۆشین لۆرین) تۆماری کرد. لە یاریی کۆتایی یەکەم مۆندیالیشدا کە ٩٣ ھەزار کەس لە یاریگەی مۆنتیڤیدیۆی پایتەختی ئۆرەگوای ئامادە بوون، ئۆرەگوای ٤ – ٢ گۆڵ لە ئەرژەنتینی بردەوە و بووە یەکەم قارەمانی مۆندیال.

پەرەسەندنەکانی پاڵەوانییەتییەکەدەستکاری

پاڵەوانییەتییە سەرەتایییەکانی مۆندیال زۆر گران بوو، چونکە لەو کاتەدا کێشەی گواستنەوە لە نێوان کیشوەرەکان و بوونی جەنگ ھەبوو، بۆیە لە لە ١٩٣٤ و ١٩٣٨ـدا بەشێکی کەم لە ھەڵبژاردەکانی ئەمەریکای باشوور گەشتی ئەورووپایان کرد، ھەروەھا ھەردوو پاڵەوانییەتیی ١٩٤٢ و ١٩٤٦ بە ھۆی شەڕەوە ڕێک نەخرا. لە دوای ئەوەی وڵاتانی بریتانیا لە ١٩٢٠ـەوە لە فیفا کشابوونەوە و ڕەتیان کردبووەوە لەگەڵ ئەو تیپانەدا یاری بکەن کە لە جەنگی یەکەمی جیھاندا لە بەرەی شەڕەکەیاندا بوون، بۆ یەکەمجار لە مۆندیالی ١٩٥٠ـدا بەشداریی مۆندیالیان کرد، لەو مۆندیالەدا ئۆرەگوای جارێکی دیکە گەڕایەوە و بۆ جاری دووەم جامەکەی بردەوە. بە گشتی لە مۆندیالی ١٩٣٤ـەوە تا ١٩٧٨، ١٦ تیپ بەشدارییان لە مۆندیالدا کرد (جگە لە ١٩٣٨ و ١٩٥٠ کە چەند تیپێک کشانەوە)، لەو مۆندیالانەدا باشترین تیپەکانی جیھان بەشدارییان دەکرد.

لە ١٩٨٢ـدا تیپە بەشداربووەکانی مۆندیال بۆ ٢٤ ھەڵبژاردە زیاد کرا و لە ١٩٩٨ـیش بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە زیاتر کران، ئەوەیش وای کرد بەشێکی زیاتری تیپەکانی کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و ئەمەریکای باکوور بەشداری مۆندیال بکەن، بەڵام کورسیی ئۆقیانیا زیاد نەکرا.

١٩٨ ھەڵبژاردەی وڵاتەکان، بەشدارییان لە پاڵاوتنەکانی گەییشتن بە مۆندیالی ٢٠٠٦ـدا کردبوو، کە وڵاتانی بۆتان، تەیموری ڕۆژھەڵات و دورگەی مانگ) بەشدارییان پێ نەکرا، کە دوو ھەڵبژاردەی دوواییان لەو کاتەدا ئەندامی فیفا نەبوون.

جامی قارەمانییەتییەکەدەستکاری

لە ١٩٣٠ـەوە تا ١٩٧٠، جامەکە بە نێوی (جۆڵ ڕیمییە) ـەوە بوو، کە ئەو بە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکەی دەدا، ھەرچەندە پێش ١٩٤٦ـدا ناوی نرابوو (جامی جیھان)، بەڵام لەو ساڵەدا ناوی نرا (جامی گۆڵ ڕیمییە)، دوای ئەوەی بەڕازیل لە ١٩٧٠ـدا بۆ جاری سێیەم ناسناوەکەی بردەوە، بووە خاوەنی ئەو جامە و جامە زێڕینەکە بووە موڵکی خۆیان. بەڵام ئەو جامە لە ١٩٨٣ـدا دزرا و تا ئێستایش نەدۆزراوەتەوە، بۆیە پێ دەچێت دزەکان ئەو جامەیان لە نێو بردبێت.

لە دوای ١٩٧٠ـەوە جامێکی نوێیان دروست کرد و ناویان نا (جامی پاڵەوانییەتیی جیھان)، کە ٧ دیزایینەری شارەزای ئەوکات ٥٣ جۆر جامیان دروست کرد، دواجار دیزایینی (سیلڤیۆ ڤارانیگا) ـی ئیتاڵیایی ھەڵبژێردرا، ئەو جامە ٣٦ سانتیم و زێڕی عەیاری ١٨ بوو و کێشەکەیشی ٦ کیلۆ و ١٧٥ گرام بوو، لەو کاتەوە (لە ١٩٧٤) تا ئێستا ھیچ جامێکی تازە دروست نەکراوە، ھەر ھەڵبژاردەیەک جامەکەی بردەوە، ناوی ئەو ھەڵبژاردەیەی لە خوارەوەی جامەکە لەسەر دەنەخشێندرێت و دەیدرێتێ تا ئەو کاتەی پاڵەوانێکی تازە دیاری دەکرێت، کە ھەڵبژاردەیەکی دیکە بووە پاڵەوانی جامەکە، ئەو ئەو جامە دەدرێتە ئەو ھەڵبژاردەیە و جامێکی ھاوشێوە و بەرگپۆشکراو بە زێڕ دەدرێتە ھەڵبژاردەی پاڵەوانی پێشوو، بەو شێوەیە زنجیرەکە بەردەوام دەبێت. ئەو جامە ناگۆڕێت تا ئەو کاتەی ئەو شوێنە تایبەتەی بۆ نەخشاندنی ناوی ھەڵبژاردەکان لە جامەکەدا بۆشایی تێدا بمێنێت، کە ئەوەیش لە ٢٠٣٨ـدا تەواو دەبێت.

ڕێگەی گەییشتن بۆ جامی جیھان (پاڵاوتن)دەستکاری

لە ١٩٣٤ـەوە بە شێوەیەکی ڕێکخراو، پاڵاوتن بۆ گەییشتن بە مۆندیالی دەکرێت، کە لە ٦ ناوچەی جیھاندا دەکرێت (ئەورووپا، ئاسیا، ئەفریقیا، ئەمەریکای باشوور، ئەمەریکای باکوور و ئۆقیانیا)، کە ٢ یان ٣ ساڵ پێش مۆندیال پاڵاوتنەکان دەست پێ دەکەن. ھەر کیشوەرێکیش ژمارەی کورسییەکانیشیان دیاری کراوە. بە شێوەیەک کە (ئەورووپا ١٣ کورسی، ئاسیا، ٤ و نیو، ئەفریقیا ٦ کورسی، ئەمەریکای باشوور ٤ کورسی و نیو، ئەمەریکای باکوور ٣ و نیو، ئۆقیانیا نیو کورسی) کە ژمارەیان دەگاتە ٣٢ ھەڵبژاردە. پێشتر پاڵەوانی مۆندیال، یەکسەر دەگەییشتە مۆندیال، بەڵام لە ٢٠٠٦ـەوە ئەو یاسایە کاری پێ نەکرا

ھەڵبژاردنی وڵاتی میوانداردەستکاری

ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار، ئەرکێکی گرانی فیفایە، ئەو گەشتە لە ئەمەریکاوە دەستی پێکرد، بۆ ئەورووپا، دواتریش و بە درەنگەوە گەییشتە کیشوەرەکانی دیکە و ئێستا لە ئەفریقیایە…

میوانداریکردن تا ١٩٩٨ ھەر لە نێوان ئەورووپا و ئەمەریکای باشووردا دەگوازرایەوە، بەڵام دوای ئەوە لە ٢٠٠٢ چووە ئاسیا کە کۆریای باشوور و ژاپۆن میواندار بوون، بۆ ٢٠١٠ـیش لە ئەفریقیا ساز دەدرێت و لە ٢٠١٤ـیشدا دەچێتە بڕازیل. کاتێک فیفا کیشوەرێک بۆ میوانداریکردنی مۆندیال دیاری دەکات، ئەوا تەنیا یەکێتیی تۆپی پێی ئەو کیشوەرە دەنگ بۆ ئەو ولاتە یان وڵاتانی ڕکابەر دەدەن. تا ئێستایش ھیچ وڵاتێک بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠١٨ دیاری نەکراوە، بەڵام وڵاتانی (ئیسپانیا، ئوستڕالیا، مەکسیک، ئینگلاند) و (بەلژیکا و نێزەرلاند و لۆکسمبۆرگ) ـیش داوایان کردووە بە ھاوبەشی میونداریی بکەن.

ئەو وڵاتانەیشی کە تا ئێستا میوانداری مۆندیالەکانیان کردووەو وە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێوە ئەری میوانداریکردنیان پێ سپێردراوە بە فەرمی، بەم شێوەیە: ١٩٣٠ – ئۆرەگوای/ ١٩٣٤ – ئیتاڵیا/ ١٩٣٨ – فرانسە/ ١٩٥٠ – بڕازیل/ ١٩٥٤ – سویسڕا/ ١٩٥٨ – سوێد/ ١٩٦٢ – چیلی/ ١٩٦٦ – ئینگلاند/ ١٩٧٠ – مەکسیک/ ١٩٧٤ – دیوچلاندی ڕۆژاوا/ ١٩٧٨ – ئەرژەنتین/ ١٩٨٢ – ئیسپانیا/ ١٩٨٦ – مەکسیک/ ١٩٩٠ – ئیتاڵیا/ ١٩٩٤ – ئەمریکا/ ١٩٩٨ – فرانسە/ ٢٠٠٢ – کۆریای باشوور و ژاپۆن/ ٢٠٠٦ – دیوچلاند/ ٢٠١٠ – باشووری ئەفریقیا/ ٢٠١٤ بڕازیل / ٢٠١٨ ڕوسیا / ٢٠٢٢ قەتەڕ

تۆماردەستکاری

تۆماری پاڵەواناندەستکاری

  • ڕیزبەندی: ١) پاڵەوان بوون ٢) دووەم بوون ٣) سێیەم بوون
ھەڵبژاردە پاڵەوان دووەم بوون سێیەم بوون چوارەم بوون
بەرازیل ٥ (١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢) ٢ (١٩٥٠*، ١٩٩٨) ٢ (١٩٣٨، ١٩٧٨) ٢ (١٩٧٤، ٢٠١٤*)
ئەڵمانیا ٤ (١٩٥٤، ١٩٧٤*، ١٩٩٠، ٢٠١٤) ٤ (١٩٦٦، ١٩٨٢، ١٩٨٦، ٢٠٠٢) ٤ (١٩٣٤، ١٩٧٠، ٢٠٠٦*، ٢٠١٠) ١ (١٩٥٨)
ئیتاڵیا ٤ (١٩٣٤*، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦) ٢ (١٩٧٠، ١٩٩٤) ١ (١٩٩٠*) ١ (١٩٧٨)
ئەڕجەنتێن ٢ (١٩٧٨*، ١٩٨٦) ٣ (١٩٣٠، ١٩٩٠، ٢٠١٤)
ئۆرۆگۆیی ٢ (١٩٣٠*، ١٩٥٠) ٣ (١٩٥٤، ١٩٧٠، ٢٠١٠)
فەرەنسا ٢ (١٩٩٨*، ٢٠١٨) ١ (٢٠٠٦) ٢ (١٩٥٨، ١٩٨٦) ١ (١٩٨٢)
ئینگلتەرە ١ (١٩٦٦*) ٢ (١٩٩٠، ٢٠١٨)
ئیسپانیا ١ (٢٠١٠) ١ (١٩٥٠)
ھۆڵەندا ٣ (١٩٧٤، ١٩٧٨، ٢٠١٠) ١ (٢٠١٤) ١ (١٩٩٨)
سلۆڤاکیا ٢ (١٩٣٤، ١٩٦٢)
ھەنگاریا ٢ (١٩٣٨، ١٩٥٤)
سوید ١ (١٩٥٨*) ٢ (١٩٥٠، ١٩٩٤) ١ (١٩٣٨)
کرواتیا ١ (٢٠١٨) ١ (١٩٩٨)
پۆڵەندا ٢ (١٩٧٤، ١٩٨٢)
نەمسا ١ (١٩٥٤) ١ (١٩٣٤)
پورتوگاڵ ١ (١٩٦٦) ١ (٢٠٠٦)
بەلجیکا ١ (٢٠١٨) ١ (١٩٨٦)
ئەمریکا ١ (١٩٣٠)
چیلی ١ (١٩٦٢*)
تورکیا ١ (٢٠٠٢)
یوگسگلافیا ٢ (١٩٣٠، ١٩٦٢)
یەکێتی سۆڤیات ١ (١٩٦٦)
پولگارییە ١ (١٩٩٤)
کۆریای باشوور ١ (٢٠٠٢*)

تیپە براوەکانی مۆندیال – یاریی کۆتایی و ئەنجامەکانیدەستکاری

  • ١٩٣٠ - ئوروگوای – ئارجەنتین ٤ – ٢ گۆڵ
  • ١٩٣٤ - ئیتاڵیا – چیکۆسلۆڤاکیا ٢ – ١ گۆڵ
  • ١٩٣٨ – ئیتاڵیا – ھەنگاریا ٤–٢ گۆڵ
  • ١٩٥٠ – ئوروگوای – بڕازیل ٢ – ١ گۆڵ
  • ١٩٥٤ – ئاڵمانیای ڕۆژاوا – ھەنگاریا ٣ – ٢ گۆڵ
  • ١٩٥٨ – بڕازیل – سوێد ٥ – ٢ گۆڵ
  • ١٩٦٢ – بڕازیل – چیکۆسلۆڤاکیا ٣ – ١ گۆڵ
  • ١٩٦٦ – ئینگلاند – ئاڵمانیای ڕۆژاوا ٤ – ٢ گۆڵ
  • ١٩٧٠ – بڕازیل – ئیتاڵیا ٤ – ١ گۆڵ
  • ١٩٧٤ – ئاڵمانیای ڕۆژاوا – ھۆڵەندا ٢ – ١ گۆڵ
  • ١٩٧٨ – ئارجەنتین – ھۆڵەندا ٣ – ١ گۆڵ
  • ١٩٨٢ – ئیتاڵیا – ئاڵمانیای ڕۆژاوا ٣ – ١ گۆڵ
  • ١٩٨٦ – ئارجەنتین – ئاڵمانیای ڕۆژاوا ٣ – ٢ گۆڵ
  • ١٩٩٠ – ئاڵمانیای ڕۆژاوا – ئارجەنتین ١ – ٠ گۆڵ
  • ١٩٩٤ – بڕازیل – ئیتاڵیا ٣ – ٢ لێدانە یەکلاکەرەوەکانی خاڵی سزا
  • ١٩٩٨ – فەڕەنسا – بڕازیل ٣ – ٠ گۆڵ
  • ٢٠٠٢ – بڕازیل – ئەڵمانیا ٢ – ٠ گۆڵ
  • ٢٠٠٦ – ئیتاڵیا – فەڕەنسا ٥ – ٣ لێدانە یەکلاکەرەوەکانی خاڵی سزا
  • ٢٠١٠ - ئیسپانیا - ھۆڵەندا ١–٠ گۆڵ
  • ٢٠١٤ - ئەڵمانیا - ئارجەنتین ١–٠ گۆڵ
  • ٢٠١٨ - فەڕەنسا - کرواتیا ٤–٢ گۆڵ

سەرژمێری و ژمارەپێوانەیییەکاندەستکاری

ژمارەی زۆرترین براوەکانی نازناوی جامی جیھانی فیفا

ژمارەی نازناوەکان ناوی ھەڵبژاردەکان
٥ بەڕازیل
٤ ئەڵمانیا

ئەو یاریزانانەی زۆرترین گۆڵیان لە مۆندیالدا تۆمار کردووە:

ژمارەی گۆڵ ناوی گۆڵکاری
١٦ کلۆزە
١٥ ڕۆناڵدۆ
١٤ گێرد مۆلەر،
١٣ فۆنتین
١٢ پێلیە
١١ یۆڕگن کلینزمان، ساندڕۆ کۆشیش
١٠ ھیلمۆن ڕان، کۆبیلاس، گاری لینکەر، گابڕێڵ باتیستۆتا، لاتۆ
ناوی ھەڵبژاردە ژمارەی ئەو گۆڵانەی تۆماریان کردوون ژمارەی ئەو گۆڵانەی لێیانکراوە
ئەڵمانیا ٢٢٤ ١٢١
بەڕازیل ٢١٢ ١٠٢
ئیتاڵیا ١٢٨ ٧٧
ئەرجەنتین ١٣١ ٨٤
فەڕەنسا ١٠٧ ٧١
ئیسپانیا ٩٢ ٦٦
ئینگلتەڕا ٧٩ ٥٦

گۆڵکارانی مۆندیال لە ١٩٣٠ـەوە تا ٢٠١٨دەستکاری

پاڵەوانییەتی ناوی گۆڵکار ژمارەی گۆڵەکان
١٩٣٠ جێلێرمۆ ستابیلی ٨
١٩٣٤ ئۆلدریخ نیجدلی ٥
١٩٣٨ لیۆنیداس ٧
١٩٥٠ ئەردمێر ٩
١٩٥٤ ساندڕۆ کۆشیتش ١١
١٩٥٨ گاست فۆنتین ١٣
١٩٦٢ درازین یۆکۆفیچ، گارینشیا، فافا، لیونێل سانشێز، ئیڤانۆڤ، فلۆران ٤
١٩٦٦ ئۆزیبیۆ ٩
١٩٧٠ گێرد مۆلەر ١٠
١٩٧٤ لاتۆ ٧
١٩٧٨ ماریۆ کیمبس ٦
١٩٨٢ پاوڵۆ ڕۆسی ٦
١٩٨٦ گاری لینکەر ٦
١٩٩٠ سکیلاچی ٦
١٩٩٤ ستۆیجکۆڤ، سالینکۆ ٦
١٩٩٨ دافور سۆکەر ٦
٢٠٠٢ ڕۆناڵدۆ ٨
٢٠٠٦ کلۆزە ٥
٢٠١٠ تۆماس مۆلەر، وێسلی شنایدەر، داڤێد ڤیا، دیگۆ فۆڕڵان ٥
٢٠١٤ خامیس ڕودریگێز ٦
٢٠١٨ ھاری کەین ٦

سەرچاوەکاندەستکاری

  • ڕۆژنامەی بارزان سپۆڕت
  • ویکی ئینگلیزی