لۆتەر ماتیۆس ناوی تەواوی لۆتەر هێربەرت ماتیۆس لە ٢١ی مارچی ساڵی ١٩٦١ لە ئێرلەنگنی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا لەدایک بووە ، لۆتەر ماتیۆس یەکەم یاریزانەی تۆپی زێڕینی وەرگرتێت لەلایەن فیفاوە ، ناو براو هەم یوەرزشکاری تۆپی پێبووە هەم ڕاهێنەری وەرزشی

لۆتەر ماتیۆ لەنێو یاریگادا کاتی ڕاهێنەرایەتی

ژیانی وەرزشیدەستکاری

یاریکردنی لەگەڵ یانەکاندەستکاری

یەکەم یانە کەیاری بۆ کردبێت بروسیا مینوشن گلادباخ بووە لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ ئەم یانە بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٨٤کە لە ١٦٢ یاری لەگەڵ ئەم یانەیە توانیویەتی ٣٦ گۆل تۆمار بکات دواتر لەساڵی ١٩٨٤ ڕووی کردە یانەی بایرین میونخ لەگەڵ ئەم یانەیەش چوار وەرز بەردەوام بووە توانیویەتی لەکۆی ١١٣ یاری ٥٧ جار گۆلی تیپی بەرامبەر بهەژێنێت بەڵام لەساڵی ١٩٨٨ووڵاتی ئاڵمانیا ڕووی کردە ووڵاتی ئیتالیا بەمەبەستی یاریکردن لەگەڵ یانەی ئینەر میلانئ ئیتاڵی لەگەڵ ئەم یانەیەش لەکۆی ١١٥ یاری توانیویەتی تەنیا ٤٠ گۆل تۆمار بکات دواتر ناوبراو گەڕایەوە ئاڵمانیا دووبارە پەیوەندی لەگەڵ یانەی بایرین میونخ بەستەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ ئەم یانەیە وە لەگەڵ بایرین بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٠٠٠ دواتر بەرەو ووڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت بۆ یاریکردن لە خولی ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ یانەی متڕۆ ستارس بەست لەکۆی ١٦ یاری نەیتوانی هیچ گۆلێ تۆمار بکات .

 
لۆتەر ماتیۆس لەکاتی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

ژیانی ڕاهێنەرایەتیدەستکاری

لۆتەر ماتیۆس دوای وازهێنانی لەیاریکردن ئەرکی کۆمەڵی یانە و هەڵبژاردەی گرتە ئەستۆ لەوانە

  • لەوەرزی ٢٠٠١-٢٠٠٢ ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕاپید فینای ئەڵمانی کردووە
  • لەوەرزی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ ڕاهێنەرایەتی یانەی پارتیزانی بولگاری کردووە
  • لەساڵی ٢٠٠٣ئەری مەش دانەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی هەنگاری گرتە ئەستۆ
  • لەساڵی ٢٠٠٥ وە ٢٠٠٦ مەشقی یانەی ئەنتۆنی پارانایسی بەڕازیلی داوەتەوە
  • دواتر ڕووی کردۆتە ئیسرائیل مەشقی یانەی ماکابی نتیانای داوەتەوە
  • لەئێستاشدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بولگاری دەداتەوە

دەستەکاوتەکاندەستکاری

یانەی بروسیا میونشن گلادباخدەستکاری

  • یۆڕۆ لیگ لەساڵی ١٩٨٠
  • جامی دی ئێف بی پۆکال لەساڵی ١٩٨٤

یانەی بایرین میونخدەستکاری

  • خولی یانەکانی ئەوڕووپا لەساڵی ٢ جار لەساڵانی ١٩٨٧ وە ١٩٩٩
  • یۆڕۆ لیگ لەساڵی ١٩٩٦
  • خولی ئەڵمانیا ٧ جار
  • لەگەڵ چەند نازناوێکی تر وەک جامی دی ئێف بی و سووپەرکاپی ئەڵمانی و چەند نازناوێکی تر

ئینتەرمیلانی ئیتاڵیدەستکاری

  • یۆڕۆ لیگ لەساڵی ١٩٩١
  • خولی ئیتاڵی ناسراو بە کاڵچیۆ لە وەرزی [[١٩٨٨]-١٩٨٩
  • جامی سووپەری ئیتاڵی ساڵی ١٩٨٩

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیادەستکاری

دەستکەوتی تاکەکەسیدەستکاری

  • باشترین یاریزانی جیهان لەساڵی ١٩٩١